کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە لەسەر بۆمبێکی کات بۆ دانراو دانیشتووین

Wednesday, 20/09/2017, 21:39


فیرعەونەکان ناتوانن کۆیلەکان دروست بکەن، کۆیلەکان هەم ژمارەیان زۆرترە هەم هێزیان زیاترە، ئەوە خودی کۆیلەکانن کە فیرعەونەکان دروست دەکەن . مارتن لوثەر کینگ "
----------------------------------------
ئەم کارەی "مەسعود بارزانی" دەستی داوەتێ هیچ نییە، جگە لە یاری کردن بەئاگرو مقاشی دەستیشی گەلێکی تێکشاو بێئرادەیە و یاری پێدەکات .
پرسیارەکە لێرەدایە داخۆ سلێمانی چۆن بەرخورد دەکات لەگەڵ هاتنی ئەم پیاوە بۆ سلێمانی کە بیرمان نەچوە پارتییەکان
لە ١٧ی شوباتدا لە ئەمنە زەردەکەوە سلێمانیان چۆن خەڵتانی خوێن کرد ؟
 دوای ئەوەی دەسەڵاتی کوردی بەهەموو حیزب و گروپێکییەوە لەماوەی ٢٦ ساڵی حوکمرانیاندا جگە لە هەراجی نیشتمان و خیانەت و ژنکوژی و مادەی هۆشبەرو بێئیرادەکردن و تێکشکانی خەڵک و شەڕی ناوخۆو هەراجی نیشتمان و ژینگەی پیس و دەموچاوی قەبیحی ناو شاشەکان و درامای تورکی و مەلای سەلەفی مزگەوتی جیهادی، هەروەها ئەتک کردنی زمانی کوردی و مێژووی کورد و تاکی کورد، هیچی تریان نەکردوە و هیچیشیان پێناکرێت.
بۆیە ئەم ڕیفراندۆمە هەلێکی زێڕینە بۆ شاردنەوەی ئەو هەموو بەدئەخلاقیەی دەسەڵاتی کوردی بەرامبەر بەئیرادەی گەلێک کردوویانە .
 مەسعود بارزانی کە من گومانم نییە کابرایەکی بێشەهامەتە، بۆیە دەبوو سەرەتای ڕیکلامکردنی بۆ ڕیفراندۆم ئەم کارانەی بکردایە .
 *هەرچی هێزی داگیر کەرە لە هەرێم بیکردایەتەدەرەوە ، لەسەرو هەموویانەوە سوپای دڕندەی تورک و پیاوە پوتەکانی ئیتڵاعات و قەرارگا جەلادەکانی ئێران .
* هەرچی عەرەبە کە بەناوی ئاوارەوە هاتووتە هەرێم و سامانی نیشتمانی ئێمە و ژینگەی ئێمە پیسکردوە دارو بەردیان داگیرکردوە بیان گەڕێنێتەوە جێگاکانیان .
* هەرچی وەزیر و گزیرو پەرلەمانتارو فەرمانبەری کورد هەیە لە بەغدادی تاوان بگەڕانایەتەوە هەرێم .
* هەموو ناوچە داگیر کراوەکان وەرگیرایەتەوە و هێز تێیدا نیشتە جێ بکرایە ، بەتایبەت کوڕە ئازاکانی خۆی لەوێ نیشتەجێ بکردایە و سیروان مامز و شێخ جەعفەریش سەرپەرشتی بکردایە و مەلا حیکمەتی خانەقینیشی بکردا بەڕابەری سیاسی ئەو میحۆرانە .
* خۆی فێری کوردی بکردایە یان بەبادینیەکی پاراو یان بەسۆرانی لێدوانی بدایە ، بۆ ئەوەی ئەو پاشاگەردانی یە لەزماندا دروست نەبوایە کە لەزەمانی بەعسدا کور زمانێکی پاراو تری هەبوو لەئێستادا .
 لەگەڵ دەیان خاڵی تردا کە حەوسەڵەی ڕیزکردنیم نییە چونکە مەسعود دەڵێ "شتە بینوسن ، هەڵپەڕن ، ئەم منەتمان پێتان نییە" بەڵام لە ١٧ی شوباتدا دەیووت من واز دەهێنم باوەک قەزافیم لێنەکرێت لەشيقامەکان دارم تێوەژەنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە