کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و مەعشوقەکەی و عەشاماتەکەی مەلعەبەکەی سلیمانی

Thursday, 21/09/2017, 21:44


ئەگەر پارتی ئەم هەموو عەشاماتەی لە سلیمانی هەبوو ، ئەی کاتیک کە لەگەڵ یەکیەتی لە شەردا بوون، بۆ هەموو پارتی تەنها ( ٥ ) پینج کۆستەر بوون کە دەکاتە ١٠٠ سەد کەس کە بارەگاکانیان گیراو لە سلیمانی راونران لە کەرکوکەوە کە ئەوکاتە کەرکوک لە ژێر حوکمی بەعسیەکاندا بوو خۆیان گەیاندەوە هەولێر !
پارتی و بارزانی ئەم هەموو جمهورەیان هەیە بۆ لە سلیمانی پێیان دەوترێت کەمینە ؟
پارتی خاوەنی ئەم عەشامە زۆرەیە بۆ لە دەنگداانی پاریزگا دا لە کۆی ١٢ دوانزە کورسی تەنها ١ کورسی دەنگی هێناوە ؟
پارتی خاوەنی ئەم گاگەلە یە کە لە مەلعەبەکە خەریکی چەپڵە و فیکە لێدانن ، بۆچی بۆ پەرلەمای کوردستان و پەرلەمانی عێراق ناتوانن لەم شارە دەنگیان %٨ لە سەدا هەشت زیاتر تێپەڕ ناکات ؟
پارتی ئەم هەموو ئاڵا بەدەستەی هەیە ، ئەی ئیتر ترسی بارزانی لە چیە ، کە ٢ دوو رۆژ پێش ئەوە هەموو شەقامەکانی شار بە ئاسایش گیراوەو ، تاکو ئاسمانیش بە کۆپتەر چاویان لە سەرۆکەکەیانە و دڵیان لە مشتیانە بۆی ؟
باشە ئەگەر پارتی ئەم هەموو لایەنگرەی هەیە ، ئیتر بۆ لە سلیمانی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی بە شەرمەوە باسی لایەنگری خۆیان بۆ پارتی دەکەن و زۆرجار بۆ دەربازبوون لەم شەرمە ئەڵێن من بێ لایەنم ؟
ئەگەر پارتی واقعا ئەمە هەموو دۆست و لایەنگری بێت لە م شارەدا ، ئیتر بۆخۆیان ناوجەی سلیمانی ناودەبەن بە ناوچەی نیلی و سەوز ، ئەگەر ئەمە بەراستی خەڵکی ئەو شارەو دەوروبەری بن کەواتە پارتی غەدر دەکات و ناوەکەی بەهەڵە لێ ناوە دەبێت بیکات بە سەنتەری زۆنی زەردی پارتی و بارزانی ....! ؟
سەدان پرسیاری تری سلیمانی و پارتی و بارزانی بوونەکەی ؟
ئەوەی دەبینرا بارزانی بۆخۆشی نەیدەزانی جۆن قسە بکا لە شەرمی ئەوەی ئەوانی کەمینەی ئەم شارە ئە م هەمووە لە کوێوە هاوردە کراون ، وەک باس دەکەن نەک کوردی پارچەکانی تری کوردستان و دۆستی پارتی ، ئەڵێن بەنگلایش و تایلەندی و فلیپینیە کارگەراکانی زۆنی زەردیشیان تەلیف کردووە بۆ ئامادە بوون لە مەلعەبەکەی سلیمانی ....!
 بەڵام ئەوەی میژوو پیمان دەڵێت ، هەمیشە دیکاتۆرەکان کاتێ لە کۆتایی دەسەڵات نزی دەبنەوە و ترس و دڵەراوکێ تووشیان دەبێت ، ئیتر ئەو ماوەیە حەزناکەن تەنها بن و هەمیشە هەوڵ دەدەن لە ناو ئاپرای خەڵک و جەماوەردا بن، وەک دوا خواحافیزی و گەرد ئازادی و هەم دوور کەوتنەوە لە واقعی حوکمڕانیان .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە