سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


بارزانی و وەهم و خولیای سەرۆکی ئەبەدی

Friday, 15/09/2017, 0:14


چەند گێل و نەفامیە کاتی پێت وابێت مەسعود بارزانی دەست بەرداری کورسی و پۆستەکەی دەبێت ، هەرچی نەهامەتی و کێشەو داخستنی پەرلەمان و ڕێگرتن لە بوویرترین سەرۆک پەرلەمانی کوردستان کە ئامادەی ئەوە نەبوو ناشەرعیەتی مەسعود بارزانی وەک سەرۆک پەرلەمانە ترسنۆکە کانی پێس خۆی بە شەرعەیەت بکات و ، لێ گەڕێت مەسعود هەر سەرۆک بیت ....!
ئیتر ئەمە کوردستانی شڵەقاند و ، کوردستان بۆ چەند جارێک خەریک بوو بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەری براکوژی و کورد بە کوشتدان لە پێناو کورسی وپۆست و پارەدا 
بەڵام خۆشبەختانە ئەم جارە لایەنی بەرامبەر پارتەکەی بارزانی ، کەسانی بێ چەک بوون و پەنایان بۆ چەک نەبرد بۆ دیفاع کردن لە بارەگاو حزبەکەیان کە توانای تەوای خۆ پڕچەک کردنشیان هەبوو،،،،،، هەر ئەمە وای کرد کە پارتەکەی بارزانی بی ئومێد بێت لە ڕاکێشانی لایەنی بەرامبەری بۆ شەری کۆڵان بە کۆڵان و دواتر بە ناوی ناوبژی و هاوکاری جەیش و جاشی تورک و عەرەب بانگهێشت بکرێنەوە بۆ داگیرکردنەوەی کوردستانو پەرلەمانەکەی ....
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئەڵێت ئەگەر لایەنی نەخێر دەنگی زۆرینە بهینێت ئەم دەست بەرداری کورسی و پۆستەکەی دەبێت ، ئەم قسەیە ئیتر هیج هیوایەک ناهێڵێتەوە کە پێت وابیت مەسعود بارزانی بە نیازی ئەوە بێت کورسیە ناشەرعیەکەی بدات بە کەسێ کە شەرعیەتی پێ بدرێ و پێی سەرمە لە خۆی زیاتر کەسێکی تر فەرمانڕەوایی کوردستان بکات....، 
لایەنی نەخێر هەر چەندێک بن ناگەنە ئەوەی کە زۆرینە بن ، بۆ نەتەوەیەکە کە هەموو سەرتاپای میژووی نەهامەتی و کوستن و کاولکاری و فرتوفێڵی داگیرکەران بووە لە گەڵیدا ، بە هەر هۆکاریک بێت زۆرینە دەنگی بەڵێ دەبێت ئەگەر ریفراندۆم بکرێت .
ئەمە لەبەر خۆشەویستی مەسعود و پارتەکەی نیە ، سەرتاپای نەتەوەی کورد دەیەوەێت سەربەخۆ بێت جا ئەگەر بۆ چەن ساتێکیش بێت ، ئەگەر بۆ فڕت و فێڵ و خیانەتیش بێت خەڵک دەڵێت من واجبی نیشتمانی خۆم بە جێئەهێنم جا ئیتر ئەوەی لە پشت پلانەکەوەیە چ نیاز و پلانی تری هەیەو و مەرامی تری هەیە بۆ ئەم پرسە ئەوە با میژوو بیخاتە ناو لاپەرە ڕەشەکانیەوە و بی ڕێزانە باسی بکرێت ، هەر لەبەر ئەمەیە یار و نەیاری بارزانی وا لێ دەکات دەنگ بە بەڵێ بدەن وەک زۆرینە .... لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی دەنگی بەڵی زیاد لە دەنگی نەخێر متمانەیان بە بارزانی و پارتی نەماوە و بە ناچاری بەشداری ئەم جۆرە لە یاریکردنە سیاسیە دەکەن و پێشیان وا یە بەڵێ لە دەرئەنجامی کاول کاری و ماڵویرانی و داگیرکاری و هەراج کردنی سامانی نەتەەیی کوردستان هیج بەرهەمیکی تری نابێت لە سایەی ئەم جۆرە لە حوکمڕانیەی نەوەکانی بارزانی و سەرکردە پارتیەکانی ناوی یەکیەتیدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە