کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەمەی گشت پرسی و پالەوان فس فسی بەرزان

Thursday, 21/09/2017, 21:03


پاڵەوان فس فسی بەرزان  ئەمە نزیکەی پەنجا ساڵە جاشیەتی داگیرکەرانی کوردستان ئەکات و هیچ کاتیش هێزێک نەبوە لە کوردستان  ئەم جاشە دادگایی بکات . ئەگەر لە دوای ٣١ ئاب و هێنانی سپای سەدام بۆ هەولێر ، دادگایی بکرایت، یا هوشیاری گەلی کورد لە باشور لەو رادە ببات کە هاوار کەن پاڵەوان فس فس جاشیەتی بەسە ئیتر نەیدەتوانی بە زورەملێ خوی بکاتە سەرۆکی هەریم و پارلەمان داخات . ئیستاش خوی بکاتە پالەوان فس فسی گشت پرسی . دیارە ئەو بە دوای سەربەخویی کوردستان نیە بەڵکۆ بە دوای قەیران دروست کردن بۆ باشوری کوردستانە بە دوای  کایە کردن بە ئارەزوەکانی خەڵکە  بە دوای کۆ کردنەوی دەنگی خەڵکی ساویلکە یە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو . بە دوای هەڵدێر بردنی کوردستانە .
 سەربەخویی هەر گەلێک پێویستی بە یەکرێزی ناوخۆیی و زە مینە سازی جەهانیە ، کە لەم کاتەدا هیچ کامی بوونی نیە لە ناو خو پارلەمان کارا نەبوەتەوە  و لە دەرەوەش نە ئامریکا و نە ئوروپا لەم کاتەدا پشتیوانی ناکەن و هەرچەند دەڵین بیخەنە دواوە ، بەڵام پالەوان فس فس ئەیژێ ، مامری من یەک لاقی هەیە ونابێتە دوو.
   ئایا پالەوان فس فس ئەقلی لە دەس داوە و نازانێ هیزەکەی بەرگەی دوو هەفتەی ئێران و ئێراق و تورکیە ناگرن و بە تایبەتی هێزی پارتی ئەمە چەندین دەهەیە قەد لە تەک هێزەکانی داگیرکەری کوردستان وەک ئێران و ئێراق و تورک جەنگی نەکردوە و لە تەک جەنگی هێزە  کوردیەکانیش هەمیشە بە یارمەتی دوژمنانی داگیرکەر بووە و جاشیەتی ئەوانی کردوە و قەد بە تەنیایی نەیتوانیوە جەنگی هێزە کوردیەکانیش بکات .ئەی خێرە ئێستا وا سورە لە سەر گشتپرسی و باکی نیە چی بە سەر خەڵک دێت . ... پالەوان فس فس بۆی گرنگ نیە کوردستان بەرەو هەڵدێرو ئاشبەتاڵ بچێت ، ئەو بە دوای ناو داخستن ، سواری شەپۆلی ناسیونالیزمی کورد بوون وهەروەها گرتنی ئیمیتاز بۆ خوی وبنەماڵە و حێزبەکەیەتی .ئەگەر راست ئەکات و بە دوای سەربەخوییە  بۆ هیشتویە  سپای تورک ٢٤ موڵگەیان لە باشور هەبێ و داوا ناکات لە باشور دەربچن، بۆ لەم بارەوە هیچی نایژێت، بۆ هەر رۆژ فروکەکانی تورک گوندەکانی باشور بوردمان دەکەن و هیچ نایژێت و ورتە لە دەمی دەرناێت ، ئەی ئەم هەمو هەرا و هوریای گشتپرسیە بوچیە ، بۆ دەبێ سپای تورک کوردستان داگیر بکات و رێگە بدەن موڵگەیان هەبێ...
پالەوان فس فسی بەرزان ، بۆی گرنگ نیە کوڕی خەڵک دەکوژرێ و دەسکەوتی چەندین ساڵەی کورد و خوێنی شەهیدانی لە دەست دەچێ . ئەو دیەوێ ببێتە پاڵەوان فس فس کوردایەتی وبەمجورە خەڵک ٣١ ئاب و شەنگاڵیان لە بیر بچێتەوە ، ئەو گەرەکیە ، سواری شەپۆلی کوردایەتی بێت و جارێک تر حیزبەکەی لە هەڵبژاردنی پارلەمان دەنگی یەکەم بێنێت و دەسەڵاتی بە تاڵان بردنی نەفت و سامانی کوردستان لە دەست نەدات .پاڵەوان فس فس پێ وایە چون نەفتی کوردستانی بۆ پەنجا ساڵ بە تورک داوە ئیتر ، لە لایەن تورکیەوە دژایەتی ناکریت ، ئیتر نازانێ کاتێک بەرجەوەندی نەتەویی بێتە ئاراوە و هەر لە پشتەوە خەنجەر لە کورد و جاشەکانی خویانیش دەدەن . 
خەڵک دێر یا زوو دەزانن تۆ بە دوای چیت و دەبینن چۆن بە دوای ئیمتیاز گرتنی وبە سەربە خویی و گشتپرسی کایە دەکەی ، خەڵک دەبێ بپرسن ئەگەر تورکیە نەیهێشت نەفت لە رێگەی تورکیەوە بفروشیت ، چۆن موچەی خەڵک دابین ئەکەی ، دیارە بۆ پالەوان فس فس گرنگ نیە خەڵک برسی بێت و یا بە قاتی و قڕی بمرن ، یا هەڵ و مەرجێک بێتە پێشەوە هەمو دوژمنانی کورد یەک گرن و هەڵمەتی کوردستان بدەن ، ئەگەر تا ئێستا نەکراوە لە بەر ترسی زل هێزێک وەکۆ ئامریکا بووگە ، ئەگەر لە دوای ٣١ ئابیش ئامریکا هەڕەشەی لە سەدام نەکردا با خو سەدام تا ئێستاش لە هەولێردەبوو ، بەڵام دیارە پالەوان فس فس دوچاری خوێندنەوەی هەڵە بووگە  و پێوایە ئەم جارەش ئامریکا دێتە پشتیوانی.
 مەسئود و گەمژەکانی دەور و بەری پێان وابوو کە چۆن تورکیە ئەندامی ناتویە ، لە تەک ئامریکا لە یەک بەرەیە و ئەمانیش با جاشیی تورک بکەن باشترە لە جاشیی ئێران ، بەمجورە بە ئەقلی ئەوان پارتی و تورکیە و ئامریکا لە یەک بەرەن و یەکیەتی و پەکەکە و ئێران و ئەسەدیش لە یەک بەرەن ، هەر ئەم خوێندنەوەی  هەڵە دەبوە بایس ئەوە هاوکاری تورک بکەن دژی رۆژئاوا  خەندەق هەڵکەنن لە سەر سنوری دەستکرد .ئێستاش دوای چەند ساڵ بە هەرادی تێنەگەیشتون کە ئامریکا و تورکیە ئیتر لە یەک بەرەدا نین ، بەڵکۆ کورد و ئامریکا لە یەک بەرەدان ،
ئەم جارە پاڵەوان فس فس بەرزان گیری کردوە و کەوتوە ناو چاڵ و گەرکیە کوردستان بەرەو هەڵدێر و ئاشبەتاڵ ببات، بەڵام ئەم جارە ساڵی ١٩٧٥ نیە تەنیا یەک حێزب لە باشور هەبێت ، بەڵکۆ دەیان حێزبی  کورد لە گوڕەپانی سیاسی کوردستانن و ناهێڵێن ئاشبەتالێکی تر روو بدات و ئامریکاش بۆ کوردستان پلانی هەیە و ناتوانێ کوردستان و رۆژئاوا بە جێ بێڵێت ، دوای رۆژئاواش نورەێ رٶژهەڵاتە ، لە  لێواری مەدیتەرانە  وچەمی فورات تا چەمی تەرواڵ و هەمەدان دەبێتە کوردستانی یەکگرتو و ئەو کاتە کورد سەربەخویی راستەقینە لە پارلەمانی کوردستانەوە رادەگەینن و دۆژمنانی کوردیش ناتوانن  وەکۆ سەگی هار دیان رێچەوە بکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە