به ته‌واوی ده‌رکه‌وت کهدزو گه‌نده‌ڵکاران کێن
Sunday, 17/09/2017, 19:54
به ته‌واوی ده‌رکه‌وت کهدزو گه‌نده‌ڵکاران کێن
وا به‌رهه‌م ساڵیش جیابوونه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تری دروست کرد وده‌یه‌وێت دژی گه‌نده‌ڵی و به‌حیزب کردنی کۆمه‌ڵگا بێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی و دادپه‌وه‌ر له کوردستانی باشووردا دروست بکات ، هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌میش خه‌ڵک له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه و به‌دروشمی دژه بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کی و گه‌نده‌ڵی زۆرترین ده‌نگ بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات .
له‌و لاشه‌وه شاسوار عه‌بدولواحید ناوێک په‌یدا بووه که یه‌کێکه له دزه گه‌وره‌کان وشه‌ریکه دزی ده‌سته‌ڵاتداران و ئه‌میش باسی گه‌نده‌ڵی و دروست کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و خه‌ونی کوردی هاوشێوه‌ی خه‌ونی ئه‌مه‌ریکی ده‌کات .
ئه‌وه هه‌ر یه‌که له باڵه‌کانی یه‌کێتیش به‌جیا لایه‌ن و حیزبه‌کانی تر تاوانبار ده‌کات به گه‌نده‌ڵی و دزی کردن له سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان و ده‌ست تێکه‌ڵ کردن له گه‌ڵ دوژمنان دا.
پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائیین و مافیا و دز و چه‌ته‌ش خۆیان به پاک و بێ گه‌رد ودڵسۆز بۆ خه‌ڵک و کوردستان ده‌رده‌خه‌ن وهه‌موو لایه‌نه‌کانی تر به گه‌نده‌ڵ و دژ به کوردستان باس ده‌که‌ن.
ئه‌وه حیزبه ئیسلامیکانیش خۆیان به نۆێنه‌ری خوا ده‌زانن و له‌وان پاکترو دڵسۆزتر نیه له کوردستانی باشووردا و جاجارهش ئه‌میره‌کانیان و سه‌رکرده‌کانیان خه‌و به خوا و موحه‌مه‌دی قوورهیشهوه ده‌بینین و نان و ترێ یان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن...
که‌واته ئێستا به ته‌واوی ده‌رکه‌وت ئه‌وا خه‌ڵکی باشووری کوردستانه دز و گه‌نده‌ڵ و خائیین و نۆکه‌ری دوژمنانی کوردستان و هێنانی داگیرکه‌رانه بۆ نیشتمان و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان و دزینی سه‌رخان و ژێرخانی کوردستانی باشوور ، نه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و نۆکهرهکانیا ن وحیزب و بزووتنه‌وه کانی تر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان.
بۆیه با هه‌موویان یه‌کبگرن و شۆرێکی گه‌وره دژی خه‌ڵکی کورستانی باشوور بکه‌ن وخۆیان له‌خه‌ڵکی کوردستانی باشووری گه‌نده‌ڵ و دز و خائیین ڕزگاربکه‌ن
چونکه به‌ڕاستی هه‌موو لایه‌ک سه‌ری لێ تکچووه و نازانێت چی بکات ، به‌قسه‌ی ئەم بەرپرس و ده‌سته‌ڵاتداران و ئۆپۆزیسیۆنان و باڵه جیاوازه‌کانی لایه‌نه‌کان بێت، کە هه‌موویان تێکڕا باس له گه‌نده‌ڵیی و پیسخۆریی ودزیی دەکەن، ئیتر ئەو مانایە دەگەنێت کە ئەمان ئەوانە نین تەنیا خەڵکی کوردستانە کە دزن، داوێنپیسن، ناپاک و خائینن، ئەم بەرپرسانە خۆیان لە خەڵکی جیاکردۆتەوە دەیانەوێت گۆرانکاری بکەن و بۆ کوردستانێکی ئازاد و بەم هەوڵ تەقەلایەیاندا پێویسته ده‌سته‌ڵاتدار و حیزبه‌کان دژی خه‌ڵکی کوردستان ببه‌نه‌وه ڕزگاریان بێت لێی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست