کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەعدی پیرە خاڵە هاوبەشەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی دزە پێکرد

Thursday, 14/09/2017, 23:48


لەکۆبونەوەی نێوان پارتی،یەکێتی،کۆمەڵ و گۆڕان ، سەعدی ئەحمەد پیرە زۆر ڕاشکاوانە ئەو خاڵە هاوبەشانە بڵاو ئەکاتەوە کە لەو کۆبوەنەیەدا باسیان لیوە کراوە لەنێوان لایەنەکان. ئەگەر چی سەعدی پیرە هیچی لەو خاڵە هاوبەشانە بڵاو نەکردەوەو نەیووست میدیاکان و جەماوەر بیزانن،بەڵام ئێمە بەباشمان زانی بەشیوەیەکی وورد باسی هەندێ لەو خاڵە هاوبەشانە بکەین و جەماوەری باشووری لێ ئاگادار بکەینەوە. ئەو خاڵانەش بریتین لەمانەی خوارەوە لەزۆر گرنگن و پێوستە خەڵکی کوردستان بایەخی پێبدەن و هەڵوەستەی لەسەر بکەن. خاڵەکانیش ئەمانەن:
یەکەم: بەشداربوان هەموان بەجلی چاکەت و پانتۆڵەوە بوون.
دووەم:بەشداربوان هەمویان سەرو سمێڵیان بۆیاخ کراو بوون.
سێیەم:بەشداربوان هەمویان پلەی خوو ڕەوشتیان لەژێر سفری سەدیەوە بوو.
چوارەم: بەشدار بوان هەمیان سمێڵ بابڕو لەجیاتی ژنان بڕیار بەدەست بوون.
پێنجەم:بەشدار بوان لەسەر و تەمەنەکانی (خەڵەفاو بوون و ئەڵزایمار)دا بوون.
شەشەم: بەشدار بوانی هەریەك لە پارتی و یەکیتی ملیار دێر و ئەوانەی تر ملێۆنێر بوون.
حەوتەم: بەشدار بوان خاوەنی چەندین ڤێلا و زەوی و خانووی گرانبەها و کۆمپانیای زەبەلاحن لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان.
هەشتەم: بەشدار بوان کۆك بوون لەسەر ئەوەی درێژە بە گەندەڵی،فەرهودی و کور کوشتن لەژیر چەتری کوردایەتی و پێشمەرگایەتی،درێژە پێبدەن.
نۆیەم: لەسەر پرۆسەی گیرفاندۆم ڕێکەوتن  کەماوەیەکی تر ئەبێتە پرۆسەی _هیچ و پووچ دۆم.
دەیەم:سوور بوون لەسەر بەکەڵەگایی کردنی مەسعود بارگرانی و درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیە نا شەرعیەکەی.
ئەمانە چەند خاڵێکی هاوبەشی نێوان لایەنەکان و تەنها خاڵێکی جیاواز کەبەدی کرا ئەوە بوو کەم لەو لایەنانە زیاتر ئەبنە کۆیلەی ماڵی مەلا مچۆ و کامیان زیاتر دەست و پلی مەسعود ئەلێسنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە