هەر لە مانگی دووی ئەمساڵدا بڵاومانکردەوە کە رێباز حەملان بووە بە پارتیی
Tuesday, 19/09/2017, 22:57
لەو نووسینەدا کەسێک بەناوی
گۆڕانخوازێک چەند نهێنیەکی لەسەر ئەمە درکاند و گومانی پارتییبوونی لەسەر رێبازی حەمەی حەمالان نووسیبوو.
سەرەتا ئاوا دەستی پێ‌کردبوو:
رێبازی حەمەی حەملان وەزیری دەرکراوی دارایی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر لیستی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرت، ئیستا هانی هانی زۆری لەسەرە گوایە لە ژێرەوە دەستی لەگەڵ پارتییدا تێکەڵ کردووە و ئەمیش وەکو ئازاد جوندیانی بووە بە پیاوی نێچیرەوان. ئەمە تا چەند راستە، ئەوە با کاک رێباز خۆی وەڵام بداتەوە، دەنا بۆ وەڵام وەرگرتنەوە دەیدەینە دەست رۆژانی داهاتوو.
هەروەها ئەوەشی نووسیبوو، کەوا
ئەو کاتەی وەزیری دارایی بوو، بڕێک پارە دیار نەماوە، جەماعەتی گردەکە گومانی زۆری لێدەکەن، بۆیە هانی هانی زۆریان خستۆتە سەر، گوایە لەسەرو دوو سێ ملیۆن دۆلار دیار نەماوە، ژمارەکە لێکدانەوەیەکی بیرکاریانەیە، واتە ماتماتیکیە، حسابکردنی ئاسانە، کاک رێباز دەبێت وەڵامی ئەو حیسابکردنە بداتەوە، کە ئەو پارە نوقستانە چی لێهاتووە، کەوتۆتە لای کێ!؟
باش بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینە ناڕاستەوخۆ لەلایەن چەند هەڵسوڕاوانی گۆڕانەوە هێرش کرایە سەر کوردستانپۆست، هەر وەک پیشەی پرۆپاگەندەکردنەکانی دەسەڵاتدار و حیزب و نووسەرەکانی سەر بەدەسەڵات، جارێکی دیکە کوردستانپۆستیان وەکو درۆزن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما لە قەڵەم درا. تەنانەت لەلایەن خودی رێبازیشەوە کە بەدەستی دوو پەیوەندیی پیوەکردین و داوای کرد ئەو بابەتە لاببرێت، چونکە راست نییە و ئەو لە هەولیر دانەنیشتووە بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
پاش پێپەڕبوونی شەش مانگ زیاتر وا بۆ خۆی دەستەکە کەوتە روو، نهێنییەکان ئاشکرا بوون، بەوەی کە رێبازی حەمەی حەمالان دەستی لە کارکێشایەوە و وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا. لەم لاشەوە عەلی حەمە ساڵح بە زمان و بە شێوازێکی تر راستییەکانی کوردستانپۆست دەردەخات ددان بە هەموو شتەکاندا دەنێت، وەکو ئەوەی خۆی یەکەم کەس بووبێت ئەو نهێنییە بدرکێنێت. ئێمەش لێرە بەم روونکردنەوەیە دەچینە سەر نووسینەکەی کوردستانپۆست، هەروەها نامەکەی رێبازی تازە پارتیی و قسەکانی عەلی حەمە ساڵح بڵاودەکەینەوە، تا خوێنەر بڕیار لە سەر راستگۆیی و دروستی هەواڵ و بابەتەکان بدات، کەوا کێ راستگۆ و کێ درۆزن و کێ بە ئەمانەتەوە خزمەتی بە گەلەکەی کردووە و راستییەکانی لێنەشاردۆتەوە ئاشکرای کردووە.
------------------------لە پەیجی عەلی حەمە ساڵحەوە ------
خه‌تای ڕێباز حه‌ملان نیه
ده‌بێت خه‌ڵکی دیکه موحاسه‌به بکرێت.
چه‌ندین دۆسیه‌و زانیاریم له‌سه‌ر ڕێباز حه‌ملان دابه‌گرده‌که.
ساڵێک هاوارم کرد.....
له‌ژوری په‌رله‌مان و حکومه‌ت سکاڵام تۆمارکرد.
ڕاپۆرتی چاودێری داراییم برد، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گرتم.
ته‌نانه‌ت له کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێشه‌ممه‌دا که هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ڕاوێژی ئه‌و کات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئێستای تێدابوو، وتیان: گۆڕان به‌شدارنیه له‌م گه‌نده‌ڵیه‌دا..
به‌ده‌نگی به‌رز وتم به‌شداره‌و وه‌زیری ئێمه تێوه‌گلاوه‌و ئه‌وه‌ش فایله‌که‌یه‌تی، له‌بری ئه‌وه‌ی بێن و ته‌حقیق بکه‌ن، ده‌یانوت: کاتی نيیه.
ده‌موت: خودا قبوڵی ناکات له ڕۆژێکدا ٤١٥ ملیار دینار له داهاتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی سلێمانی له بانکی حکومه‌ت ده‌ربهێندرێت و بخرێنه بانکی کوردستان، که‌س گوێی نه‌ده‌گرت.
ده‌موت له ٢٠١٥/٧/١٠. به‌یه‌ک واژوو چی پاره‌ی به‌رهه‌می نه‌وتیه له بانکی حکومه‌ت خستیه بانکی کوردستان که‌س گوێی نه‌گرت.
ئه‌م دۆسیانه‌م له ڕێگای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه دابه‌دادگا، یه‌ک به‌رپرسی گرده‌که نه‌یگوت چیه؟(کاک نه‌وشیروان نه‌خۆش بوو له‌ده‌ره‌وه).
ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان خسته‌ڕوو که‌س گوێی نه‌گرت لێمان.
خزمی نزیکی کاک ڕێباز به ده‌ستوخه‌تی خۆی هه‌موو شتێکی نووسی که له‌ماوه‌ی وه‌زیری و دوای وه‌زیری چی کڕیوه‌و چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، دایبه ڕێکخه‌ری ژوری په‌رله‌مان و حکومه‌ت و چه‌ند ئه‌ندامێکی گروپی ڕاوێژ، به‌ڵام نه‌ک گوێیان نه‌ده‌گرت، به‌ڵکو دیفاعیان لێده‌کرد.
له‌ئازاری چاوپۆشیکردن له ئه‌م دۆسیانه ده‌یانجار بیرم له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه کرده‌وه، که‌س گوێی لێنه‌گرتم، جگه له چه‌ند هاوڕێیه‌کی نزیکم.
دوای ده‌رکردنی وه‌زیره‌کانی گۆڕان، ڕێباز له هه‌ولێر له نێو نازونیعمه‌تدا ، له‌بری ئیجرائات گروپی ڕاوێژی ئه‌وکات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئێستا پرسه‌نامه‌یان پێدا ده‌نارد بۆ کاک مه‌سعود.
له‌م دۆسیه‌دا به‌رپرسی یه‌که‌م گروپی ڕاوێژی ئه‌و کات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئێستایه.
گروپی ڕاوێژی ئه‌وکات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌رپرسیارن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه دوباره نه‌بێته‌وه ئه‌وانه‌ی که‌مته‌رخه‌من ده‌بێت له گروپی ڕاوێژ‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان لێبکرێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
------------------------دیسان لە پەیجی عەلی حەمە ساڵحەوە ------
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ده‌ڵێن عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆچی پێشتر بێده‌نگ بووه به‌رامبه‌ر ڕێباز حه‌ملان.
پێشتر و له مانگی ٥ی ٢٠١٦دا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی که له‌یه‌ک ڕۆژدا ڕێباز حه‌ملان له بانکه حکومییه‌کانه‌وه خستیه بانکی کوردستان نه‌ک قسه‌ی جدیم کرد، به‌ڵکو له ڕێگای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه سکاڵام تۆمارکردو داوامکرد له دادگا ئاماده‌بێت و رونکردنه‌وه بدات.
بڵاومکرده‌وه‌و تۆش ئێستا ده‌توانیت بچیت و به‌ڵگه‌نامه ببینیت.
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی پۆسته‌که له مانگی ٥ی ٢٠١٦دا بڵاومکرده‌وه.
دڵنیابن له‌سه‌ر قوتی میلله‌ت، چاوپۆشی له‌که‌س ناکه‌م.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
------------------------------------------
کەسێک بەناوی (
Rebin Wafiq) وەڵامی عەلی حەمە ساڵحی داوەتەوە و دەڵێت:
ڕاست ناکەیت چەندین جار گوێم لێت بوە وتوتە ڕێباز حەملان شایستەترین وەزیرەو کەسێکی پاکە،وە تۆ پۆست لەسەر ئەندامانی گۆڕان ناکەیت تا کاتێک لە گۆڕان دەکشێنەوە دواتر دێیت ئەڵێیت گەندەڵن و......هەروەکو ئەم پۆستەت کە تا لە گۆڕان وازی نەهێنا بێدەنگ بویت لە ئاستی دا .زەحمەت نەبێ تاکارلەکار نەترازاوە پۆستێ لە سەر کوڕەکانی نەوشیروان بکە کە ئەو سەروەتەی بۆیان ماوەتەو کراوە بەناویانەوە بەشی هەموو هەرێمی کوردستان دەکات
هەروەها یەکێکی تر بەناوی (
Hemn Merany) ئاوای بۆ عەلی حەمە ساڵح نووسیوە
عەلی گیان لەوێش داوات کردووە شکات لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کردووە و تەنیا داوای روونکردنەوەت لە وەزارەتی دارایی کردووە. هەڵبەت ئامانجی ئەو سکاڵایەت روونە کە شکات کردنە لە وەزارەتی ئاشتی هەورامی و ئەمڕۆ بە سکاڵا لە کاک ڕێباز دەیخەیە ڕوو
---------------------------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست