مافی سه‌ربه‌خۆيی کوردستان له‌نێوان "خه‌ونی شاعيران"ی تاڵه‌بانی و بڕياری "رێفێراندۆم"ه‌که‌ی بارزانيدا
Friday, 08/09/2017, 1:52
هه‌ڵبه‌ت زوربه‌مان له‌يادمان ماوه که تاڵه‌بانی له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانيدا گوتبووی: سه‌ربه‌خۆيی کوردستان خه‌ونی شاعيرانه" له ياديشمان ماوه که ئه‌و گوته‌يه چه‌ندی کاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زايی لێکه‌وته‌وه. به هه‌مان شێوه له‌م دواييانه‌شدا بارزانی به‌بێ کاری پێشينه و خۆ ئاماده‌کردن بڕياری رێفێراندۆمی دا که بووه هۆی که‌رت بوونی کۆمه‌ڵگای کوردی باشور.
بيری سه‌ربه‌خۆيی و ئازادی هيوا و ئاواتێکی دێرينه‌ی گه‌لی کوردستانه و زياده‌ڕۆيی ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم که زياتر له‌سه‌دا نه‌وه‌تی کورد هه‌مو هيوايه‌کی ئه‌و سه‌ربه‌خۆييه‌يه و چه‌ندان ساڵه له پێناويدا نه‌به‌ردانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه خه‌بات و تێکۆشان ده‌کات و سه‌دان هه‌زار له ڕۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له گيانيان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵام مخابن سه‌رکرده‌کانی گه‌ل له ئاستی ئه‌و به‌رپرسياريه‌دا نه‌بوون که ئه‌و تێکۆشان و قوربانيانه بگه‌يه‌ننه ئامانج.
ئه‌وه‌تا يه‌کێکيان له‌پێناوی مانه‌وه‌ی له سه‌ر کورسی سه‌رۆکايه‌تی عیراق و ڕازيکردنی وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌و شه‌کره‌ی شکاند که چه‌ندان هه‌زاری له ڕۆڵه‌کانی گه‌ل بێ هيوا و توڕه‌کرد، ئه‌می تريشيان هه‌ر له پێناوی درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسيه ناياساييه‌که‌ی خه‌ريکه به‌ره‌و کاره‌ساتێکمان ده‌بات.
له 2003 دا و پاش ڕوخانی سه‌دام، ده‌رفه‌تێکی له‌بار هاته ئاراوه بۆ بانگه‌وازی سه‌به‌خۆيی کوردستان. که‌چێ ئه‌م دوو سه‌رکرده‌يه له‌باتی ئه‌وه‌ی دانوسان له گه‌ڵ برێمه‌ر و تازه لێپرسراوه‌کانی عێراقدا له‌سه‌ر سه‌به‌خۆيی بکه‌ن، دانوسانيان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌که‌ی ئه‌مريکا ته‌نها سه‌باره‌ت به به‌شه پاره‌بوو. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو ته‌نانه‌ت گرفتێکی نوێيان بۆ کورد هێنايه گۆڕێ : ناوچه‌کانی جێی ناکۆکی" . ئه‌مه‌يه که پێی ده‌گوترێت: بۆ ڕيش چوو، سمێڵيشی له‌ده‌ستدا".
ئێستا و ئا له‌م کاته‌دا که وا بۆ دوساڵ ده‌چێت په‌رله‌مانی کوردستان به بڕياری پارتێک له‌کار خراوه و ناته‌بايی سه‌رانسه‌ری کوردستانی گرتوه‌ته‌وه، له کاتێکدا که هه‌واڵی پێدانی نيوه معاشی سێ مانگ له‌مه‌به‌ری خه‌ڵك ده‌کرێته مانشێتێ ڕۆژنامه‌کان، که له پاش بيست و شه‌ش ساڵ له حوکمڕانی دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست کێشه‌ی کاره‌با و ئاوه‌وه ده‌تلێنه‌وه، که گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای دارزاندوه، کاتي ئه‌وه‌يه که ڕفێراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيی بکرێت ؟
ئايا شايسته‌يه که بانگه‌وازی رێفێراندۆم له‌لايه‌ن که‌سێکه‌وه بکرێت که وا بۆ دوساڵ ده‌چێت به سه‌رپێچیکردن له ده‌ستور له سه‌ر کورسيه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه ؟
ئايا له‌کاتێکدا که سه‌رۆکێک خۆی ڕێز له‌ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی نه‌گرێت و به هێز و چه‌ک له‌سه‌ر کورسيه‌که‌ی بمێنێته‌وه، چۆن و به چ ڕويه‌که‌وه ده‌توانێت داوا له نه‌ته‌وه يه‌گرتوه‌کان و له وڵاتانی ديموکراسي جيهان بکات که ڕێز له خواستی نه‌ته‌وه‌ی کورد بگرن؟
هه‌ندێک ده‌ڵێن نه‌خێر، وڵاتانی زۆر هه‌ن له جيهاندا که په‌رله‌مانيان نه‌بووه و بڕياری سه‌ربه‌خۆييشيان داوه.
ڕاسته زۆر وڵات هه‌ن که سه‌به‌خۆييان وه‌رگرتووه به‌و شێوه‌يه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌بير بکه‌ين که ئه‌و وڵاتانه هێشتا له‌و حاڵه‌ی ئێمه‌دا نه‌بوون که په‌رله‌مان و ده‌ستوريان هه‌بێت و هه‌ردوکيان له‌کار بخرێن و بانگه‌وازی رێفێراندۆم بکرێت.
به‌ڵام ئێستا منێک که هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوێتيمه‌وه له‌گه‌ڵ هيوای سه‌ربه‌خۆيی دا ته‌مه‌نم به‌سه‌ر بردوه چ هه‌ڵوێستێکم هه‌بێت ؟
له‌و ڕۆژه‌وه که بڕياری رێفێراندۆم دراوه، له‌به‌رده‌می ويژدانمدا پرسيار له‌خۆم ده‌که‌م !
به‌ڵی ده‌ستور خواستی گه‌له و به‌پێی ده‌ستور بارزانی ده‌سه‌ڵاتی پێ‌درابوو،
به‌ڵێ بارزانی مافي ياسايی و ده‌ستوری ته‌واو بووه و بێرێزی به‌رانبه‌ر به ده‌ستور ده‌کات به مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و کورسيه،
به‌ڵی بارزانی خواستی گه‌لی پێشێل کردوه به‌مانه‌وه‌ی له پاش ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌ی که ده‌ستور پێیدا بوو،
به‌ڵام ئايا من ده‌بیت له‌و ئاواته‌م پاشگه‌ز ببمه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سياسيه‌کی باڵاده‌ستی گه‌له‌که‌م بۆ مه‌رامێکی سياسی له کاتێکی نه‌گونجاودا ئه‌و بڕياره‌ی داوه ؟
هه‌رچی ده‌يهێنم و ده‌يبه‌م، هه‌رچی بيرده‌که‌مه‌وه، ناتوانم به به‌ڵێ ده‌نگ نه‌ده‌م. به‌ڵی ده‌چم به به‌ڵی ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ده‌م نه‌فره‌ت کردنه‌وه له بارزانی که گڕ و کڵپه‌ی ئه‌و خه‌ون و ئاواته‌می کزکرد. له باتی ئه‌وه‌ی که به گوڕ و تينه‌وه پچم ده‌نگ به به‌ڵی بۆ ئه‌و ئاواته بده‌م، وا ئێستا به سه‌ری کز و به دڵی گرانه‌ه‌وه ده‌چم ده‌ڵێم به‌ڵێ، چونکه هه‌موو پاشه‌کشه‌يه‌ک له‌و هه‌نگاوه بيری نه‌ته‌وايه‌تی و ئاواتی سه‌ربه‌خۆيی له‌لای ناحه‌زان لاواز ده‌کات. به‌ڵی ده‌چم ده‌ڵێم به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆيی، نه‌خێر بۆ بێڕێزی به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستور و به‌رانبه‌ر به خواستی گه‌ل.
که‌مال حه‌مه‌ڕه‌ش
فه‌ره‌نسا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست