هەواڵێکی بەپەلە..رێفراندۆم ناکرێت..
Wednesday, 20/09/2017, 15:54
هەواڵێکی بەپەلە ،لە ناوخودی بنەماڵەی مەسعودەوە، بە دەست کوردستانپۆست کەوتووە ، کە ئیمشەو بنەماڵەی بارزانی کۆدەبنەوە و بڕیار پێشنیارێک دەدەن بە دەزگای جاسوسی میت بۆ نیشاندانی رەزامەندی بۆ بەناو دواخستنی ریفراندۆم .
بنەماڵەی مەسعود بارزانی گەیشتونەتە ئەو باوەڕە کە ئیدی دەستکەوتیان نابێت و لە ریفراندۆمەکە فەشەل دەهێنن و ناتوانن هەنگاوەکانی دوای ریفراندۆم جێبەجێ بکەن ، تورکیا بەتەنها جێیان دەهێلێت، بۆیە بڕیاری دواخستنی دەدەن.ئەمە سەرباری ئەوە حکومەتی عێراق و ئەمەریکا هیچ بەدیلێکیان پێنەدان و ئەو فشارەیان بەناوی ریفراندۆم هیچی لێبەرهەم نەهات.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەگەر دەزگای جاسوسی میت، رەزامەندی بە داواکارییەکەی مەسعود بارزانی دەربڕی، ئەوا ئیتر بارزانی فەرمان بە پەرلەمانی شکستخواردووەکەیان دەدەن ، لە رێگای یەکگرتوەوە پرۆژەپێشنیاری دواخستنی ریفراندۆم بۆ کاتێکی نادیار دەخەنە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەم شکستە گەورەی بنەماڵەی مەسعود ئەوەندەی دیکە ریسوایان دەکات. بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی و یەکێتیەکانیش پشکی شێریان لەو شکستە بەردەکەوێت.
دووبارە لەسەر دەستی ئەو دەسەلاتە شکستخواردووە، نەهامەتییەکی دیکە بۆ خەڵکی کوردستان بەرهەم دێت.
بۆ گەیشتن بە سەرەنجامی راستی ئەم هەواڵە، تکایە با هەموومان چاوەڕوانی رۆژانی داهاتوو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست