مافى چاره‌ى خۆنووسین و مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى ده‌وڵه‌ت
Saturday, 23/09/2017, 14:20
"دوو ئاگایى خه‌ون" و دواجار "یه‌ک دیفاکتۆ"!
----------------------------
ژینگه‌ى قۆناغى"سیاسیى"-(ئه‌گه‌ر دروست بێت وه‌صفى"سیاسیى")-ئێستاى هه‌رێم، جیا له هه‌ر قۆناغێکى تر‌ى نمایشى ئیگۆیزمى"سیاسه‌تى"، پتر ئاڵۆزتر بووه‌ته قۆناغى تێکڕژانى لێکهاوئاههنگسازیى دژبووهکان! قۆناغیکه تیایدا هه‌م واقع-(reality−ئه‌وه‌ى خۆى له حه‌قیقه‌تدا هه‌یه و مه‌یدانییه‌ن بۆ ئێمه لهمسدهکرێت)-خۆى خواستى"ئه‌وى سیاسیى ئیگۆئایدیاڵ"ه و هه‌م"ئیگۆئایدیاڵى سیاسیى ئه‌وان"یش دیاسانه‌وه واقعى بنده‌ستى ئه‌و! قۆناغیکه ناپڕاکتیکێتیى هاوکۆنتێکستى ئیگۆئایدیاڵهکان-( ئیمکانى ویست و طموحه ناوه‌کییه‌کان)-هه‌رچى بن له کات و بۆشاییه‌کدا( به مانا فیزکییهکهى) ده‌بنه‌وه به یه‌ک واقعى پراکتیکیى هاوبه‌ش و، له نێوان خواستى"ئێستا په‌ڕاندنه‌وه بۆ قۆناغى ئاینده"-(نیشتمانییانه هاوسیستماتیزهکردنى کۆى پایه ژێرخانیى و سهرخانییهکانى قه‌واره‌ى ماددیى-حهقیقیى ده‌وڵه‌ت به ئامانجى پارێزبهندیى خۆشژیانیى گشت دادپه‌روه‌رانه?!)-و ئێستا له جه‌وهه‌رى واقعى مۆدێلى سیاسیى-ئابووریى خۆیدا پتر پایهگیرترکردن له ئاینده-(قۆستنه‌وه‌ى شه‌رعێتى"سه‌ربه‌خۆیى-ده‌وڵه‌ت" به ئامانجى پتر پارێزبهندکردنى سه‌روه‌ریى دهستواڵایى حکومڕانیى سیاسیى-ئابووریى ژیانى بنه‌ماڵه، خێزان و چینى کۆمهڵاتیى-ئابووریى بازنه تایبه‌ت)-ڕ‌ازى مه‌غزا و مه‌دلولى خه‌ون و خواسته جیاواز پڕاگماتیکییه‌کان به چه‌شنێک له "ئاگایى دونیابینیى کرده‌یى" فیزکیى و مێتافیزکییانهوه دواجار دێن به خزمه‌ت"ئه‌مرى واقع"-(خادم الوقت)-ى لایه‌کدا، له شوێنێک که بڕیاره زه‌مه‌نى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى ئاینده‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر "ڕێفراندۆم" و ڕێکردن به‌ره‌و هاوبه‌شى"ده‌وڵه‌ت"سازدان بێت! وه‌ک ئاشکراشه، له‌م قۆناغه‌دا دراماتیکییهن پێشتر و پاشتر "ئاماده‌سازییه‌کان" تایبه‌ت نهخشکراون و، ڕوونه که کۆى جوڵه په‌لى سیاسیى-ئابوورییه‌کانى هه‌رێمى باشورى کوردستان-( له عێراق)- له ئێستادا به که‌شێکى سیاسیى ساختکراوى ته‌واو سۆزئامێزى تره‌وه قوماتهکراوه، له کات و بۆشاییه‌کى ناشوێنى تره‌وه-( سودوه‌رگرتن له گرنگیى و هه‌ستیاریى سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک چه‌مک لاى زهنێتى سوپه‌رئیگۆى ته‌واوى گه‌لان و، له‌کاتى" گهیووى خۆیدا" وه‌ک جۆرێک "حیجابى سیاسیى" هێنانه‌ناوه‌وه‌ى بۆناو قۆناغێکى میژوویى سیاسیى-ئابووریى ژینگه‌یى تایبه‌ت هه‌ژمون له‌سه‌رکراو و ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو)-نه‌ستى شوناسى بایۆژینگهى ناوچه‌که دهلاوێنریتهوه و سۆزى نۆستالژیاى سیاسیى تایبه‌تى خۆى کارسازانه به بهرگوێدا ده‌رێ و، خزێنراوه‌ته خه‌ونێکى قوڵه‌وه، که خه‌ونى"مافى چاره‌ى خۆنوسین" و "سه‌ربه‌خۆیى-ده‌وڵه‌تسازیی"ه وه‌ک ئامانجێک له ئامانجه لهمێژینهییهکان له خه‌ونى-(حلم__dream)-کوردستانییانى ناوچه‌که‌دا.
"ئایدیاى زاڵ" ورووژێنه‌رى قۆناغى ئێستاى دۆخى هه‌ستیارى ئه‌م"خه‌ون"هیه; "ده‌خوازێت"، له‌ده‌ره‌وه‌ى شیکارى دیالێکتیکیى کۆى ماتریالى واقعى ژینگه‌ى ئێستاى مێژوو، له "شوێنێکى تر"ه‌وه،"گرنگى نادیاریى" مه‌وداى بۆشایى- زه‌مه‌نیى ماته وزه‌ى له‌مسى نیشتمانیى حه‌قیقی-ماددیى نۆستالجیى ئه‌م"خه‌ون"ه، "ڕه‌وایه‌تى ڕۆحێتى"کارى وه‌ک چه‌مکێکى ڕووت و ئایدیاڵ ڕابکێشێته ناو واقعى"مێژووێکى تر‌ى تایبه‌ت" به جموجۆڵى ژیانى سیاسیى-ئابووریى هێگامۆنى خۆیه‌وه و، وه‌ک "حه‌قیقه‌تى گشتگیر" خۆى له‌به‌رده‌م هه‌موواندا به"فهضیلهت"ه‌وه پێ نیگاربکات! "ئایدیاى زاڵ"به‌رى ئاوتپوتى-(output—ئه‌صڵى جۆرى شوناسى ئه‌و شوێن["ماشێن یان سیسته‌م"]هى به‌رهه‌مى کاڵا، داتا، زانیاریى و هه‌ر جۆره شتێکى بۆ ئێمه وه‌ک"ده‌ره-به‌رهه‌م" لێ ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه)-ماشێنى گوتارى ده‌زگا و ناوه‌نده‌کانى ده‌سته‌ڵاته; زاده‌ى واقعى مه‌کانه‌تى ڕیشه‌ى ماده‌ى هێز و بهرههمهێنى"حه‌قیقه‌تى زاڵ"ه(ظاڵ)! له‌نێو کۆنتێکستى هه‌ر شوێن و پنتێکى سیاسیى کۆمه‌ڵایه‌تیى-( کۆمه‌ڵگا له ئاستى ژێرخانى سایکۆسۆسیۆلۆجیى"مامه‌ڵه‌ى سیاسییانه"ى ڕۆژانه‌ى تاکه‌کانى)-و کۆمه‌ڵایه‌تیى سیاسیی‌دا(کۆمه‌ڵگا له ئاستى سه‌رخانى"سیاسیى نماینده‌ى باڵا"ى)-ئامڕازه‌کانى هێز بوونى دامه‌زراوبێت له‌وێدا هه‌میشه ئه‌ندازه‌ى جۆرێک"حه‌قیقه‌تى زاڵ"ى تایبه‌ت بوونى هه‌یه، که وه‌ک"حه‌قیقه‌تى گشتکیر" بۆ هه‌مووان خۆفهڕضدهکات—"خۆبهنۆرم ده‌کات" و، ده‌خوازێت وهضیفهى(وهظیفهى) گوتارى"وه‌ک خۆى" وه‌ربگیرێ و، وه‌ک" پێوانه‌ى دروست و گشتیى" له کاردابێت! تا پێوانه‌ى حه‌جم و بڕى کۆنتێکستى مه‌تریالى ئه‌م "هێز"هش زیاتر ئاماده‌گیى فیزیکیى به‌ر کراوه و به‌رده‌ست بێت بۆ هه‌ر لایه‌ک له ئاستى ژێرخان زیاتر به‌رى کۆنتێکستى"حه‌قیقه‌تى زاڵ"ى تایبه‌ت به خۆى زاڵتردهکات له ئاستى سهرخانیدا. جێکهوتبوونى چۆنێتیى و چه‌ندێتیى حه‌جم و گوژمى گریمانه‌ى هه‌موو ئه‌مه‌ش که‌م تا زۆر وابه‌سته‌ى ئه‌ندازه و چهشنێتى سیاقى کۆدى ئه‌و"هێز"هیه که دواجار جۆرى سایکۆلۆجیاى کرده‌یى کاراکته‌رى هێزکار له مه‌ودا و حهوضى بهدهستهڵاتبووى خۆى دوور و نزیک، ڕاسته‌خۆ و ناڕاسته‌وخۆ جوڵه و مانۆڕى له کات و بۆشایى جیاوازى خۆیدا پێده‌کات— قه‌یدى ئه‌و"هێز"هیه چۆنى مه‌به‌ست بێت مه‌وداى بژارده‌ى جموجۆڵى به‌رده‌م به‌رامبه‌ره‌کانى پێ سنوربه‌ند ده‌کات( له نوسراوێکى پێشترم،" ده‌وڵه‌ت و مۆدێلى سیاسه‌ت له‌نێو حهتمێتى پێویستيى بژارده ئابوورییه‌که‌یدا"، بڕواننه ئارگیومێنتى ڕه‌هه‌نده سیاسیى-ئابووریى مه‌ودا گشتگیرهکهى به‌شێک له‌م گریمانه‌یه‌ى کۆتایى(
کات و بۆشایى، کۆنتێکست و"جوگرافیاى زه‌مه‌نیى ئاگایى تێگه‌شتن"ى ئێمه له ئاسته ژینگه‌یى سیاسیى گشتییه‌که‌یدا، ئه‌گه‌ر کۆنکرێتیى"دراوى واتا"ى له ڕه‌هه‌ندى"سیاسیى باڵا"که‌یدا بۆ زه‌مه‌نى ئاڵوگۆڕى ئێره‌مان بگۆڕینه‌وه، ئێستا ئه‌مڕۆى سیاقى"حه‌قیقه‌تى زاڵ"ى تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنراوى واقعى بنده‌ستى مۆدێلى ده‌سته‌ڵاته—"حه‌قیقه‌تى زاڵى" به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنانى"وشیاریى ده‌بڵ-پێوانه"یه له خۆیه‌وه شۆڕکردنه‌وه‌ى بۆ ئێمه و، تایبه‌تکار سه‌رخستنى بارى هه‌نگاوه‌کانى ستراتیجى کارى خۆیه‌تى( ده‌ستڕاگه‌شتن به دوا هه‌نگاوه‌کانى حهزیاى جۆرێک به ئیمارهتکردنى حکومڕانیى ناوچه‌که و ڕۆژگارى له هێزدابڕانى ته‌واوى به‌رهه‌ڵستکارانى ئه‌م ستراتیجه‌ى) به شانى هه‌موو ئه‌و گوتار، گوزاره و چه‌مکه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییانهى که تا هه‌نووکه( به هۆکارى خۆشخزمهتیى، لاوازیى و پرایڤتیزمى-[دهستبهکڵاوى خۆوهگرتنprivatism]-سیاسیى نێوه‌ندى ژێنگهکه) به‌شێکى باش له هه‌نگاوه‌کانى خودسهروهریى هێگامۆنى سیاسیى-ئابووریى بنه‌ماڵه‌یى بۆ ده‌سته‌به‌رکردووه له ئاستى هه‌ره باڵاى فیوداڵیزهکردنى کۆى ناوه‌ند و ده‌زگا ژێرخانیى و سهرخانییهکانى هێزى. لێره‌وه، تێگشتهتن، وه‌رگرتن و کارپێکردنى میکانیکییانهى هه‌ر چه‌مکێک، هه‌ر ده‌سته‌واژه و گوتارێک له ده‌سته‌ڵاته‌وه بۆ ئێمه "وه‌ک خۆى"، له ده‌ره‌وه‌ى فلته‌رى ئارگیومێنتى لۆجیکیى و خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕادیکاڵ بۆ ماهێتى واقعى ڕابردووى ده‌سته‌ڵات، ئێستا و ئێستا تڕانسفۆڕمکردنى بۆ گریمانه‌ى داهاتووى، بێگومان بهژداریى حزمهتکردن ده‌بێت به سودى پتر تۆکمه‌کردنى پایه‌کانى مۆدێلى ئه‌و ده‌سته‌ڵاته. ژینگه و کۆنتێستکى فیزکییمان له تایهکدا پتر ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و، هه‌بووى هه‌ر جۆره میتافیزکایهکى گوتارمان له ئاست جوڵه‌ى ئێستا و ئاینده، ئه‌گه‌ر ورد و واقعییانه به‌ره‌نگار، دوور له عاطیفه، خۆبزاواندن، ده‌ستگیرۆیى یان سه‌رکزکردن، بژارده‌ى کار و کاردانه‌وه‌ى دروستى خۆى له‌به‌رده‌م دانه‌نرێت، دواجار هه‌ر ده‌چێته‌وه ناو فه‌رمایشتى کرداریى ئه‌و کۆنتێکسته فیزکیی زاڵه‌وه که هه‌یه. ئاخر نابێت ئه‌وه بیر بچێت، له زانستى زمانناسیى پڕاگماتیکییدا، خاوه‌نداریکردن له"حه‌قیقه‌تى زاڵ" ته‌نیابۆ ئه‌وانه‌یه که تواناى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى "کۆنێکستى مه‌تریالى هێز"یان هه‌یه.
ئێستا کۆمه‌ڵگا تهعبیئهکراوه و له‌به‌رده‌م وه‌ها پرسێکدا سه‌رئه‌نجام دانراوه، که"مافى چاره‌ى خۆنووسین" و مه‌سه‌له‌ى"سه‌ربه‌خۆیى-دهوڵهتسازیى"ه. بابه‌تێکه و له‌نێو کۆنتێسکتى ئاگایى فیزیکیى ویستى تایبه‌تى ده‌سته‌ڵات خۆیه‌وه تێکه‌ڵ به جۆرێک ئاگایى تێگه‌شتنى مێتافیزیکیى کۆمه‌ڵ کراوه— به‌ریه‌ککه‌وتنه و لێکهاوئاههنگسازبووى دوو جۆر له"ئاگایى خه‌ون"ه بۆ دواجار خزمه‌ت به دیفاکتۆى خه‌ونێک: ‹‹خه‌ونى ده‌ستڕاگه‌شتن به شه‌رعێتى جۆرێک "سه‌ربه‌خۆیى-ده‌وڵه‌ت" له پێناو قۆرخى کۆى پایه‌کانى ده‌سته‌ڵات و پتر پارێزبهندیى سه‌ره‌وه‌ریى ته‌مه‌نى حکومڕانیى سیاسیى-ئابووریى بنه‌ماڵه‌یى›› و، ‹‹خه‌ونى گه‌شتن به"سه‌ربه‌خۆیى-ده‌وڵه‌ت" له پێناو بوونیادنانى نیشتیمانێکى حهقیقیى به ئامانجى خۆشژیانیى گشت دادپه‌روه‌رانه و دووباره له پاڵ گه‌لاندا شکۆى خۆپێناسه‌کردنه‌وه››. خه‌ونى جۆرى یه‌که‌م خه‌ونى واقعییه و، واقعى ئێستاى ده‌سته‌ڵات و دوایین هه‌نگاوه‌کانى کارى گوزارشت له قۆناغى گهیووى حکومڕانیى سیاسیى-ئابووریى بنه‌ماڵه‌یى ئێستایه و، خه‌ونى جۆرى دووه‌م ئایدیاڵه و نماینده‌ى ئاه و حه‌سره‌تى بوونیادنانى دادپه‌روه‌رانه‌ى نیشتيمانێکه بۆ کوردستانییان، که تا ئه‌وکاتى ههرهسپێهێنانى مۆدێلى ده‌سته‌ڵات لێره، نه ده‌کرێت لۆجیکییهن له واقعدا بهێنرێته‌دى و نه هه‌رگیز ده‌شگونجێت به‌رپرسیارێتیى ئه‌م ئامانه‌ته بخرێته به‌رده‌ست واقعى چه‌په‌ڵى ده‌سته‌ڵات و حزمه‌ت داوده‌زگا تایبه‌تییه‌کانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست