شێخ جەعفەریش فت
Saturday, 16/09/2017, 23:19
لەهەواڵێکی ''لڤین''دا هاتوە،هێزەکانی ٨٠ و ٧٠ یەكئەگرن و سیهاد بارزانی ئەکرێتە بەرپرسی ئەو دوو هێزە و لەهێزێکی میلیشیایی بنەماڵەییەوە ئەگۆڕی بۆ هێزێکی نیشتمانی.
زۆر گەڕام تا بزانم (موکسی و سیهاد) مانای چیەو لەکوێوە هاتوە. لەڕاستیدا نە خواو نە گوگڵ سەریان لەم ناوانە دەرنەکرد و جگە لە بنەماڵە زەردەکە کەسی تر نازانێ ئەم ناوانە لە کوێوە هاتوون و مانایان چیە. بەهەرحاڵ وەك ئەووترێ ناو تەنها بۆ جیاکردنەوەیە و هیچی تر،بەڵام خۆ ناکرێ ئەم جیاکردنەوەیەش هیچ بنەمایەکی نەبێ!؟. شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کە لەژیانیا دوو ڕوکات نوێژی بۆ خوا نەکردوە هاتوەو ئەم شێخێتتیەی بۆ فوودان و قەبەکردنی خۆی بەکارهێناوەو ئەوەی خوا پێی ناخۆش بێ لەژێر ئەم شێخێتیە کردوویەتی. هەر لە داوێن پیسی و خیانەت و کورد کوشتن و دەستبردن بۆ نامووسی ژنان و ژنانی پێشمەرگەی شەهید و چەندین ڕەفتار و ئاکاری ناشرین و قیزەوەن کە ڕەنگە جگە لەخۆی کەسی وا نەبێ ئەم هەموو کارە بەدانەی کردبێ. ئەم شێخە پەڕۆیە ئێستا خۆی بە کوڕی مەسعود ئەزانێ و خوێنی زەرد هەڵگەڕاوە، بۆیە بە چەپ و بەڕاست لاملی خۆی (شین) زەرد کردۆتەوە بۆئەوەی بنەماڵەی مەسعود بارگرانی خۆشیان بوێ.
وا هەنووکە هێزەکەی ژێر دەستی شێخەیان خستە ژێر فەرماندەیی سیهاد بارزانی کەئەمیش وەك سیروان مامز وایە و هەڵهاتن و ڕاکردن تاکە تاکتیکی سەربازیانە. جا قووڕ بەسەر ئەو هێزەی ئەم نمونانە سەرکردایەتیان ئەکەن!! جا بزانن لەشەڕی داهاتووی(وەحشی شەعبی) گۆڵمەزی چۆنیان بۆ دائەنێن و چۆن چۆنی هێزەکەی خۆی(٨٠)و سەر سوورەکان لەدوورەوەو هێزەکەی (٧٠) ئەنێرێتە پێشەوەو بەدارو بەردایاندا ئەدا. ئەمان هەروان و خۆیان بە کەڵەگا ئەزانن و سۆرانیەکانیش بە کۆیلە و خاولی هەڵگر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست