له‌ سلێمانی به‌ چ ده‌ردێك چوو؟

Sunday, 10/09/2017, 17:10


وه‌فا ئیبراهیم
بیرەوەریینامەی ئەو ڕۆژانەی جارەکی دیی ناگەڕێنەوە- ناوی نوێترین کتێبی د.جه‌مال نه‌به‌‌زه‌.
لە پاش سی ڕۆژ لە مەڕاسیمی بڵاوکردنەوەی ئه‌و کتێبه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌م راستیه‌  مه‌ترسیداره‌ سه‌باره‌ت ده‌زگا دژه‌ ئازادی وشه‌ و کادێره‌ سه‌رکوتکاره‌کانی یه‌کێتی ئاشکرا کراو ئاوها گوترا: 
(چەند ڕۆژ، ڕۆژانە و هەفتانە سەردانی کتێبخانەی گشتی سلێمانیم کرد لە بەشی (ژمارەی سپاردن) تاکو ژمارەیەک بەم کتێبە ببەخشن. بەڵام هەموو جارەکان دەستی دەستیان پێ دەکردم و بەم قرچەی هاوینە بە نامورادی دەگەڕامەوە ... ڕۆژێک چوومە لای بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی.... له‌وه‌ڵامدا  وتی: ئێمە هەموو کتێب پێش ئەوەی ژمارەی سپاردنی پێ بدەین، دەبێت لەلایان لیژنەیەکەوە بخوێنرێتەوە ئەوسا ژمارەی سپاردنی پێ دەدەین.
ئەی خێرە ئێستا لەسەر ئەم کتێبە (گێچەڵ)مان پێ دەکەن، بۆچی و لەپای چی؟ دەبێت زانایەکی وەک جەمال نەبەز. چی نووسی بێت تاکو کتێبخانەی گشتی سلێمانی ژمارەی سپاردنی پێ ڕەوا نەبینن. بەهەرحاڵ، دوایی ١٢ ڕۆژ .. سی دی کتێبەکە و کتابی چاپخانەم وەرگرتەوە.
مامۆستا جەمال نەبەز، هی ئەوەیە کتێبەکەی لە دوای خوێندنەوە ئینجا ژمارەی سپاردنی پێ بدەن؟ شورەییە بۆ سلێمانی کە ژمارەی سپاردنیان بە کتێبەکە نەدا، بەڵام زۆر سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە کتێبخانەی گشتی هەولێر فەرمانبەرن، لەماوەی چەند خولەکێکدا ژمارەکەیان پێداین.
بە هۆی کتێبخانەی گشتی سلێمانییەوە ماوەی مانگێک کتێبەکە دواکەوت. ئەمەش چارەنووسی کتێبەکە بەدەست قەڵەم بەدەستانی ئەم سەردەمەوە. خوا پەنای کتێبی تازە بدات ئەبێ چی پێ بکرێت؟).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە