کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێک بۆ سەرجەم حیزبە سیاسیەکان، ئەمڕۆ زۆرینەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان

Tuesday, 26/09/2017, 20:49


وا نەزانن!
پەیامێک بۆ سەرجەم حیزبە سیاسیەکان، ئەمڕۆ زۆرینەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەنگیاندا و زۆرینەش دەنگیان بە "بەڵێ" دا! ئەزانن بۆ؟ چونکە گەل تەنها خۆشەویستی بۆ نیشتیمانە نەوەک بۆ ئێوەی جاش و خۆفرۆش و گەندەڵ و خاک و نیشتیمان فرۆش، دڵنیابن کە خاکی کوردستان زۆر لە ئێوە و سیاسەتە چەوتەکانتان پیرۆزترە، هەموو لایەکتان دڵنیابن کە گەل زۆر لە مێژە هیچ هیوایەکی بە ئێوە نەماوە و هیواخوازی وەدەرکردنتانە لەسەر ئەم خاکە، بۆیە هیچ کات خۆتان دڵخۆش مەکەن بە سەرکەوتنی دەنگەکانی "بەڵێ" بەسەر "نەخێر" دا، ئەو سەرکەونتە ئەنجامی خۆشەویستیە لە بنەهاتووەکەی گەلی کوردە بۆ خاکی کوردستان، هیوادارم هەر کات کورد بووە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەموو تاکێک لە ئێوە و سەرکردە پوچەڵەکانتان، بدرێنە دادگای گەل و هەموو گەل ئەو ڕۆڵە پڕ لە خەجاڵەتیەتان ببینێت کە لە شانۆی ژیانی داهاتووتاندا دەبێت بیبینن.
ئەزانن ئێوە چەند گەلتان ماندوو کردووە دڵنیابن گەلیش گشت لایەکتان فڕێدەداتە زبڵدانی مێژووە وەک ئەو ڕابردوانەی کە خۆتان بینەری بوون.
وا نەزانن! گەلتان ماندوو و بێدەسەڵات و بودەڵە کردووە، وا نەزانن! کە گەلتان بێ نان و بێ ئاو بێ ژیان بکەن ئێوە هەر سەرکەتوون، دڵنیابن ئێوە بەرگەی ڕەشەبای شۆڕشی گەل ناگرن، هەواڵتان هەیە کە گەلتان دڵشکاو و بێ ماڵ و بێ ناسنامە و بێ زمان بێ نیشتیمان کردووە، بەو جۆرەش تێمەگەن کە گەلەکەتان گەرما و سەرما و سۆڵەی دارستانە چڕەکان و ئاوی دەریا و زەریاکانی غوربەت لەکۆڵتانی دەکەنەوە، باش بزانن کە هیچ هێزێک نیە خۆی لەبەر ڕەشەبای بڕیاری گەلدا بگرێت، ئەو بڕیارەی کە کۆڵەکەی دەسەڵاتی خۆتان و خانەوادە و کۆیلەکانتان و بیروبڕوا و ئاین و پیرۆزییە قێزەونەکانتان لە گرێژەنەوە هەڵئەکەنێت.
نموونەی گەورەتان لە پێش چاوە، کە ئەمڕۆ چۆن گەل بڕیاری دا، و هیچ ئەرزشێکی دانەنا بۆ ئێوە و ئەو کەسەشی کە دەیەوێت خۆی بکات بە خاوەنی بڕیاردانی گەلی کورد، هیوام وایە باش دڵنیا بێت کە گەل لە داهاتوو دا بووە خاوەنی دەوڵەتی خۆی یەکەم کەسی سیاسی کە دەبێت بیداتە دادگای گەل ئەوا جەناب عالی! خۆیەتی.
هیوام تێگەیشتنتانە...
لە کۆتاییدا ،هەر بژی گەلی کورد، هەر بژی دەنگی بەڵێ، بەڵێ بۆ سەربەخۆی، نەخێر بۆ ژێر دەستەیی، بەڵێ بۆ ئازادی، بەڵێ بۆ سەرکەوتنی دەنگی ئازاد، بەڵێ بۆ لەناوچوونی گەندەڵکاران، بەڵێ بۆ لە زبڵنانی بنەماڵەکان، بەڵێ بۆ داروخانی دەسەڵاتی تەواوی گەندەڵکارانی کوردستان، بەڵێ بۆ جیابوونە لە دەسەڵاتی ستەمکاران و کۆنەپەرستان و دینپەرستان و پیرۆزییەکانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە