کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناو و ناتۆره‌ی بێ بنه‌ما له‌پای چی؟

Wednesday, 06/09/2017, 16:49


رۆژ نیه‌ تانه‌ وته‌شه‌ره‌ و ته‌شهیری به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن جۆره‌ كه‌سانێكه‌وه‌ نه‌بیستین كه‌ خۆیان به‌ باز و داڵی ناو حزبه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی تۆمار كردووه‌ و ئه‌وانیتری دوارۆژبینی خاوه‌ن عه‌قڵی به‌ توانا و بیریاری تێگه‌یشتوو به‌ كۆتری به‌سته‌زمان، بێ ئه‌وه‌ی چركه‌یه‌كیش بیر له‌ زیانی هه‌ندێك هه‌ڵوێست و قسه‌ی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر خۆیان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كردبێته‌وه‌ و نازانن ئه‌وه‌ی راست بێت هه‌میشه‌ به‌ راستی ده‌رده‌جه‌وێت و ئه‌وانیش به‌ بێهوده‌یی سه‌رئه‌نێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك له‌ ئامانجه‌كانیان بێته‌دی یان نیشانه‌كانیان بپێكن .
ته‌ماشا بكه‌ن هه‌ریه‌كه‌و  ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی به‌جێدێڵیت و به‌ مه‌به‌ستێك قسه‌ ده‌كاتكه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نیه‌ و ته‌نانه‌ت پشپۆر نیه‌ تێیدا و خۆی لێده‌دات؛ ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراقه‌ و تا ئێستا بۆ چركه‌ساتێكیش ئه‌ركی نه‌كێشاوه‌ له‌ ململانێی راسته‌قینه‌ی به‌غدا رۆلێك ببینێت" به‌ڵكو ملكه‌چ ده‌كات بۆ دوژمنان و نیاران له‌پێناو مه‌سه‌له‌ه‌یكی كوردستان نه‌ك عیراقی  و خه‌ریكی كاری پۆپۆلیستی كوردستانه‌ و به‌ راستو چه‌پدا قسه‌ ده‌كات و ئه‌وه‌نده‌ لێدوان ده‌دات حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ی نه‌كردووه‌، ئه‌ی كاكی برا تۆیه‌ك ئه‌ه‌نده‌ حه‌زت له‌ ململانێی ته‌كسی حزبیه‌، بۆ رۆیشتیت بۆ به‌غدا مادامه‌كێ ململانیی نیێوخۆیی و ناكۆكی كورد به‌كورد میشكی ته‌نیوی، ته‌نها بۆ پاره‌ و ئیمتیازاته‌كه‌ ؟ له‌ولاشه‌وه‌ تۆمه‌تی زۆر بێفه‌ر به‌م و به‌و ده‌به‌خشرێته‌وه‌، ته‌نها له‌ سه‌ر تاقه‌ هه‌ڵوێستێك ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ بۆچونی كاكی به‌رێزدا! نه‌یه‌ته‌وه‌ نه‌ك له‌سه‌ر مێژویی ره‌خنه‌لێگراو و تۆمه‌تباركراو. رۆژ نیه‌ ته‌شه‌ره‌ی پارتیه‌كانی ناو یه‌كێتی و پارتیه‌كانی ناوگۆران و گۆرانه‌كانی ناو یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كانی ناو گۆران و پارتیه‌كانی ناو یه‌كگرتوو و سه‌رجه‌م پرۆپارتیه‌كانی ناو سه‌رجه‌م حزبه‌كان نه‌بیستین و، هه‌ریه‌كه‌و له‌ پێناو مه‌به‌ستێك و ئامانجێك قسه‌ی خۆی فرێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباریش ته‌نانه‌ت له‌ ژیانیدا تۆزقاڵێك له‌ پارتیه‌وه‌ نزیك نه‌بوبێت" ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ تا ئێستا نبه‌یسترواه‌ بڵێن یه‌كێتیه‌كانی ناو پارتی یان گۆرانه‌كانی ناو پارتی یان یكگرتووه‌كانی ناو پارتی، واته‌ تۆڵێیتله‌ لای ئه‌م براده‌رانه‌  پرۆ حبزه‌كانی تر له‌ ناو پارتیدا نه‌دۆزرابێته‌وه‌  . ئه‌مه‌یه‌ شپرزه‌یی و نه‌بونی دیسپلین و پشێوی سیاسی له‌كوردستان هه‌ر یه‌كه‌و خه‌تاكه‌ی ئه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌ویتر و وا به‌یه‌كداچووه‌ و تۆمه‌تباری راسته‌قینه‌ش له‌وناوه‌دا ونبووه‌ . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌ سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان به‌ حزبی و سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ری ئه‌م پشێویه‌ن و كه‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكت ده‌ربری و له‌گه‌ڵ بۆچونی هه‌ر حزبێكی كوردستاندا هاته‌وه‌ ئه‌وه‌ تۆ پرۆ ئه‌و حزبه‌یت و له‌پاڵ ئه‌ودا كار ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به‌ ناراسته‌وخۆشبێت" كوره‌ خوا بتگرێت هه‌ی بێ ویژدان  "  ئاوها هیچ حزب و كه‌س و هه‌ڵوێستێك هه‌ڵناسه‌نگێنرێت، بۆچی هه‌موو شتێك ئاڵۆزتر ده‌كه‌یت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خۆت خۆشه‌ویست بكه‌یت و له‌ مه‌رامی خۆت نزیك بیته‌وه‌، بابه‌تیانه‌ ته‌ماشای پرس و كه‌یسه‌كان بكه‌، هه‌ی خۆ به‌ رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و چاودێر و توێژه‌ر و دانا و زانا ناس . مه‌عقوله‌ خۆت به‌ كێسنجه‌ر و هه‌رچی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری جیهان نگۆریته‌وه‌ ئامۆژگاری حزبه‌كان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی گوێی ئه‌مه‌ رابكێشێن و ملی ئه‌وه‌ بپه‌رێنن و ئه‌مه‌ ده‌ربكه‌ن و ئه‌وه‌ ترۆ بكه‌ن و" لای خۆته‌وه‌ بلێیت باوه‌رم به‌ دیموكراسی و ئازادی و رای تایبه‌ت هه‌یه‌. مه‌عقوله‌، تۆیه‌ك تائێستا خۆت له‌قه‌ره‌ی تاكه‌ هه‌ڵوێستێكی نیستمانی نه‌داوه‌ و به‌ره‌وام باسی پان مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌یت و ئێستا خۆت لێبووه‌ به‌ ‌نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رای به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ بزانیت . تۆیه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بچوك هه‌ر رۆژه‌و و له‌سه‌ر مه‌یل و رایه‌ك و ته‌نانه‌ت بیروبۆچونی حزبێك بیت وئێستا رای ئه‌ویتر به‌ هه‌ڵه‌ و هه‌ڵگره‌كه‌شه‌ی به‌ خائین له‌قه‌ڵه‌م بده‌یت . خۆت به‌ ئازادیخوازی عه‌یار بیست و چوار بزانیت و بلێیت ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردسنان گێچه‌ڵ به‌ میله‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن ده‌بێت شاروه‌ده‌ر بكرێن، مه‌عقوله‌ خۆت له‌ قوشبنێك شاردۆته‌وه‌ و ته‌نیا بۆ وروژاندنی رای خه‌ڵك و تێكدانی وه‌زعه‌كه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان ده‌كه‌وێته‌وه‌ رایه‌كی رووتی بی بنه‌ما ده‌ربریت و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دڵسۆزی میله‌ت له‌قه‌ڵه‌م بدرێیت ئیستغلالی نه‌داری و قه‌یرانه‌كان بكه‌یت وه‌ك به‌هانه‌ و، خۆت ده‌سته‌به‌ری ژیانی خۆت و كوره‌زا و پازده‌ وه‌چه‌ت له‌ وڵاته‌ ئه‌ورۆپیه‌كان كردبێت . مه‌عقوله‌ تۆیه‌ك یه‌ك دڵۆپ فرمێسك و خوێن و عاره‌قه‌ت نه‌رشتبێ بۆ كورد و كوردستان و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كه‌ی ئێستا خۆت به‌ تیۆریزانی دوارۆژی بزانیت و له‌ سۆنگه‌ی بیربۆچونی خه‌یاڵاوی و یۆتۆبیا و ئایدیاڵانه‌ی خۆته‌وه‌ دوارۆژی بۆ دیاری بكه‌یت .  
بۆیه‌، پێویسته‌ خه‌ڵكی دڵسۆز بوار نه‌دات ئه‌م میله‌تكوژانه‌ وا به‌مه‌به‌ستی  بێ به‌ها ته‌ماشاكردنی سه‌رجه‌م پرسه‌ گرنگه‌كان قسه‌ ده‌كه‌ن ئامانجی لێڵی خۆیان بپێكن و زیان به‌ گه‌لی كوردستان دوارۆژی یگه‌یه‌نن، نه‌ك رێگه‌یان بۆ فراوان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی و له‌ پشتخانی نه‌زانیی قوڵایی مه‌سه‌له‌كه‌ دژی ئامانجی گه‌لن، نه‌هێڵن وا به‌ئاسانی زیان به‌ مێژووی گه‌لی كوردستان و قوربانیه‌كانی بده‌ن و، زۆر پێویسته‌ میله‌ت ریسوای دارده‌سته‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ بكات و، هه‌ڵهاتنی خۆری سبه‌نێیی رۆشنا بۆ هه‌موو لایه‌ك دیاره‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ نه‌زانی یان به‌ ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ست دژی بریاردانی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستانن به‌ هاتنه‌دی ئاوات و ئامانجه‌كان له‌ باری سایكۆلۆجیه‌وه‌ له‌ ناخی خۆیاندا سزای عادیلانه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، كه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ پرسێكی ئاوهای چاره‌نوسساز ومێژوییدا نه‌ك یارمه‌تیده‌ر نه‌بون به‌ڵكو رێگر بوون .ئێمه‌ش چاوره‌ێ ده‌بین .  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە