کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش ده‌نگم به‌ (به‌ڵێ) دا

Tuesday, 26/09/2017, 10:08


ئەم نووسراوەی قادر عەزیز، کە لە کوردستانپۆستدا بڵاودەکرێتەوە، تەنیا بۆ پاراستنێتی لە ئەرشیفی کوردستانپۆست.
------------------------------
نامه‌وێ قسه‌ی پێشووم له‌سه‌ر پرسی راپرسی دووباره‌ بكه‌مه‌وه‌ ، له‌م ماوه‌یه‌شدا كه‌ خۆم له‌ زۆر قسه‌ و لێدوان پاراستووه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌ستیار بووه‌ و نه‌مده‌ویست دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌ڵه‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌م لێك بده‌نه‌وه‌ ، من هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ و ئێستاش پێم وایه‌ كه‌ هیچ كوردێك دژی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو زۆر له‌و خه‌ڵكانه‌ و حزب و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان ته‌نها پێیان وابووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هیچ ئاماده‌سازیه‌ك بۆ پرۆسه‌كه‌ نه‌كراوه‌ كاته‌كه‌ی گونجاو نیه‌. ئه‌مه‌ش له‌ دڵسۆزی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه‌ی دۆخه‌كه‌ بووه‌ یا پێیان وابووه‌ ریفراندۆمه‌كه‌ ریفراندۆمێكی حزبی و شه‌خسیه‌ و مه‌رامی لایه‌نێكی سیاسی له‌ پشته‌وه‌یه‌ ، ئه‌گینا راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌ و له‌وپێناوه‌شدا قوربانیه‌كی زۆر و زه‌به‌ندی بۆ داوه‌. ئێستاش مادام پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام درا و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان له‌م ریفراندۆمه‌ زۆرینه‌یه‌كی ره‌های به‌ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك له‌و پرۆسه‌دا موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌كه‌ن ، منیش كه‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیام ده‌نگم به‌ (به‌ڵێ)دا.
ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و ئاماده‌سازییه‌ نێوخۆو و ده‌ره‌كیه‌ی كه‌ پێش پرۆسه‌كه‌ بۆمان نه‌كرا ، له‌ دوای پرۆسه‌كه‌ بیكه‌ین و هه‌موومان به‌ یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ریزی به‌رپرسانه‌ شان بده‌ینه‌ به‌ر سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه‌ خه‌ونی له‌مێژینه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌.
قادر عزیز
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
25/9/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە