کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ بەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی بەتاوە!

Monday, 18/09/2017, 8:04


دوارۆژی سیاسەتی سەپاندنی کەمپنشینی بە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان / جگە لە پژاک / کارێکی وای کردوە کە مرۆڤ بیرلەوە بکاتە وبلێ کە : ئەگەر سیاسەت وسیاسەتی رزگاری ئەوەیە ، لەعنەت لە هەرچی سیاسەت وئەو شێوە رزگارییە بێ. دەسپێکی دامەزراندنی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستای دوای کۆمەڵەی ژێکاف بەرادەی سەرەدەرزییەک بە دەست ئەو کەسانە نەبووە کە لە سەفەری باکۆدالە ئازەربایجانی سۆڤیەت، بە بناغەی بێدەسەڵاتی وبەستنەوەی ئامانجەکانی کورد بە هێزێکی وەک بەرەی کومونیزم هەنگاوی بۆ هەڵگیرا. بەڕآشکاوی ئەو حیزبەیان بۆ ساتووسەودای سیاسی خۆیان وەگڕخست. ئێستێش دوای ٧١ ساڵ رێک نیوەی بە تەمەنیان بە دوو لقی لە کەمپەکاندا کەوتۆتە ژێر ڕەحمی مەسعود بارزانی کە بۆ خۆی تا بینە قاقا دەستەمۆی تورکەکانە!
رێفڕاندۆمی سەر بەبنەماڵەی بارزانی نە تەنیا بۆ سەربەخۆیی کورد نییە، بەڵكوم شکست پێ هێنانە بۆ گەیشتن بە سەر بەخۆیی کوردستانێکی بێ تورک وفارس عەڕەبە. بەڵام ترسی لە دەستدانی دەسەڵاتی دەرەبەگەیاتی وعەشیرە گەری بۆتە مایەی سووتمانی دووبارەی ئاواتەکانی نەتەوەی کورد! تورکیە باش دەزانێ بە سەرکەوتنی کورد لە رۆژئاواووگەیشتن بە ئاوەکانی ئازاد دەسەڵاتی ئەردۆغآن چۆن مایە پووچ دەبێتەوە. بەڵام گێژێکی وەکو مەسعودهەست بەو تەڵە سیاسیە ناکا کە تورکەکان بۆیان ڕاخستووە!
ئەوەی کە بۆ من زۆر سەیرە پشتیوانی دوو حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ( حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی وکۆمەڵەی زەحمەت کێشآنی کوردستان). ئەو / زلحیزبانە !/ لەو پەڕی بێدەرەتانی ودۆشداماوی وەک خڕنۆکی سەرگەردانی سیاسی لە بیابانی کەمپەکاندا وادەزانن مێژوو بۆ خۆیان تۆمار دەکەن! موچە وپارەی مانگانە تیکەڵاوی ترسێکی، ترسنۆکانە بووە ودەستیان داوەتە یەک کە بۆ خاتری دەسماڵێک، قەیسەریەک ئاگر تێبەردەن! لەوەش بترازێ دەستوور بە لایەنگرەکانیان دەدەن کە رۆژی رێفڕآندۆم واژۆ کۆبکەنەوەو ئاڵای / کوردستان / بەرز ڕابگرن! بە داخەوە نەیانگووتووە ئەو ئاڵایە هەڵگرن کە بارزانی پێیـان دەفرۆشێ یان ئەو ئاڵایەی کە سەردەمی کۆماری کورد لە مهاباد بونی هەبووە!
بێدرەتانی سیاسی وهەستی لاوازی حیزبی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە ژیانی ئورووگا نشینی کارێکی وای کردوە کە بیرلە رۆژگاری پێش خۆیان نەکەنەوە.ئەوان لە بیری خۆیان بردۆتەوە کە ئەو کەسەی کە لە سەرناوی / قیادەمووەقت / ئەوانی خەساند، ئەگەر بڕە زەختێکی کۆماری ئیسلامی بگاتە سەری ڕەشیان دووبارە تەواوی حێزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە خڕووپتوونی فیدای هەواو هەوەسی سیاسی خۆیان دەکەن!پشتیوانی ئەو دووحێزبە لە ڕێفڕآندۆمی بارزانی نە روانگەی هیزە نە روانگەی نەتەوەیی وچارەسەری. ترس وخۆبەدەستەدان ولاوازیی تەشکیلاتی وبێدەرەتانی بۆتە هۆی پشتیوانی لە رێفڕآندۆمی بارزانی! لەوەش بترازێ چەند رۆژێکە بۆ هورووژاندنی ناسیونالیزمێکی کوێڕانە لە رۆهەڵاتی کوردستان بارزانی وباندەکەی باس لەوە دەکەن کە گۆیا ئەو رێفڕآندۆمە درێژە پێدەری / کۆماری کوردستانە لە مهاباد/ وسازدانی کۆمارێکی نوێیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە