جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانی عیراق له‌كوێ خه‌وتووه؟
Friday, 15/09/2017, 21:10
دیاره له كاتی هه‌ستیار و هه‌ڵوێستی مه‌ردانه خه‌ڵك و سه‌ركده و حزبی ره‌سه‌ینیش ده‌رده‌كه‌وێت و له كاتی ته‌نگانه‌دا پیاو ده‌رده‌كه‌وێت. په‌رله‌مانی عیراق له په‌یره‌وه نێوخۆیه‌كه‌یدا هاتووه و و بریاری له‌سه‌ر دراوه كه هه‌موو ئه‌جیندای كاری په‌رله‌مان له سه‌رۆكایه‌تی رێكده‌خرێت به سازان بێت و وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه له هه‌ر سێ پێكهاته‌كه‌ی شیعه و سونه و كوردی پێكهاتووه، هه‌مووان ده‌سه‌ڵاتی فیتۆیان هه‌یه له رێكخستنی ئه‌جیندای دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و خستنه ده‌نگدانی یاسا و بریاره‌كان، بۆیه هه‌ر یه‌ك له‌و دوو جێگره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دسه‌ڵاتیان هه‌یه ئه‌گه‌ر سازان له‌سه‌ر هه‌ر بریارێك نه‌كرێت ئه‌وا جێگره‌كانی سه‌رۆكیش ده‌توانن به فیتۆ جه‌دوه‌ل ئه‌عماله‌كه بگۆرن یان دوایبخه‌ن و نه‌هێڵن بخرێته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان .
بۆیه ئه‌مه دوو رۆژه په‌رله‌مان له‌دژی كورد بریار و بریاره‌چاره‌نوسسازه‌كه‌ی هه‌ڵوێستی تود ده‌نوێنێت و جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق وه‌ك به خۆیان باسی ده‌كه‌ن خه‌ریكی ئیشێكی تایبه‌تی خۆیه و له سلێمانیه و له‌م هه‌ڵایه‌ی به‌غدا پیاسه‌ی جاده‌كانی سلێمانی ده‌كات . تۆ بڵێیت ئه‌م پیاوه له‌م كاته‌دا ئیشێكی ئه‌وه‌نده خه‌ته‌رناكی تایبه‌تی هه‌بێت كه رێگه‌ی پێ نه‌دات بچێنته‌وه به‌غدا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌كار بێنێت، یان به رێنوێنی و فه‌رمانی حزبه‌كه‌ی ئه‌م كاره زۆر ناره‌سه‌نه ده‌كات .
بۆیه لێره جێگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین، ئه‌گه‌ر هه‌ر بیانویه‌كی هه‌بێت ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان روونی بكاته‌وه و قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكات كه به هه‌زاران شه‌هیدی بۆ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ داوه و ده‌بێت به ململانێیه‌ك و كارێكی قێزه‌ون هه‌ڵوێستێكی كورتبین و حزبایه‌تی ته‌سك هه‌موو شتێك به فیرۆ نه‌ده‌ین، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌گه‌لی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكه‌ی و دوا رۆژی نه‌وه‌كانی هه‌یه، ئه‌گینا مێژوو نه‌فره‌ت له خۆی و ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌وه‌یه ده‌كات . ئیمه‌ش ده‌پرسین بۆچی ؟
ئه‌وه‌ش روونه كه ئه‌م جوڵه ناسیاسیه نابه‌جێیه‌ی ئه‌م براده‌ره و ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌شی له پشت بێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هاورێیانی خۆیشی ده‌ردخات كه له‌وانه‌یه به موزایده‌كه هۆڵی په‌رله‌مانیان جێ هێشتبێت، كه‌تۆ ده‌سه‌ڵاتی نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره بریارانه‌ت هه‌بێت و پیاده‌ی نه‌كه‌یت، هاورێیانت بایكۆتی دانیشتنه‌كه بكه‌ن هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵك كه‌شف ده‌كات و هه‌ڵوێستی هاورێیانی خۆتیش كز ده‌كاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناخوێندرێته‌وه به‌ڵكو نرخی تورێكی گرده‌گۆزینه‌ی نابێت . بۆیه هه‌مووان ده‌پرسن له‌م كاته‌دا ئه‌و كاره‌ی ئارام شێخ موحه‌مه‌د چی بووه كه له سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌نوسی ناوچه دابراوه‌كان گرنگتر بێت و ئه‌و وای لێبكات په‌رله‌منای عیراق له‌م كاته‌دا پشتكوێی بخات، ئه‌گینا خه‌ڵك زیاتر گومان له فرتوفێڵه‌كانی مالكی ده‌كه‌ن كه ده‌ستی گه‌یشتبێته هه‌موو ژوورێكی حزبه‌كانی كوردستان . بابزانین حه‌قیقه‌ت له‌كوێ یه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست