یەکێتی وا بچوک بۆتەوە رەنگە لە کۆتاییدا مەنجەڵێک یاپراخ بەشیان بکات
Wednesday, 20/09/2017, 21:31
زۆرکات کادیرانى (ی ن ک) شانازیان دەکرد بەوەى کەمینبەرى جیاواز لەناوییاندا دیاردەیەکى پۆزەتیڤەو هیچ کەس ناتوانێت ئەو ڕاستیە بشارێتەوە کە یەکێتى نیشتمانى کوردستان جاران سەکۆى کۆبونەوەى هەموو دەنگو ڕەنگە جیاوازە کان بوو، ئەم دیاردەیەى ناو یەکێتى زۆربەى کادرو ئەندا مانیان شانازیان پێدەکرد، پڕو پاگەندەى ئەوەیان ئەکرد کە ئەمانە بیرو باوەڕبە یەک پرسی سیاسی کۆى کردونەتەوە ونیشانەى زیندویەتى ئەو حیزبەیە بەڵام دەر کەوت کۆبونەوەى کادیرانى ئەو هێزە لەدەورى یەک تەنها وەلائێک بوبۆ کەسێکى وەک تاڵە بانى وەتاڵە بانى زیرە کانە توانیبوى ئەم هێزە جیاوازە کۆبکاتەوە لەدەورى یەک و ئاراستەى پارتیان بکات کە ئەو کات نەیارى سەر سەختى بوو لەشاخ بەڵام کەهاتنە شار دۆلارو پارەو .....یان بینى هیچ کامیان ئینتمابۆنیشتمان و دڵسۆزى بۆخاک و نەتەوە بوە قسەى پڕو پوچ هەریە کەیان دەستى دایە کارى بزنس و تاڵان کردنى ئەم وڵاتە زۆرن ئەو سەرکردانەى (ی ن ک) کەلە دواى نەخۆش کەوتنى مامەوە ڕیزە کانى ئەو حیزبە یان جێهێشت بەبیانوى جیا جیا
تێڕوانینى چاو دێران بۆ مێژووى ئەم هێزە دەیان شرۆڤەو لێکدانەوە هەڵدەگرێت لە کۆتایدا ئەگەر کار وا بڕوات بەو شێوەیە خۆى تەسلیمى پارتى دیمو کراتى کوردستان بکات و بچێتە ژێر ڕکێفی بنەماڵەى بەرزانیە وە لە ئایندە یەکى نزیکدا دەبێتە جێگە مەخسەرەى سەرجەم هێزە سیاسیە کانى ناو گۆڕە پانى سیاسی و خەڵک هیچ ئەرزش و سام هەیبەتێکى نامێنێت پارتى دیمو کراتى کوردستان زۆر زیرە کانە کار لە سەر بچوک کردنەوەى ئەم هێزە ئەکات ئەوەتا هەرڕۆژەو باڵ یان لیست یان ناوەندێکى لێ جودا ئەبێتەوە زەبرو زەنگ و دەسەڵاتى زەبەلاحى وەک کەفی سەر ئاو بڵقە کانى دەتەقن دوا جار مەنجەڵێک یاپراخ بەشى هەمویان ئەکات و ئەبێتە کۆمپانیاو دوکانێکى سیاسی و ئیفلاسی فکرى و ئابورى و سیاسی ئەکات، ئەمەش لە ئەستۆى خۆیەتى دەبیێت باجى جێهێشتنى بەرەى گەل بدات هەر چەندە لەڕابردو دا ئەو باجەى زۆر بەقورسی داوە ئێستاش ئەکەوێتەوە هەمان چاڵ و سزاى دوهەم وەردە گرێت ئیتر بۆ دواوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست