کۆمەڵێک لە کچانی کوردی ئێزیدی ئیستا لە شیشانن
Thursday, 07/09/2017, 22:23
لە پەیوەندییەکدا سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە پارتیی، ئاسانکاری بۆ داعشەکان کردووە لە تەلعفەر، پێش ئەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر ئەو ناوچانە، تا خۆیان تەسلیم بە چەکدارەکانی پارتیی بکەن. مەبەست لەمە بۆ ئەوە بووە، کە تا لە لای پارتییەوە رەوانەی تورکیا، یان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە رەوانەی دەرەوەیان بکەنەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم هەواڵەدا، یەکێک لە کەسوکاری یەزیدییەکان کە نەیدەویست ناوی ئاشکرا بکات، ئەوەی باسکرد، کە لەگەڵ هەندێک لەو داعشانەی خۆیان تەسلیم بە پارتیی کردووە، ژنیان پێ بووە، بە دەمی خۆیان وتوویانە ئێمە کوردی یەزیدیین و نامانەوێت لەگەڵیاندا بڕوێن، هەروەها داوایان کردووە پەیوەندیی بە کەسوکاریانەوە بکەین، بەڵام پاراستن جیای کردوونەتەوە و چارەنووسینیان دیار نەبووە، بەڵام دوای ماوەیەک یەکێک لەو کچانە لە شیشانەوە پەیوەندیی بە خزمێکی خۆیەوە دەکات و پێی رادەگەیەنێت کەوا پاراستن لەگەڵ ئەو داعشە شیشانیانەدا سواری فڕۆکەیان کردوون و لە رێگای تورکیاوە بۆ شیشانیان ناردوون، ئەو سەرچاوەیە بە پشبەستن بەو پەیوەندییە تەلەفونییە، کە ئەو کچە یەزیدییە باسی کردووە دەڵێت: نەک بە تەنیا ئەم، بەڵکو ئیستا کۆمەڵێک کچی کوردی یەزیدی دیکە لەگەڵ داعشەکاندا بە زۆرەملێ وەکو خێزان و هاوسەری ئەو داعشانە لە هەولێرەوە کوردستانیان جێهێشتووە.
شایانای باسە ئیستا رێکخراو و چالەکواناکان بە دوای دۆسییەکەوەن دەیانەوێ دڵنیابن لەوەی کە لە هەولێرەوە ئەو کچە یەزیدییانە سەفەریان پێکراوە.
ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە کۆمەڵێک داعشن، کە لە ناوچەی (عەیاضة) خۆیان تەسلیم بە پێشمەرگە کردووە.
----------------------------------------------
بابەت و کەیسی هاوشێوەی پەیوەست بەم هەواڵە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست