هیچ پێویستمان به ریكخراوی سیاسی تازه هه‌یه ؟
Wednesday, 20/09/2017, 21:44
به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر وردی وه‌زعی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و ته‌نانه‌ت باری سایكۆی خه‌ڵكه‌كه‌ی و به تایبه‌تی ململانێ سیاسی وكاره‌كته‌ره‌كانی نێو بارودۆخه‌كه‌ی ئه‌م بیست و ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی دواییدا و جیاوازی باری هه‌ردوو زۆنه‌كه‌ی پاش شه‌ری نێوخۆ، كۆمه‌ڵیك پرسیار ده‌روژێنێت و به شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه ئایا زه‌مینه بۆ دروستبونی ریكخراوی تازه له‌باره یان ئه‌میش وه‌ك كاری لاسایی كردنه‌وه ده‌رده‌چێت و هه‌موو لاساییكردنه‌ویه‌كیش زۆر كه‌لێن و كه‌موكورتی له‌خۆ ده‌گرێت و مه‌رج نیه سه‌ركه‌وتو بێت .
ئه‌و كاته‌ی گۆران دروستبوو دونیایه‌كی نارازی و زویر بووی نێو یه‌كێتی و سه‌رجه‌م حزبه‌كان چاوره‌یی وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی بوون بۆ یه‌كلاییبونه‌وه‌یان له ده‌ستپێكردنی كاری سیاسی نوێ . ئه‌و كاته هیچ جۆره ئۆپۆرزسیۆنێكی خاوه‌ن توانا و جه‌ماوه‌ر له ئارادا نه‌بوو . له‌و كاته‌دا ته‌نها یه‌كێتی و پارتی به خۆیان ساحه‌كه‌یان قۆرخ كردبوو و هیچ لایه‌نێكی تر نه‌یواتنی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه بدات . به‌هدروستبونی گۆران و بێ ئه‌وه‌ی خه‌تێكی ئایدیۆلۆجی دیاری بۆ خۆی هه‌ڵگرتبێت سه‌رجه‌م بیروبۆچونه‌كانی له‌خۆگرت و خه‌ڵكی هه‌مه‌جۆری نارازی ته‌نها له دید و بۆچونی ناره‌زایه‌تی خۆیانه‌وه گۆرانیان كرد به په‌ناگه‌ی خۆیان و پالیان پێوه‌دا . ئه‌مرۆ به‌روارد به ژماره‌ی دانیشتوان و جۆری هێز و لایه‌نه‌كان و پێداویستیه فكری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه و ئه‌زمونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران" له‌و باوه‌ره‌دام كه هه‌ر جموجولێك چه‌ند ده‌سته‌بژێریش تێیدا كاریگه‌ر بن به‌ڵام بارودۆخه گشتیه‌كه رێگه نه‌دات به‌هه‌مان ئه‌زمونی گۆران سه‌فه‌ری نێو تونێڵه‌كه‌ی كاری سیاسی ئه‌مرۆی كوردستان به ئاسانی و سه‌ركه‌وتوویی به‌رێبكه‌ن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره بۆچی ته‌نها یه‌كێتی وه‌ك كانیاوی لێبونه‌وه‌یی لق و پۆپی تازه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت و زۆرینه‌ی ئه‌و رێكخراوه تازانه ته‌نها له رووبه‌رێكی دیاریكراودا ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن و، پارتی به هیچ شێوه‌یك گومانی له درسوتبون و هه‌ڵوه‌رینی ته‌نانه‌ت لقێكی بچوكی لێنه‌كرێت، یان بۆچی پارتی ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر وه‌زعی نێوخۆیی خۆیدا و نه‌هێلێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رزینی تێدا رووبدات . ناوه‌ندێتی بریاره یان دكتاتوریه‌تی ده‌سه‌ڵات و ده‌سترۆیشویی بنه‌ماڵه و قه‌تیس مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێكی دیاریكراوه‌وه، یان ئه‌و بازنه داخراوه وای كردووه نهێنیه‌كان نه‌گه‌نه لای خواره‌وه و مشتومر و هاتوهوریا دروست نه‌بێت و هیچ رێگه‌یه‌ك بۆ دورستبونی هێزی نوێی نێوخۆیی نه‌كرێته‌وه . وه‌زعی رۆشنبیری سیاسی تاكی كورد و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پارتی له‌و ئاسته‌دایه كه ته‌نها له‌گه‌ڵ جۆره كاری سیاسی پارتیانه‌دا بگونجێت و هه‌ر پلۆرالیزم و فره‌ده‌نگیه‌ك بۆ پشێوی و په‌رته‌وازه‌بون ملده‌نێت و پارتی ئه‌و بواره‌ی نه‌ره‌خساندووه .
ئه‌مرۆ ئه‌م زۆنه بۆته مه‌یدانی ته‌راتێنی هه‌موو بۆچونه‌كان به باش وخراپیه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌م كته‌دا كه كورد خاوه‌ن قه‌وراه‌ی سیاسی خۆی نیه، لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیشی تێدایه، كه له لایه‌ك فره‌یی ده‌سه‌پێنێت و بواری قۆرخكاری كه‌م ده‌كاته‌وه و له لایه‌كی تره‌وه هێزو تواناكان په‌رشوبڵاو ده‌كات و بوار بۆ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌مه‌جۆریش ده‌ره‌خسێنێت .
پرسیاره‌كه له‌وێدایه، ئایا ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی دوكتۆر به‌رهه‌م به‌م پێكهاته‌ی واده‌رده‌كه‌وێت كۆكراوه‌ی نارازیبوه‌كانی حزبه‌كانی تریش وه‌ك یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و خه‌ڵكی رۆشنبیر و نوخبه‌ی نه‌ته‌وه‌ییشی له ۆ بگرێت و زۆرینه‌ش له‌م زۆنه‌ی ئیره‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، سه‌ركه‌وتو ده‌بێت یان له دواجاردا وه‌ك دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی گۆران به‌ڵام به شێوه زۆر بچوككراوه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و له رووی جه‌ماوه‌ریه‌وه گرفتی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا دروست ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌وه بێزاربووه كه خۆی به قه‌واره‌ی نوێ و نادیاریی دوارۆژیه‌وه ببه‌ستێته‌وه و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر گرنگه ئه‌وه‌ش بزانین كه كاریزمای كاك نه‌وشیروان فاكته‌رێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی گۆران بوو .
ئه‌م جیاوازیه‌ی نێوان ساحه‌ی قه‌ڵه‌مره‌وی پارتی و ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆران واده‌كات پارتی به مه‌یل و هه‌وه‌سی خۆی بتوانێت یاری له‌و به‌ینه‌دا بكات و هه‌ر جاره و له قه‌وانێكی تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاتی و دوور مه‌ودای خۆی لێبدات و پێویستی به چی بێت له‌رێگه‌ی لایه‌نێكه‌وه كه زیاترین ته‌نازول بكات جێبه‌جێبكات و زۆرینه زامن بكات، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا زیانێكی دوورمه‌ودای بۆ باری سیاسی و دوارۆژی خه‌ڵكی كوردستان و باروژیان و قه‌یرانه‌كانی هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی هه‌یه .
ئه‌گه‌ر كوردستان له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه به وڵاتانی جیهان به‌راوردبكرێت، به‌ڵام ته‌ماشای ژماره و چۆر و شێوازی پێكهاته و بیر‌و ئایدیۆلۆجیه‌تی حزبه‌كانی وڵاتان و ئه‌وانه‌ی كوردستان بكه‌یت و به‌و دیموكراسیه‌ته‌شه‌وه كه لای ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی رساتو دروستی ئه‌وێ بنیاتنراوه، تا ئێستا ته‌نها چه‌ند حزبێك به‌سه‌ر كۆی كایه سیاسیه‌كانی هه‌ر وڵاتێك له‌و وڵاتانه‌دا زاڵن، كه‌چی لیره تا دێت له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی بیروبۆچونی شه‌خسی و ناكۆكی و دوور له هه‌ر بنه‌امیه‌كی فكری و عه‌قیدی رۆژانه قه‌واره‌مان بۆ زیاد ده‌بێت . من ده‌پرسم" جیاوازی نێوان ئه‌م لیسته تازه‌ی كاك دوكتۆر به‌رهه‌م( هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) چ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا هه‌یه" یان له‌گه‌ڵ خودی یه‌كێتی كه كادره‌كانی جیابووه‌وه‌ی نێو ئه‌و حزبه‌ن . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م قه‌واره‌یه زیاتر له سه‌ر بناغه‌ی كار‌و به‌رژه‌وه‌ندی وشتی شه‌خسی دروستبووه" به‌ڵام گۆران سه‌ره‌رای نه‌بونی ئایدیۆلۆجیه‌ت به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تایبه‌ت به خزمه‌تكردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دروستبوو" جیا له پارتی و یه‌كێتی، ئه‌ی كه‌وابێت بۆچی دوكتۆر به‌رهه‌م نه‌ك هاوپه‌یمانێتی بكات، بۆچی كاری سیاسی له‌گه‌ڵ گۆران‌دا نه‌كرد ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و تایبه‌تی خۆی نه‌خستبێته پێش كاری حزبی و خزمه‌تی باری سیاسی كوردستانه‌وه ؟ هیوادارم له‌ده‌رئه‌نجامدا قازانجی بۆ كۆی هاوكێشه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌بێت و ئه‌میش نه‌چێته پاڵ حزبه بچوكه‌كان و وه‌ك پاشكۆ به‌كار نه‌هێنرێت . به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا له‌م كاته زۆر هه‌ستیار و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌دا قوتبونه‌وه‌ی رێكخراوێكی سیاسی تازه قازانج به پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان ده‌گه‌نێت یان ده‌چێته سه‌ر كه‌لێنه‌كانی تری وه‌زعه گشتیه‌كه و خه‌ڵكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی ده‌توانن ئیستغلالی بكه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست