هێرۆ بڕیاری دا پێشوازی لە مەسعود بکات و جەماوەر بۆ بانگەشەی ریفراندۆمەکەی کۆبکاتەوە
Monday, 18/09/2017, 17:44
بەپێی چەند زانییارییەک کە دەست پەیامنیری کوردستانپۆست کەوتووە لە هەولێر، ئەویش لەسەر سەردانی هەفتەی رابردووی هێرۆ برایم ئەحمەدە بۆ پیرمام و چاوپێکەوتنی مەسعود بارزانییە. سەرچاوەکە ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد، کە چوونی هێرۆ بۆ لای مەسعود بارزانی پەیوەستە بەسەردانی د. بەرهەم ساڵح بۆ لای مەسعود بارزانی.
سەرچاوەکە دەڵێت پێش هەفتەیەک لەمەوپێش د. بەرهەم ساڵح سەردانی پیرمامی کردووە و بە مەسعودی راگەیاندووە، کەوا بەنیازە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە یەکێتیی پێشکەش بکات، لەهەمانکاتدا ئەوەی بە مەسعود راگەیاندبوو کەوا دەیەوێت لیستێک لە دەرەوەی یەکێتی رابگەیەنێت و پارتێکی سەربەخۆ دروستبکات وه‌كه‌نالیكی تیڤی بكاته‌وه وه ده‌زگای خه‌ندان له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رد به‌هیزتربكات ، بۆ ئەمە داوای لە مەسعود بارزانی کردبوو تا رێگری نەکات، لەبەرمابەر رەزامەندی مەسعود بارزانیی ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاریکارییەکی پارتی رادەگەنێت. سەرچاوەکە دەڵێت مەسعود بارزانی چەند مەرجێکی خستۆتە بەردەم بەرهەم ساڵح وئەویش بە هەمووی رازیی بووە.
هەر ئەو سەرچاوەیە دەڵێت دوای ئەمە، هێرۆ بە نهێنی ئەو سەردانەی بەرهەم ساڵح دەزانێت و بە پەلە ئەمیش خۆی و پاڤێل دەگەنە پیرمام و زیاتر لە بەرهەم ساڵح رەزامەندی، بۆ داخوازیی و مەرجەکانی مەسعود بارزانی رادەگەنێت، یەکێک لەوانە واڵاکردنی دەسەڵاتی پارتییە لە سلێمانی و رێگاپیدان و پشتگیرییکردنی یەکێتیی بۆ بانگەشەی ریفراندۆم، هەروەها کۆکردنەوەی جەماوەری یەکێتیی لە یاریگەی سلێمانیه بۆ روژی چوارشه‌م كاتژمیر 3 تا بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی خەڵکێکی زۆر لە دەوری کۆببنەوە. دواتر سازكردنی ٢ كۆبۆنه‌وه‌یه له‌هوله‌كاندا له‌گه‌ل روشنبیر و مه‌لا و كه‌سانی كاسه‌لیسی پارتی ویه‌كیتی و خه‌لكه هه‌لپه‌ره‌سته‌كه‌ی تردا
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کەوا مەسعود بارزانی لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا بۆ خۆی دێتە سلێمانی و لەگەڵ خۆیدا دەیان سەیارەی پڕ لە لایەنگر و خەڵکی خۆی دەبات، تا قەرەباڵغی دروست بکەن، تا بڵێن خەڵکی سلێمانی لەگەڵ بانگەشەی ریفراندۆمەکەی بارزانییدایە بۆ ئەمەش کۆسرەت و هێرۆ و هەموو باڵەکانی دیکەی یەکێتیی رازیی بوون و هاریکاریی دەکەن.
شایه‌نی باسه پارتی هه‌فته‌یه‌كه هه‌ول ده‌دا له‌شاری هه‌ولێر خه‌لك كۆبكاته‌وه به‌لام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
لە دوو هه‌ولی شكستخواردوی دا یه‌كیكیان له‌شه‌قامی ئیسكان لقی دوو پارتی نه‌یتوانی هیج خه‌لكیكی وا كۆبكاته‌وه ئەمە بووه شكستیكی تری پارتی له‌هه‌ولێر بۆیه ئه‌م جاره بیریان له‌وه‌كرده‌وه له‌گه‌ل لقه‌كانی مه‌خمور و شه‌قلاوه و سه‌فین و سوران بیكه‌ن، به‌لام دوای هه‌موو هه‌ولیكیان هه‌ستیان پێكرد ناتوانن 10 هه‌زار كه‌س كۆبکەنەوە و بیانهێنن بۆ یاریگه‌ی نیوده‌وله‌تی دهۆك بۆیه بردیانه پاركی شانه‌ده‌ر كه پره له دره‌خت وشوێنی گشتی كه‌به‌پیی هه‌ندی لێكدانه‌وه ژماره‌ی ئاماده‌بوان نه‌گه‌یشتبوه 4 هه‌زار كه‌س.
پاراستن فشاری زۆری خستوته سه‌ر هه‌موو لقه‌كانی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و بادینانی كه ده‌بیت كادیر‌و هه‌واداری پارتی هه‌ر یه‌كه‌ی چوار بۆ پێنج كه‌سی نزیك له‌خۆشی كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌و هه‌فته‌یه كه له‌شاری هه‌ولێر كه‌ره‌ناڤالێك بۆ به‌لیكه‌ی بارزانی كۆبكه‌نه‌وه كه چاوەڕوان دەکرێت خودی بارزانی كۆتایی ریكلامی به‌لیكه‌ی له‌شاری هه‌ولێر بیت .
سه‌رچاوه‌كه‌ی كوردستانپۆست له‌كۆتاییدا ووتی زۆر جیگای سه‌رنج و ته‌حه‌دایه پارتی له‌هه‌ولێر نه‌توانی یاریگای نیوده‌وله‌تی به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه كه‌چی بارزانی ده‌چێت له‌گوره‌پانی تۆپینی سلێمانی بانگه‌شه بۆریفراندومەکەی ده‌دات !؟ ئه‌مه ئه‌وپه‌ری سوكایه‌تیه به‌یه‌كیتی و گوران و خه‌لكی سلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست