بێ سه‌روبه‌ری له دیاریكردنی ئه‌وله‌ویات له كوردستاندا
Sunday, 17/09/2017, 21:44
ئه‌م دیدارانه‌ی له‌م پانێڵه‌ی كاك مه‌لابه‌ختیار له های كریست له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بینیمان :
1-پارتیه‌كان پاڵه‌وانی ساحه‌كه بوون پر به قورگی خۆیان تێربوون و به به‌رزیه‌وه ده‌یانخوێند و ئاوازه‌كانیان ره‌نگی زه‌ردی سه‌وزباوی پێوه دیاربوو" ئه‌م جۆره چالاكیانه له‌كاتی خۆیدا نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك ده‌لین له وه‌قتی زایعدا بوو" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پانێڵێ له‌م شێوه‌یه كه 9 رۆژی ماوه بۆ ریفراندۆم به‌م شێوه‌یه زه‌مینه سازناكرێت .
2- ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ی بانگێشت كرابوون بۆ پانێڵه‌كه" زۆرینه‌یان ئه‌مه چه‌ندین ساڵه له سه‌ر زگی فه‌قیر و هه‌ژاری كوردستان به مه‌عاشی وه‌زیر خانه‌نشین كراون، بۆیه ده‌نگی هه‌ندێكیان زۆر زوڵاڵ بوو .
3- له ئوتێلێكی وه‌ك های كریست كه زۆرێك له رۆشنبیره هه‌ژاره‌كان نازانن ره‌نگی چۆنه و تایبه‌ته به خوداپێداوان، نیشانه‌ی ئه‌و زۆری ئه‌و پاره‌یه كه پارتی به سه‌خاوه‌ته‌وه له‌م كاته‌دا بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خه‌رجی ده‌كات، ئه‌گینا هه‌موومان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییداین . ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ش لێره خه‌ڵات و نانه‌كه‌یان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان له وڵاتی خۆیان نقه‌یان نایه‌ت و، لۆبی به‌م شێوه‌یه دروست نابێت كاكه برا .
4- رۆژێك كادرێكی پارتی پێش له‌ده‌ست پێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵمدا بوو، وتی پاره‌ی مه‌عاش دانمان هه‌یه وه‌ك پارتی و یه‌كێتی و نازانم بۆچی نایده‌ین و، منیش له به‌رنامه‌كه باسم كرد و وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه" ئه‌مرۆ له‌م كاته‌دا له یادو فیستفاڵه‌كانی دیكه‌شه‌وه كه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌یگێرن، كادره‌كه رستگۆ بوو" ده‌ركه‌وت كه پاره هه‌یه و له‌خه‌ڵكی ده‌گرنه‌وه خوا بیانگرێت .
5- ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان به خزمه‌تی پاش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی دڵخۆش بكه‌ن و ئه‌وه‌ی پێتان ده‌كرێت بیكه‌ن نه‌ك به‌م كاره رووكه‌شانه سه‌رقالی بكه‌ن كه به خه‌رجیه‌كانی زۆرێك له‌و كنوكه‌له‌به‌رانه ده‌گیرێت كه‌ل ژانی خه‌ڵكدا به‌خۆتان دروستتان كردووه .
6- پرسیاره‌كه له‌وێدایه" بۆچی پارتی به سه‌خاوه‌ته‌وه له‌م جۆره كرده‌وانه به‌شداری ده‌كات وبه‌تایبه‌تی له سلێمانی ده‌زگاكانی سپۆنسه‌ری ده‌كه‌ن" بۆ خاتری چاوی كاڵی هه‌ندێك كه‌سه یان مه‌به‌ستی هه‌ولی داكشانه به‌ره‌وه ئه‌م ناوچه‌یه .
هیوادرام ئیتر به‌س بێت ململانێی حزبی ته‌نانه‌ت له كاتی هه‌ستیاری به‌رێوه‌چونی پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا و خه‌ڵك چاوره‌ێی سه‌ربه‌خۆییه نه‌ك له‌م كاته زۆر هه‌ستیاره‌دا قسه‌ی سه‌رزاره‌كی له شوێنێكی ئاوها بكرێت " هه‌ركاتێك ده‌وڵه‌ت دروست بوو" ئه‌وسا بوار زیاتر ده‌بێت" گوناحه له كاتێكی قه‌یراناوی وه‌ك ئام كاته‌دا كه خه‌ڵك یه‌ك دیناری له گیرفاندا نیه له‌م جۆره تروهاتانه بۆ خۆنیشاندان و كاری حزبی ده‌فته‌ره دۆلار سه‌رف بكه‌یت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست