کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆڕاندۆم

Sunday, 17/09/2017, 21:22


.....پاش ئەوەی بۆ جارێکی تریش پارلەمان ئیفلیج کرا ، ئیتر هیچ بوار و بەهانەیەک نەماوە بۆ خۆهەڵخەڵەتانن کە بەتەما بین کەسانێکی ناو ( ی.ن.ک) باری خواری وەزعەکە راست بکەنەوە ، دەرکەوت باڵ و ڕان و سیقەتۆرە لە ناو یەکێتی هەمووی قسەی قۆڕە و ئەو حیزبە وەک کۆمپانیایەک بە گروپێکی دوو سێ کەسی بەڕێوە ئەبرێت و چیان بوێ ئەیکەن و چۆنیان بۆێ کۆمپانیاکە بەو ئاراستەیە ئەبەن و دەنگە دەنگی جار و بار وبۆڵەبۆڵی ئەم یان ئەو یەک فلسی قەڵبی نەهێنا و جم و جۆڵەکانیان جگە لە قسەی بەردەم کامێرا و "فەیس - خەسو"  ببورن "فەیس- بوک" بەولاوە هیچی تر نەبوو..گروپی کۆمپانیەکە قاعیدەی خۆیان و بەشێکی خەڵکی کوردستانیان بە لا ڕێ ی تاکتیکەکانی خۆیانا برد و هەموو کورد و مافەکانیان کرد بە قوربانی یەک دوو کورسی پارلەمان و دیارە لەو بەینەشا سەفقەیەک پارە وەک ( شیرینی کەوتنەوە گەڕی !! پارلەمان ) وەرگرتوە هاوشێوەی شیرینی نەوتەکەی پێشو ترلە پارتیان وەرگرت و پێویست ناکات هیچ کەس و لایەک نە وەختی خۆی بکۆژێ و نە چاوروانی گۆرانکاری ئیجابی بێت لە سیاسەتی گروپی سەرکردایەتی کۆمپانیای یەکێتی بێت کە دوای ئەوەی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی دووەم کودەتای سیاسیان کرد و پارلەمانی کوردستانیان "علوجانە" داگیر کردەوە ، ئەوا بە عەمەلی ئێستا بەشێکن لە کار و بەرنامەی جێ بەجێکردنی سیاستەکانی بنەماڵە و سەوز و زەرد دەست لەناو دەست و هێز لە خوا و پارە لە پارتی دەستەڵاتێکی پرتەقڵیان هێناوەتە کایەوە و بەمەش کۆمپانیای یەکێتی بەرپرسیارە لە هەچ نەهامەتییەک و قوڕبەسەرییەکی تر بەسەر هەرێما بێت بە تایبەتی ئەو یارییە ترسناکە بێ ئەنجامەی ناویان ناوە ریفرابدۆم....
- یەکەم هەنگاوی  گرنگ و مولیحی گۆران ئەوەیە بێ قەید و شەرت رێکەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای یەکێتی هەڵوەشێنێتەوە و بۆ جەماوەرەکەی خۆی و خەڵکی کوردستان بەیان بکات بۆ هەڵوەشانی ئەو بەناو ڕێکەوتنە لەبەر یەک هۆی زۆر سەرەکی و ئاسان بوو ئەویش ئەوەیە کە " عیبرەت لە جێ بە جێ کردنەکەیا نەبوو" ..بەداخەوە..هەنگاوی راستەوخۆی دوای نەجات بوون لەو بەناو ڕێکەوتنە پلات فۆرمێکی سیاسی دروست بکرێت لە هەموو ئەو ئاراستانەی نزیکن لەیەک لە چونیەتی وەستان لە ڕووی کودەتاکەی بنەماڵە- کۆمپانیا کە ئەوەی ئەمڕۆ هەیە جگە لە گۆڕان ، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و جوڵانەوەی نەخێر بۆ ریفراندۆم و کۆمەڵ و ریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتیە دیارەکانی غەمخۆری دیموکراسی و ئازادی یە، کەسیش نەیوتوە  لەناو یەکا بتوێنەوە ، بەڵکو ئەکرێت لە پلات_ فۆرمێکا کاری هاوبەشی گونجاو بۆ رێگە گرتن لە زیاتری قاچ شۆڕکردنەوەی دەستەڵاتی بنەماڵە _ کۆمپانیا بگیرێت،،،خۆ ئەگەر پێشوو تر لایەک یان کەسێک رەخنە و تانەی لەم لا یان ئەولا هەبوبێت زۆر ئاساییە بۆ مەبەستێکی گەورەی نیشتمانیی ، میتودەکانی بەگژا چونەوەی تاک ڕەویی و دەستەڵاتی دوو بنەماڵەیی رێک خرێن چونکە هەر هەموو بە گۆرانیشەوە کەسیان لە مەریخەوە نەهاتون هەموو خەڵکی کوردستانن و هەموشیان هەڵگری سیفاتەکانی تاکی کوردن تا سەلبیاتەکان  نەهێڵرێت و کار لەسەر ئیجابیاتەکان و زەرورەتی پلات- فۆرمێکی پتەوەی بەرەی میللەت بکرێت....میحنەتی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستان لەوە گەورە و جیدی ترە کە کات بە زل کردنی سەلبیاتەکانەوە بکوژین ..
-  لە وەزعێکی نا هەموار و ئاڵۆزی  وەک ئەوەی ئێستا ناکرێت ئەو هەموو خەڵکەی چاوی بڕیوەتە کەس  و هێزە نیشتمان  پەروەرەکان قاچ بخەینە سەر قاچ و لە شاشەکانەوە بزانین چی ئەقەومێت ، وەستان لە رووی دستەڵاتی بنەماڵە- کۆمپانیا ، زەرورەتی نزیک بونەوەی هەموو لایەنە دڵسۆزەکان لە رووی ئەخلاقی و سیاسی و ئینتمای نیشتمانییەوە فەرز ی ئەوە ئەکات بە سەرمانا کە ئەم وەزعەی هەرێم چۆن هەموومانی گرتۆتەوە ئەشبێت هەموومان لە پلات- فۆرمێکی نیشتمانیی دیموکراتی کار بۆ نەهێشتنی بکەین، مەرکەزی ترین خاڵی هاوبەشی لایەنەکانی پلات- فۆرمەکەش ئەوەیە چۆن لە رووی پیلانەکانی دژ بە بەروەندییەکانی خەڵکە،  بوەستین ؟.. خۆ ئامادە کردن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەژێر چەتر ی پلات- فۆرمێکی نیشتمانی کاری ئیجابی ئەکاتە سەر ئەنجامەکان،،کە بە دڵنیاییەوە لە قازانج و بەرژەوەندی دەستەڵاتی ئێستای هەرێم نابێت و هەموو شکست و تێک شکانێکی دەستەڵات بۆ کۆمەڵانی خەڵک پێچەوانەکەیەتی.
-  گۆڕان بۆی دەرکەوت سیاسەتی "گاندی" نەلەگەڵ بنەماڵە و نە لەگەڵ کۆمپانیای یەکێتی سوودی هەیە و چۆن نەیارەکانی لە جیاتی ململانێ و سیاسەتی مەدەنی شێوازە کوردەواریەکە پەیڕەو ئەکەن ، ئەبێت گۆرانیش واز لە فەنتازیای دونیای مەدەنی بەرامبەر بەوان بهێنێت ، " مەبەستم لە پەنا بردن بۆ چەک نیە"  بەڵکو سیاسەتی یەک بەیەک مامەڵە لەگەڵ رووداوەکانا بکات ، خەبات و مل ملانێی سیاسی بەو جۆرەی لە ئەوروپا و کۆمەڵگای شارستابی هەیە پاروویەکی گەورەیە و ناچێ بەدەم ئەم وەزعەی هەرێمی تێکەوتوە.....، کاری هاوبەشی بەرەی دژ بە بەناو ریفراندۆمەکەی بنەماڵە - کۆمپانیا  بۆ ئەویە کۆمەڵانی خەڵک بەر چاوویان زیاتر ڕوون بێت و تەسلیم بە ئەمری واقیع نەبن لەوە تێ بگەن دەستەڵاتی هەرێم ئەیەوێت بە پرۆسەیەک لە خشتەیان بەرێ و تاوانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان لە بیر ببرێنەوە چونکە ئەگەر چی دروشمەکەیان ریفراندۆمە ، بەڵام لە واقیعا " دۆڕاندۆم"ە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە