کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی حزبەکانى کوردستان پشتگیری بۆ ریفراندۆم دەردەبڕن و بانگەشەى بۆ ناکەن؟!

Sunday, 17/09/2017, 22:09


ئەمریکا وەک زلهێزترین وڵاتى جیهان و بەهێزترین سوپا، گەمە نێو دەوڵەتیەکان بەڕێوە دەبات و تا ئەمڕۆ توانیویەتى هەیمەنە و  قورس وگرانایی خۆی لەهەموو ئەوشوێنانە تاقی بکاتەوە کە ویستوویەتى بابەتەکانى تێدا یەکلابکاتەوە و دەمامۆکست لەکاروبارەکان وەر بدات.
ئەمریکا بەجۆرێ دەستى خستۆتە نێو وڵاتان و وڵاتە زلهێزەکانى دەستەمۆ کردووە، هەر شەڕێک تا خۆی بۆی بکرێ، لێ نەگەڕاوە کەس ببێتە برا بەشی و ئەو جەنگانەى ئاکامێکى دڵخۆشکەری لێ بەدی نەکردبێت، بەناوى رای نێو دەوڵەتى و شەڕی دیموکراسی، ئەو وڵاتانەى تێوەگلاندووە کە ئەنجامەکان هەرچیەک بن لە رووى زەرەرو زیانەوە، ئەوە کەمترین زیانیان بەر بکەوێت.
لەمێژووى ئەوروپاو ئەمریکا، بەدەیەها نموونەمان لەبەر دەستە کە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ هەر مینگە مینگێکى هەر دەوڵەتێک لەبەرامبەریدا، سیناریۆیەکى بۆ داڕشتووەو دواجا ربە هێنانەوەى چەندەها پاساو بیانووى جۆراوجۆر، پەلاماری داوەو سەرکوتى کردوە.
کێ هەیە ئەوە نەزانێت سەدام تا هاوپەیمانى ئەمریکا بوو بە سی دەوڵەتى زلهێزى دنیا لەرووى ماددى و مەعنەویەوە لە شەڕەى هەشت ساڵەى نێوان عێراق و ئێران پشتگیریان کرد و تەنانەت ئەو پشتگیریە بەوە گەیشت لە کیمیابارانى هەڵەبجەو ئەنفالیشدا وەک رووداوەکانیان بەچاوى خۆیان دەبین و کەچی بێدەنگیان لەڕاست دەربڕی، بەڵام کاتێک منجە منجی لێوە هات و ویستى لەخەتى گشتى سیاسەتى ئەمریکا لابدات، سیناریۆی داگیرکردنى کوێت بووە پاساوێک بۆ کۆتایهێنان بەو دەوڵەتەى یەک لە هاوپەیمانەهەرە نزیکەکانى ئەمریکا بوو، ئەمریکا بەدوای ئەلتەرناتیڤی گەڕاو لە دۆزینەوەیدا، لاپەڕەى ئەو رژێمە بەزەبری هێز داخست.
هەمان بۆئەووڵاتانەى تر راستەو مشتێک نموونەى خەروارێکە.
دەبێ لەوریفڕاندۆمەى هەرێمى کوردستاندا بۆسەربەخۆیی کە سەربەخۆیی خەونى لەمێژینەى هەموومانە، دەبێ سەرکردایەتى کورد چەند خاڵێکى جەوهەری هەیە لەبەر چاوى بگرێت:
1-   رێکخستنەوەى ماڵی کورد، بەداخەوە هەوڵەکان بە بن بەست نەگەیشت کە هەموو حزبەکان بە بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامە کە خاوەنى چەندین کورسین لە کاراکردنەوەى پەرلەمان  لە 15/9/2017 بەزەقی کوردستان بۆدوو بەرە دابەش بوو، ئەوەش زەنگێکى مەترسیدارە لەسەر چارەنووس و داهاتووى کوردستان بەتایبەت ئەو هەڕەشانەى لەداهاتوودا  رووبەرووى هەرێم دەبنەوە.
2-   ئەنجامدانى ریفراندۆم و هەموو ئەو هەوڵە نێودەوڵەتیەى هاتوونەتە سەر خەت و جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەو راگرتنى ریفراندۆم دەکەن و داوا دەکەن گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەست پێ بکاتەوە، بەتایبەت داخوازى ئەمریکاو نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتە زلهێزەکان و گوێ نەدانى سەرکردایەتى کورد بەوبۆچوونانە، دەرهاویشتەکانی دوای ریفراندۆم بەخراپ دەشکێتەوە نەخاسمە گوێ نەدان بە بۆچوون و سیاسەتى ئەمریکا ماڵوێرانیەکى بەدواوەیە کە هەر سیناریۆیەک بخاتە گەڕ کورد وا بە ئاسانى لەژێری دەرناچێت.
3-   هەڕەشەکانى وڵاتە دراوسێکان دەبێ بە جددىوەربگیرێت، هەموو ئەوقسانە مایە پووچ وبۆشن ئەگەر پێمان وابێ سەرکردایەتى کورد رێکەوتنى لەگەڵ تورکیا کردووە و ئێران ئەگەر سنوورەکان بگرێ زەرەری پێ دەکەوێ و بەهەمووی چەند هەفتەیەک ناخایەنێ دەرگای سنوورەکانى دەکاتەوە و عێراقیش وا دەستەونەزەر دەوەستێ کەکورد لەوناوچانەى پێی دەوترێ جێناکۆک وەک چۆن ئێمەى کورد بەمافی خۆمانى دەزانین و عەرەبەکانیش بەمافی خۆیان دەزانن بۆیە پێی دەوترێ جێناکۆکـ  کەواتە ئەویش بەزەبری هێز یان دیبلۆماسی خۆیان کار بۆ لەدەستدانى ئەو ناوچانە ناکەن، ئەوەش ئاگرو فتیلەى شەڕێکى گەورە لەو سنوورە بەرپا دەکات، بۆیە دەبێ سەرکردەکانى کورد لەخۆیان بترسن کە ئەوە ئەمریکایە، هەر کەسێک مینجە مینجی لەهەمبەر بکات،  حیسابی بۆ دەکات و بەرنامەى بۆ دادەنێت چۆن بیگۆڕێ وکەسێکى تری لەجێ دانێت.
4-   ریفراندۆم لەوەدا بەگەورەیی دەردەکەوێ کە هەموو حزبەکان بەهی خۆیان بزانن بەڵام ئەوەى من تێبینى بکەم جگە لە پارتى دیموکراتى کوردستان حزبەکانى تر بەوانەى پەرلەمانیان کارا کردۆتەوە-یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان-تا ئەم ئان و ساتە لەبەردەم بارەگاکانیان هیچ رازاندنەوەیەک بە ئالای پیرۆزى کوردستان وپۆستەراتى راگەیاندن نابیندرێ، ئەوەش جێی هەلوێستە لەسەرکردنەکە حزبەکان کەوتوونەتە نێوان دوو بەرداش لەلایەن پشتگیری ریفراندۆم دەکەن و لەلایەکى دیکەوە بەکردەوە ئەو پشتگیریەیان بۆ ریفراندۆم رەنگى نەداوەتەوە.
5-   هیوادارین کوردستان ئەو قۆناغە پێ بپەڕێنێت و ماڵی خۆی بەتەبایی و یەکریزى رێک بخاتەوەو پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانى بەجۆرێک بەهێز بکات کە بایی ئەوەندە دەوڵەت هەبێت لەهەر حاڵەتێکى نەخوازراودا پشتگیریمان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە