کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یەکێتی لە بەردەم ئیشقاقی دیکەدایە..لە مەڵبەندی کەرکوک و هەولێر چی گوزەرا؟!.

Tuesday, 19/09/2017, 13:47


چەند رۆژێک پێش ئێستا ، کۆسرەت رەسول بە نوێنەایەتی مەسعود بارزانی و نەجمەدین کەریم و رەفعەت عەبدوڵا کۆبونەوەی بە مەڵبەندی کەرکوک کرد ، لە پێناو کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ پرۆژەی پارتی بۆ ریفراندۆم.
لە کۆبونەوەکەدا تێکڕای ئەندامان و بەرپرسی مەڵبەند داژیەتی خۆیان بۆ ریفراندۆم راگەیاند وەک پرۆژەیەکی ئاکەپە و پارتی دایاننا.
لە کاتی گفتوگۆکاندا شەڕێکی دژوار بە قسە لە نێوان رەفعەت عەبدوڵا و نەجمەدین کەریم هاتە ئاراوە ، خەریک بوو بگاتە شەڕی دەستەویەخە ، کۆبونەوەکە ئاشبەتاڵی لێکرا .
نەجەدین کەریم وەک جاشێکی مەسعود بارزانی ، دەیویست بە پشتیوانی کۆسرەت هەندێ بڕیار بەسەر مەڵبەند بسەپێنیت .
یەکێ لە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە دژی کۆسرەت قسەی کردوو  وتی چیدیکە مەبنە پشتیوانی پارتی ، شەرمەزارییە ، بۆ واز لە خەڵکی کەرکوک ناهێنن.
لە هەولێریش فایلدار سەعدی پیرە و لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەند لە کۆبونەوەیەکدا بۆ ئەندامانی مەڵبەند و ئامادەبوان ،کەوتە خیلافێکی گەورە ، مەڵبەندی هەولێر بە تێکڕا دژی ریراندۆم وەستانەوە  بە پرۆژەیەکی پارتی و ئاکەپەیان دانا.
لەم کۆبونەوەدا فایلدار سەعدی پیرە ریسوا و روورەشکرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە