کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود سەربەخۆیی ڕاگەیاند

Thursday, 21/09/2017, 20:59


مەسعود بارگرانی لەمێژە سەربەخۆیی ڕاگەیاندوە،بەڵام سەربەخۆیی لای ئەم تەواو پێچەوانەی مانای سەربەخۆییە لای مرۆڤە ئاساییەکان. ئەو سەربەخۆییەی مەسعود لای گرنگە و حەز ئەکا بەدەستی بهێنێ بەم شێویەی لای خوارەوەیە:
(سەربەخۆیی ئابووری): مەسعود بڕیاری دا نەوتی باشووری کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە بفرۆشێت و کوردستان چیتر چاوی لەدەستی بەغدا نەبێت و ئابووری خۆی ببوژێنێتەوە و پشت بەخۆی ببەستێ،لێ ئەوەی بینیمان کوردستانی تووشی قەیرانی ئابووری قوورس کرد و خستیە ژێر قەرزێکی دریژ خایەن و میلەتی تووشی برسێتی کرد و مووچەی هاوڵاتیانی کردە بوکە بەبارانێ و وا خەریکە هەموان پشت و سکیان بەیەکەوە بنووسێ و هەژاری بەو شێوە ترسناکە بڵاو ببێتەوە کە دواتر ئەم کارتە وەك فشارێك لێبکا کە گەر بتەوێ بژێت ئەبێ ببێ بە پاسەوانی بەر دەرگای پارتی.
(سەربەخۆیی دەوڵەوت)مەسعود لەمەشدا تەنها خەمی خۆی و کورسیەکەیەتی و ئامادە نیە واز لەخەونی سەرۆکایەتی و کورسی بهێنێ و ئامادەیە کورد و کوردستان بکاتە قوربانی هەستە نەزۆکەکانی و وەك ئەڵێ(چی ئەبێ ببێ)، واتە تەنها بۆ ئەوەی خۆی بمێنێتەوە لەسەر کورسیە نایاسایی و ناشەرعیەکەی ئێدی دەوڵەت و کوردستان چی لێ دێ ئەوە کێشە نیە!.
(سەربەخۆیی حزبی)مەسعود لەمەڕ پرسی گیرفاندۆم هەرگیز پرسی نە بەناو حزبەکان و گەلی کورد نەکرد و زۆر سەربەخۆیانە و لە پیرمام چەند کەسێکی لەوێ کۆکردەوەو چرپاندی بەگوێیانە و ڕا وو تەگبیری پێ نەکردن و هەر لەوێ بڕیاری دا ڕیفراندۆم لە ٢٥/٩ بکرێ و بەهەمان شێوەش چوار دەورەکەی نەیانتوانی هیچ کاریگەری لەسەر دروست بکەن و ئەو پرسە بکەنە پرسی نیشتمانی و ڕای زۆرینەی لەسەر بێت.
(سەربەخۆیی نیشتمان پەروەری)مەسعود لەوەتی هەیە ئەو هەموو جاشێتی و کلک گرێدانەی بە دەوڵەتانی هەرێمیەوە کردۆتە نیشتمان پەروەری و ووڵاتپارێزی. مەسعود ووڵات نەما نەبێتە جاشی و کەچی ئەمڕۆ کوردایەتی بەخەڵکی نیشتمان پەروەر ئەفرۆشێتەوە. ئەم لە کاری جاشێتی و خیانەتەدا تەواو سەربەخۆیە و هەرگیز کەسی تر پێشبڕکێی بکا. لەمەدا تەواو پێشەنگە و هاوشانی نیە.
(سەربەخۆیی بیرکردنەوە)مەسعود وای دەرئەخا خەڵکی سەربەست و سەربەخۆیە لە چۆنێتی بیرکردنەوەو بڕیاردان. کەچی لە زۆنەکەی ئەم کەس بۆی نیە جیاواز لەهی ئەو بیربکەنەوەو بڕیار بدەن،دەنا بەدەردی سەردەشت و ویداو سۆران و شێخ ستار وئەوانی تر ، تیرۆر ئەکرێن .
(سەربەخۆیی حزبی)مەسعود یەکێکە لەو کەسانەی کەخۆی و حزبەکەی گەر دەسەڵاتیان لەشوێنێ نەبێ ئەوا تێك و پێکی ئەدەن و کێشەی زۆر دروست ئەکەن،وەیان بەقسەی خۆیان(گەر بۆیان دروست نەکرێ،ئەوا پێیان تێك ئەدرێ). جا بۆیە پارتی و حزبەکەی سەربەخۆیی و فرە حزبی لای ئەوان بەو شێوەیەیە کە گەر پارتی نەبی،ئەوا مافی ژیانت نیە و پارتی بوون واتە مووچە و ئاوەدانکردنەوە.
جا بۆیە بەڕاستی لەمێژە مەسعود جاڕی سەربەخۆیی ڕاگەیاندوە و بەڵام ئێمە باش لێی تێنگەیشتووین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە