ڕیفراندۆم لە کردن و نەکردنیدا بەرەو کوێمان دەبات؟
Friday, 22/09/2017, 1:35
ولاتانی چواردەوری کوردستان لە ئێستادا لە ئەوپەڕی لاوازیدان وە ئەگەر لە ئێسادا ڕیفراندۆم نەکرێت ئەوا ئگەری زۆرە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم (ئەمریکا دەیەوێت پەیمانامەکە هەڵوەشێنێتەوە) وە تورکیا و عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێز دەبن بۆیە زۆر زەحمەت دەبێت لە داهاتودا ڕیفراندۆم بکرێت.
ئەگر کورد ڕازی ببێت بەوەی بگەڕێتەوە بەغداد هەر کاتێک بێت بەغداد دەتوانێت هەمان سیناریۆ دوبارەبکاتەوە و بەشی کورد ببڕێت و هیچ گەرەنتیەک نیە، وە مێژی لەماندویەتی کە ڕژێمەکانی عێراق هەمیشە پاش ڕێکەوتن پاشگەزبونەتەوە. لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا گەرەنتی بوونی نیە، لە ١٩٩٤ ئۆکرانیا هەموو چەکە ئەتۆمیەکانیان دا بە ڕوسیا بە ناوەندگیری ئەمریکا لە بەرامبەر پاراستی سەروەری ئۆکرانیا بەڵام ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٤ سەروەری ئۆئکرانیای بەزاند.
تورکیا و ئێران ناتوانن ڕاستەوخۆ هێرشبەکەنە سەرکوردستان چونکە دەبێتە هۆی ئەکگرتنی کورد کە ئیران و تورکیا زۆر لێی دەترسن، چونکە دەبێتە شەڕێکی نەتەوایەتی وە هەموو کوردێک بەژداری دەکات، ئەگەر بیانەوێت لە شارە کوردستانیەکان شەڕ بکەن ئەوا بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ شەرە تورکی و فارسیەکان. هەروەها ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە ئێستادا، سعودیە و ئیسرایل و ئوردن (زۆر لەیەک نزیکبوونەتەوەو و چەندین کۆبونەوە لە نێوان ناتانیاهو و محەمەد بن سەلمان و سیسی و شا عەبدوڵادا ئەنجام دراوە ) بۆیە بە ئاسانی ناتوانن هێز بنێرنە کوردستان و گەشتنی هێزی تورکی و ئێرانی بۆ کوردستان بە دڵنیایەوە بێ وەڵام نابێت چونکە دەبێتە مەترسی لەسەر ئاسایشێ نەتەوەی ئەو وڵاتانە (سعودیە و ئودن و ئیسرایل میسر). توانای ئابوری ئێران و تورکیا زۆر لاوازە لە ئێستادا وە ناتوانن بچنە جەنگەوە.
کوردستان وەک مەکینەی ئابوری تورکیا و ئێران وایە چونکە بەرهەمە ئێرانی و تورکیەکان کوالیتیان نزمە و لە ئەورو پا و وڵاتانیتر زۆر بازاڕیان نیە، بەرهەمە ئێرانیەکان تەنانەت لە ئێرانیش بازاریان نیە وە بەرهەمی قاچاخ زۆر لای خەڵک پەسەندترە وە ئەگەر ئێران (ڕێژەی بێکاری لەسەدا ٣٠یە) نسوردابخات ئەوا هەڵئاوسان
ڕودەدات و بازاری ئێرانی زۆر دەشکێت و دەبێت هەزرەها کارگە دابخرێت. ڕێگری ئەردۆغان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێویستی پشتگیری خەڵکەکەیەتی چونکە کوردستانی سەربەخۆی دەنگی ئەردۆغان دەهێنێتە ژێر لە سەدا بەنجا وە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ ئەردۆغان توشی شکست دەکات.
وە تورکیا پێویستی بە ڕەزامەندی ڕوسیایە بۆ کردنی هە جوڵەیەک لە دەرەوەی سنورەکانی وە ڕوسیا دەیەوێت تورکیا دابخات و لاوازی بکات هەر لەبەر ئەوەشە کە ڕوسیا دەیەوێت هەناردەی گازی سروشتی کوردستان بکات بۆ ئەوەی تەواو جڵەوی تورکیا بکات (تورکیا زۆرینەی نەوت و گازی سروشتی لە ڕوسیا و کوردستان هاوردە دەکات وە گرتنەوەی ئە وزیە تورکیا شەل دەکات) ڕوسیا پێویستی بە تورکیا لەبەر دەرەچەی بۆسفۆرۆس کە بەهۆی ئەو وزەیەی ڕوسیا دەیداتە تورکا هاوسەنگیا ڕاگرتووە. تورکیا دەیەوێت کوردستان وزەی بۆ دابین بکات و لە ڕوسیا ڕزگاری ببێت. یاسایشی وزەی تورکیا لەدەست کورستانە.
ئمەریکا لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیەوە هەژمون و دەسڵاتی خۆی لە جیهاندا دەپارێزێت،(سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم)ئەمریکا دەیەوێت وەک جاران دەسەڵاتی هەبێت لە ناوچەکەدا بۆیە باشترین ڕێگە بۆ ئەمریکا کوردستانە چونکە کوردستان دتوانێت خۆی بپارێزێت (سعودیە و ژاپۆن و کۆریای باشور ئەمریکا دەیان پارێزێت)، ئەگەر ئەمریکا پشتگیری کورد نەکات ئەوا کورد دەچیتە مۆسکۆ کە کرملین زۆر پێخۆش حاڵ دەبێت بۆ جڵەو کردنی ئێران و تورکیا،(لە جەنگی ئەفغانستان حەفیزوڵا ئەمین داوای هاوکاری لە مۆسکو کرد بەڵام گوێیان نەگرت بۆیە موسکۆ لە ترسی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ واشنتۆن هێزێكی ٥٠٠ هەزار سەربازی ناردە ئەفغانستان) وە ئەمریکاش بەتەواوەتی لاواز دەبێت لە ناوچەکە، ئەمریکا پشتگیری کوردستان دەکات بەڵام لە دیپلۆماسیدا "نەخێر" بوونی نیە وە هەموو ئۆپەراسۆنەکان لەدەستی CIAدان وە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر ڕیفراندۆم نەبووە. بۆ عەبادیش بەهەمان شێوەیە وە ئەمریکا دەیەوێت کە عەبادی ببێتەوە بە سەرۆک بەڵام ئەمریکا دەزانێت کە کوردستانێکی هەوپەیمانی ئەمریکا باشترە لە عێراقێکی ژێردەستی ئێران. بیانوی ئەوەی دەبێت داعش لە ناو بچێت هیچ ئەقڵێکی لە پشتەوە نیە چونکە داعش تەواو بووە،
نەتەوەیەگرتوەکان و نەجومەنی ئاسایش چەندین هۆشداری داوە بۆ کۆمەڵکوژیەکەی ڕۆهینگیا و باشوری سودان بەڵام هیچ گرنگیەکی نەبووە.
٧-ئەگەری ئەوەی کە هێرش بکرێتە سەر کەرکوک چند ڕێگریەک هەیە، ئەگەر تورکیا یان ئێران هێز بهێننە کەرکوک ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانانی (ئیسرایل-بەهێترین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-، سعودیە، ئوردن)هێز دەهێننە کەرکوک، وە ئەگەر ئەمریکا ڕێگە بەمە بدات ئەوا ڕوسیا بەو عەقدەی لەگەڵ کورد کردویەتی دەکەوێتە مەترسیەوە بۆیە ڕوسیا پێدەچێت ڕێگە نەدات وە ئەگەر ڕێگە بدات ئەوا کەرکوک دەبێتە بەرلین و دەکرێتە چوار بەشەوە (ئێران، تورکیا، کوردستان، ئەمریکا یان ڕوسیا).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست