کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەخێری من بۆچی یەكسان بێت بەھی ئەو؟

Friday, 15/09/2017, 20:34


كارۆخ عوسمان-دلێر حسێن-ھۆشیار شێركاوەیی
ئەو كەتۆپكی سەرمایەی شارێكەو مەندوبی موحتەكیرێكی پەتڕۆڵەو موحاسیبی حسابی بەرھەمێكی پڕسەروەتە بەنازناوی تەكنۆكڕات.
ئەو كەشاكوڕی سەرمایەی بێ ئیبداعەو لەبری خۆ مەڵاسداوێك بەسڕە بەسلێمانی دەگەیەنێ.
ئەو كەھاوشانی قەیوان، زیادكەری سەروەتی ناشەرعی درۆزنێكی سەردەمەو بەھەمان شێوەی ھەردوو خێزانی تاڵەی كەركوك و بارەی بلێ ئیحتكاری سەرمایەگوزاری بۆ بەرھەمی بەناو تەكنۆكڕات، بیرۆكڕات و لیڕاڵیێ دەكات.
ئەو كەتاساتی درۆ گەورەكەی مەسعودی كوڕی مستەفا نەھاتەگۆو نەیگوت (نەخێر) بۆ سوڵتەی بۆگەن.
ئەو كەتاساتی ئێستاش حەمیلی حەمایلە ھێرۆیەو خەراجی موختاری شار دەدات.
ئەو كە بە٨ ساڵ تەنھا بە٨ ساڵ بوو بەملیاردێر، بەبێ داھێنان، لە تەكنۆو توب، چ نەخێرێ ڕووی سپی دەكات.
ئەرێ لەكوێ دونیا و لەكام ساڵی زەمەندا ھەبووە بەشەرێ بەقەرزی خەڵك و بەفرۆشتنی دائیرەی بینا ملیاران بخاتە ژێر زەمین!
مەگەر كاری ڕەش و مامەڵەی ماددەی سڕكەرو قومار بەبەختێ خەجێ ی نەكردبێت، یا وەسیلەی سپی كردنەوەی پارەی دزراوی قەیوانی موحتەكیر نەبووبێت.؟
سەیركەن لەتاریخی بەشەریەتدا، ئاخۆ لەكام دێر ناوی زەنگینێك نوسراوە كەشۆڕشی سور یاخود سپی بەرپاكردبێت بەخاتری وەرچەرخان لەبەرژەوەندی گەلی مەزڵوم.
دیارە كە نیەو ھیچ كەسێ نایدۆزێتەوە.
كەچی ئێستا حەمیلێكی موحتەكیری تەكنۆكڕاتە درۆزنەكە ھاتووەو دەڵێت; نەخێر لەئێستادا، ناویشی لەم بەرەیە ناوە وەستانەوە بەڕووی حوكمی فاشیل.
كەچی جورئەتی نیە بەئێلی كۆپتەریش بێتە ئاسمانی زۆنی ئەولادەكانی مستەفای حەمایلێ.
ھەرچەندە یاری باری نیەو ڕەنگە وارید بێت گەنجە نەخێرەكەی میرنشینی تاڵەبان ببورن بابان، شەوی شەرابی سپی لەسەری ڕەشی پڕپڕ لەسەری سور ڕۆژی كردبێتەوەو بەدەم ھەڵدانی جامێ لەمیزی توتكەكانی (بلێ) باسی پڕۆژەی مۆنۆپۆلی سەرمایەگوزاریەكی زەبەلاح بكەن. زۆرن ئەوانەی ئێستا مەستی قومێك میزی تاگرتووی مەنناتی (بەڵێ) بۆ گەورەترین درۆن، بەڵام مەنناتی ڕێفەراندۆمە درۆیینەكە ھەمیشە سەرخۆشی میزی حوشتری مەككەو ڕیقنەی نەورەسی ئەستانەو ئاوی غوسڵی میر ئەبوبەكری بەغدادیە. كەوابێ گەنجە نەخێرەكە مەستی مەست بووی بەڵێیە.
دەبێ بەڕاستیان بێت؟
بە (بەڵێ) دەوڵەت دروست بكەن؟
نا ھەرگیز، چونكە چراكانی دەوڵەتداری ھێشتا خامۆشن، ھێشتا بەڕۆژی ڕوونیش ھیچ كەس نازانێ بارزانی بەمەبلەغی چەندو بەشایەدی كێ و كێ كوردستانی لەتوركیا مارەكردووە.
كەسێ نازانێ ئاخۆ لەدەوڵەتەكەدا حوكم بەچی دەكرێت؟
قورعان، ئینجیل، تەوڕات، جیلوە، ئاڤێستا، بوداستا، یاخود سیپەتۆڕەكەی كیسەی توتنی بارزانی باوك كەتەنھا ڕۆژانی خیانەت و چاوچنۆكی و ھەڵاتنی تێدا نوسراوە.
مادام ئەوانیش بەڕاستیان نەبێت ھیچ پێویست بەبەربەرەكانێ ناكات و باسی مەترسی دەرەكەی و داخستنی سنورو شەڕی ئیقلیمی بكرێت، زەروورتر لەوە حەقە بڵێین نەخێر بۆ حوكمی تائێرەتان، بەفعلی و بەتوندی بەڕووی دەستەڵاتی بنەماڵەوە بوەستین.
بەرە شەرمن و ترسنۆكەكەی (نەخێر لەئێستادا) ھیچ پێویست نیە، چونكە سلێمانی خۆی دەیگوت نەخێر، ئەگەر بەڕاستی نەخێری بەرامبەر بارزانین واچاكە بێنە ھەولێرو بادینان، خۆ شەڕی پارتیزانی نیە، لەلاپەڕگەیەك خۆ حەشاردەن و ھجومی (بگرەو بكوژەو بكشەوە) ئەنجام بدەن.
جگەلەوەی وەك چۆن گەندەڵ و دز حەزی چاكسازی دەرگای قاسەی سەروەتیان نیە ئاواش دەوڵەمەندان نایانەوێ بارودۆخ بگۆڕێ، چونكە دەستكەوتەكانیان كەم دەكات. ئەو دەستكەوتانەی كە بەھۆی حەمیل بوونەوە دەستیان دەكەوێ.
ئەگەر بڕیار وایە بزوتنەوەی دەنگی (نەخێر) كەرنەڤاڵەكانی تەنھا لەشاری سلێمانی بخولێتەوە، ئەوا ترسنۆكی ڕێبەرەكانی دەسەلمێنێ.
ترسنۆكیەك كە دەست وقاچی بەستوون و لەزیندانێكی كراوەدا نمایشی عەزەڵەی بێ ئیرادەیی دەكەن.
كە بەسەد ڕۆژ گوتاف لێدان دژی (بەڵێ) بۆ ڕێفەراندۆم ناتوانن بگەن بەئاستی عیززەت و غیرەتی تاكە كەسێكی بادینان و ھەولێر كە دژی كۆی سیستەمی سەقەت و حوكمی خێڵی بلێ و عائیلەی بارزانیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە