کورته وه‌ڵام/26 بۆ نه‌خێره‌کان
Monday, 11/09/2017, 21:53
له وه‌ڵامێکی هه‌مه ره‌شید هه‌ره‌سدا به‌به‌رواری 23/8/2017 وتم (وادیاره هه‌نێ که‌س جیاوازی له‌نێوان حکومه‌تو ده‌وڵه‌تدا ناکه‌ن) مه‌به‌سته‌که‌م ئه‌وه‌بو، له‌ڕقی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای کوردستان، هه‌ندێ که‌س ده‌نگ به نه‌خێر ئه‌ده‌ن له‌گشتپرسییه‌که‌ی 25/9/2017دا! به‌م بیانوانه: گه‌نده‌ڵی، بێ موچه‌یی، کورسییه ماوه‌به‌سه‌رچوه‌که‌ی سه‌رۆک، په‌رله‌مانی په‌کخراو، دوای سه‌ربه‌خۆییش هه‌ر گه‌نده‌ڵه‌کان فه‌رمانڕه‌وا ئه‌بن، تورکیا له‌پشت ئه‌م گشتپرسییه‌وه‌یه، زۆر بیانویتر.
*
له5/9/2017دا ،به‌ڕێکه‌وت، حازم صاغیه له‌رۆژنامه‌ی الحیاتدا وتارێک به‌ئه‌ره‌بی ئه‌نوسێ، تیایا ئه‌ڵێ:
هه‌مو حکومه‌ته یه‌کله‌دوای یه‌که‌کانی ئیراک له‌گه‌ڵ یه‌کدی ناکۆکبون، به‌ڵام هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکبون (به‌هه‌مو پێکهاته‌کانی ئێستاشیانه‌وه) که‌ئه‌بێ کورد تاهه‌تایه هه‌ر ژێرده‌سه‌و خزمه‌تکاری ئیراکبن، ئه‌گینا ئه‌بنه ئیسرائیلی دوه‌مو خائنن!.
هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا وتاری نوسه‌رێکی به‌ناوبانگی به‌ریتانی، رۆبه‌رت فیسک، به ڤیدیۆ بڵاوبوه‌وه به‌ناونشیشانی (چه‌مکی حکومه‌ت و نیشتمان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک مه‌که‌ن) له‌هه‌ندێ رسته‌یدا ئه‌ڵێ:
-ئه‌زانن بۆچی ناوماڵی ئه‌ره‌ب زۆر پاکه‌و شه‌قامه‌کانیان زۆر پیسه؟ چونکه هه‌ستئه‌که‌ن ماڵه‌کانیان مڵکی خۆیانه به‌ڵام هه‌ستناکه‌ن نیشتمانه‌که‌یان مڵکی خۆیانه! هۆکه‌ش ئه‌وه‌یه چه‌مکی حکومه‌تو نیشتمان تێکه‌ڵئه‌که‌ن! واتا به‌یه‌ک شتی ئه‌زانن، ئه‌وه‌ش به‌ڵای گه‌وره‌یه!
-حکومه‌ت ئیداره‌یه‌کی سیاسییه بۆ ماوه‌یه‌یه‌کی کورت له‌چاو ته‌مه‌نی نیشتمانا. هیچ حکومه‌تێ تاهه‌تا نامێنێته‌وه، به‌ڵام نیشتمان مێژوه‌و جوگرافیایه، ئه‌و خاکه‌یه که‌ئێسکوپروسکی ئه‌ژدادمانی تیایه، دابونه‌رێته‌کانمانه. له‌به‌رئه‌وه هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه رقی له‌حکومه‌ته‌که‌یبێ، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ینیه رقی له نیشتمانه‌که‌یبێ. به‌ڵای گه‌وره‌تریش ئه‌وه‌یه: له‌ناوبردنی نیشتمان به‌تۆڵه بزانین له‌حکومه‌ت وه‌ک نیشتمان هی حکومه‌تبێ نه‌ک هی میلله‌ت!
-ئه‌و گه‌له‌ی تۆڵه له‌نیشتمانه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه، شایه‌نی حکومه‌تێکی باشترنیه.
-ئه‌گه‌ر بیر له‌خۆمان بکه‌ینه‌وه، ئه‌بینین که‌س ئه‌وه‌نده‌ی خۆمان زیان به‌نیشتمانه‌که‌مان ناگه‌یه‌نێ!
*
کۆی ئه‌و وتانه، به‌سه‌ر ئێمه‌ی کوردیشا ئه‌چه‌سپێ. ئه‌وه‌ی ده‌نگ به نه‌خێر ئه‌دا له‌م گشتپرسییه‌دا، ئه‌وه تۆڵه‌نیه له‌م حکومه‌ته‌ی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وه زیان گه‌یاندنه به‌ده‌وڵه‌تی کوردی که ئاشکرایه یه‌کێک له‌پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت نیشتمانه، واتا کوردستان!
من ناڵێم دوای ئه‌م گشتپرسییه ده‌وڵه‌تێکی کوردیی عه‌یار 24 دروستئه‌بێ. له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تێکی عه‌یار 1 یش هه‌ر دروستنه‌بێو ئه‌م گشتپرسییه ته‌نیا بۆ موزایه‌ده‌و هه‌ڵبژاردنی گشتیی داهاتوبێ، ،یا بۆدرێژه‌دانبێ به‌کورسییه‌که‌ی بارزانی، یا بۆئه‌وه‌بێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته بچێته ژێر باڵی تورکه‌وه، یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکیتر!.. کێشه گه‌وره ترسناکه‌که له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌خێر زیاتربێ له‌به‌ڵێ، ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی به‌دوادادێ:
1-دروسبونی ده‌وڵه‌تی کوردی 100 ساڵی‌تر دوائه‌که‌وێ.
2-ئه‌بێ، وه‌ک حازم صاغیه ئه‌ڵێ، هه‌ر ژێرده‌سه‌و خزمه‌تکاری ئه‌ره‌ب بین، ئه‌گینا خائنو سه‌ر به‌ئیسرائیلین.
3-نه‌ک هه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌کان، به‌ڵکو قه‌واره‌که‌ی هه‌رێمیشمان له‌ده‌سئه‌چێو ده‌ریایه‌کیش خوێنمان لێئه‌چۆڕێو شاره‌کانیشمان وه‌ک موسڵ وێرانئه‌کرێ. (نه‌خێرخوازه‌کان)یش به‌ته‌مای ئه‌وه‌نه‌بن ببنه جێگره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئێسته‌ی هه‌رێم! په‌ڕوباڵی ئه‌وانیش ئه‌سوتێنن وه‌ک ئه‌وکورده‌ی به‌جلی کوردییه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌تاتورک کرد‌و دوایی به‌پێی یاسا له‌سێداره‌درا چونکه جلی کوردیی له‌به‌رکردبو!!
4-هیچ ده‌زگاو ده‌وڵه‌تێکیش له‌سه‌رمان هه‌ڵناداتێو ئه‌ڵێن خۆیان جیابونه‌وه‌یان له‌ئیراک نه‌ویست، که‌واته ئه‌وه کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی ئیراکه‌و بۆماننیه ده‌ستی تێوه‌رده‌ین!.
*
پێشتر له کورته وه‌لام 22 و نوسینی تریشما وتومه: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، پێویستی به‌گشتپرسی نیه.ئه‌وه‌تا به‌هۆی جاڕدانی ئه‌م گشتپرسییه‌وه، گه‌لێ لایه‌نی ده‌ره‌کیو ناوه‌کی بونه‌ته نه‌یار! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و گشتپرسییه هه‌ر کرا. ئه‌بێ ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ین. ده‌وڵه‌تی کوردی، سه‌ره‌تا هه‌رچۆنێبێ، ورده‌ورده به‌ره‌و چاکی ئه‌چێ، رۆژله‌دوایڕۆژ پشتگیریمان زیاترئه‌بێ، ئابوریمان به‌هێزتر ئه‌بێ، چاکسازیش له‌ده‌وڵه‌تدا باشتر ئه‌کرێ نه‌ک له‌ژێرده‌سته‌یه‌تیو کۆیله‌یه‌تیدا (ئێوه ئه‌زانن گه‌نده‌ڵکاره گه‌وره‌کان بۆیه تێرنابن چونکه له‌نائاگاییاندا خۆیان به‌خاوه‌نی کوردستان نازانن‌و هه‌ر چاویان له‌وه‌وه‌یه له‌ئاشبه‌تاڵێکیتردا خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه هه‌ندارانو له‌وێ وه‌ک پاشا بژین!!) ئه‌وه‌ش که‌گوایه پیلانێکی تورکیبێ بۆئه‌وه‌ی ولایه‌تی موسڵ بخاته‌وه سه‌ر تورکیا، خه‌ونێکه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی. نه زلهێزه‌کان رێگه‌ی ئه‌وه‌یئه‌ده‌ن، نه کوردیش به‌وه رازیئه‌بێ. که‌واته ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییو نیشتمانییه، ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای گشتپرسییه‌که‌وه تاپێش هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌ربه‌خۆییه‌که رانه‌گه‌یه‌نرا، ئه‌وا ده‌رئه‌که‌وێ گشتپرسییه‌که بۆموزایه‌ده‌بوه‌و داواکارم که‌س ده‌نگ به‌لایه‌نه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێسته‌ی هه‌رێم نه‌دا. 10/9/2017
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست