ته‌نها پرسیارێک بۆ شاسوار عه‌بدولواحید
Friday, 15/09/2017, 19:37
شاسوار که‌وتۆته جموجۆڵی سیاسی و ده‌یه‌وێت واخۆی ده‌رخات که ده‌یه‌وێت سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی و دیموکراسی شێوه‌ی ئه‌ورپا و ئه‌مه‌ریکا بهێنێته کایه‌وه له باشووری کوردستاندا.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا قسه بۆ خه‌ڵک ده‌کات و باسی خه‌ونی ئه‌مه‌ریکی بۆ ده‌کردن و ده‌یووت ئه‌میش ده‌یه‌وێت هه‌موو تاکێکی کورد هه‌مان خه‌ونی ئه‌مه‌ریکی هه‌بێت و بتوانێت به هێز و لێ هاتوویی تاک خۆی خه‌ونه‌کانی بهێنێته دی وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و سه‌رکه‌وونی له بواری ژیاندا و ناوی نا خه‌ونی کوردی .
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه گه شاسوار ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و پڕۆژانه‌ی که هه‌یه‌تی و که خاوه‌نی تۆڕی ته‌له‌فیزۆنی و چه‌نده‌ها بیناو خانووبه‌ره‌یه ، ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به لێهاتوویی و شاه‌زایی و توانای خۆی به‌ده‌ستی هێناوه ، له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌نه‌ی که کاری کردووه و بواری بۆ ڕه‌خساوه له باشووری کوردستاندا ، گه‌ر وایه و خۆی به‌رگری لێده‌کات ، که‌واته خه‌ونی کوردی هاوشێوه‌ی خه‌ونی ئه‌مه‌ریکی بۆ هه‌موو تاکێکی کوردستانی باشوور ڕه‌خساوه‌و سیسته‌مێکی دیموکراسی و لیبڕاڵی هاوشێوه‌ی سیسته‌می ئه‌مه‌ریکی له کوردستانی باشووردا وجودی هه‌یه و حوکمه‌تی هه‌رێم ده‌بێت یه‌کێک بێت له‌باشترین سیسته دیموکراسیه‌کانی جیهان . ئیتر شاسوار ئه‌و هه‌موو هاوار و ژاوه‌ژاوه چیه دروستی کردوه و دژی حکومه‌تی هه‌رێمه.
یان ئه‌میش یه‌کێکه له هه‌ره دز و چه‌ته و گه‌نده‌ڵه‌کان و به پاڵپشتی دز و چه‌ته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی خائیینی تاڵه‌بانی و بارزانی و نۆکه‌ره‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و سه‌روه‌ت و سامانێکی ئێجگار زۆری کۆکردۆته‌وه وکه‌وتۆته دزینی سامانی خه‌ڵک له‌ڕێگه‌ی پشک وکڕین و فرۆشتنی نایاسایی و پێدانی زه‌وی و زارێکی زۆر به خۆرایی پێی و که شه‌ریکه زه له‌گه‌ڵ که‌سانی وه‌ک کتۆر به‌رهه‌م و چه‌نده‌ها دز وچه‌ته‌کانی ده‌سته‌ڵات .
جا با شاسوار وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌مان بداته‌وه.
هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێت که وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌ی دواییانه و تۆش شه‌ریکه دز و چه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا و که‌سانی وه‌ک تۆ ناتوانێت سه‌رکرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بێت .
ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌نها به‌له‌ناوبردن و نه‌مانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بازرگانەکانی وەکو تۆ و نۆکه‌ره‌کانیان دێته دی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست