ئەگەر نەخویندەوارى خۆت بۆ سەرۆکى هەرێم هەلبژێرە
Sunday, 10/09/2017, 22:25
ئەگەر نەخویندەوارى یان بێ بڕوانامەى ، ئەوە خۆت بۆ پۆستى سەرۆکى هرێم هەڵبژیرە، هەرچەندە پۆستى سەرۆکى هرێم بەرزترین پۆستى سیادییە لە هریمدا، بەڵام تەنها پۆستە کە پیویستى بە هیچ بروانامە یان خویندەوارى نییە، بە پیچەوانەى سەرجەم پۆستە ئیدارییەکانى ترەوە وەک لە یاسایی ژمارەى 1ى سالى 2005 تایبەت بە سەرۆکایەتى هرێمى کوردستانى عیراق، لە مادەى پینجەم باسی مەرجەکانى پالێوراو دەکات بە هیچ شیوەیەک باسی بروانامە ناکات وە هیچ مەرجیکى تیدانییە لەسەر ئەو کەسەى کە خۆى دەپاڵێویت بروانامەى هەبیت یان خیانەتى نیشتمانى نەکردبیت، تەنها سێ مەرجى هەیە بۆ ئەو کەسانەى کە خۆیان دەپاڵیون ئەویش بریتین لە تەمەنى 40 سال کەمتر نەبیت وهاوڵاتى و دانیشتوى هریم بیت و مافە مەدەنى سیاسسەکانى هەبیت.
بونى ئەم مەرجە سادانەش هەمووان ئەو راستییە دەزانن تەنها لەبەر خودى مسعود بارزانى سەرۆکى ئیستاى پارتى دیموکراتى کوردستان دانراوە. ئەگەر سەیرى یاسا بەرکارەکانى ترى هریم بکەین ئەو راستییەمان بۆ دەردەکەویت. بەپیی یاسایی ژمارە 1ى سالى 1992 پەرلەمانى کوردستان لە برگەى سێ یەم دەلیت کەسی پاڵێوراو دەبیت تواناى نوسین و خویندنى هەبیت بە داخەوە ئەم برگە لە بەر جەند کەسیکى نەخویندەوار نەتوانرا هەموار بکریتەوە، هەر لەهەمان یاسادا لە برگەى شەشەم دەلیت کەسی پاڵێوراو نابیت بەژدارى هیچ تاوانێکى کردبیت کە لەلایەن حومەتى بەعسەوە ئەنجام دراو.
لە یاسایی ژمارە 3 ى سالى 2009 تایبەت بە ئەنجومەنى پاریزگاو قەزاکان وەک لە مادەى یەک دا هاتووە ئەو کەسەى کە خۆى دەپالیویت بۆ ئەندانى ئەنجومەن دەبیت بەلانى کەم یڕوانامەى ئامادەى یان هاوشیوەکانى هەبیت و وە لە برگەى شەشەمى هەمان مادەشدا دەلیت نابیت کەسی پاڵێوراو بەژدارى یەکیک لەو تاوانانەى کردبیت کە حوکمەتى بەعس نەخشەى بۆ کێشاون یان جی بەجیی کردووە، وەهەر لەهەمان یاسادا لە مادە هەژدە باسی پۆستى پاریزگارو جیگرەکانى دەکات و دەلیت سەرەراى بونى ئەومەرجانەى کە دەبێت لە پالێوراودا هەبیت، دەبیت بەلانى کەم بروانامەى بەکالوروسی هەبیت، سەبارەت بە پۆستى قایم قام و بەریوبەرى ناحیەش هەر لە مادەى بیست و سێیەم دەلیت دەبیت قایم قام بڕوانامەى بەکالوروسی هەبیت و وە بەریوبەرى ناحیەش بڕوانامەى یاسای هەبیت، بەلام وەک دەبینین ئەم دوومەرجە هیجیان بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ سەرۆکى هرێم بونى نییە ئەمەش شانسیکى باشە بۆ ئەو کەسانەى کە نەخویندەوارن یان خیانەتى نیشتیمانیان کردووە تاکو خۆیان بپاڵێون بۆ پۆستى سەرۆکى هریم .
پاریزەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست