دەمەقاڵێیی نێوان نەجبەدین کەریم و لاهور شێخ جەنگی
Saturday, 02/09/2017, 20:10
نەجبەدین کەریم بۆ لاهور شێخ جەنگی من وەک کۆمەڵێک بەرپرسی یەکێتی لێت ناترسم ڕێگەت پێنادەم یەک قترەی نەوتی کەرکوک .
.بەریت
-----------------------------
نەبەز _م_ش
بەپێی زانیاری کێشه‌ی نێوان نه‌جمه‌دین که‌ریم و لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که د.نجمدین ماوه‌یه‌کە رێگه نادات لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نه‌وتی که‌رکوک به قاچاخ ببات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی لاهور شێخ جەنگی.
هەربەپێی زانیاریانەی دزەی کردوە:رۆژی چوارشه‌ممه له ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، لاهورشێخ جەنگی ویستوویه‌تی خۆی تووڕه بکات له د.نه‌جمه‌دین، له‌به‌رئه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین داوایکردبوو یه‌کێتی شاندێک دروست بکات و بچنه لای پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی شیعه‌کان بۆ لادانی د.نه‌جمه‌دین که‌ریم له پۆستی پارێزگاری که‌رکوک.
هەر بەپێی زانیارییەکان:له‌وێدا لاهور شێخ جەنگی خۆی له ئیشه‌که هه‌ڵقورتاندووه دکتۆر پێی گوتووه،
تۆ چیت قسه ده‌که‌ی؟ مه‌کته‌ب سیاسیت؟ سه‌رکردایه‌تیت؟
تۆ هێشتا هه‌رزه‌کاری و سیاسه‌ت و ئیش‌کردن نازانی، سه‌رمه‌ست مه‌به که دهزگایهکت له ده‌سته و چه‌ند که‌سێک قوربان قوربان دوات ده‌که‌ون هیچی کە.
زانیاریە دزەکراوەکانی ماڵی کۆسرەت رەسوڵ وایە:نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌به‌رچاوی پاڤێڵ تاڵه‌بانی وتویه‌تی: لاهور گوێبگره، واز له‌و ئیشه قۆڕهبێنه له فه‌یسبووک له‌سه‌رم بنووسی، خوا شاهده هه‌رچی به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌رت بڵاوی ده‌که‌مه‌وه به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی (نه‌وت، حشد شعبی و هه‌ندێک خه‌رق و فه‌زیحه‌ی ئه‌منی تر له پارێزگای که‌رکوک).
بەپێی زانیاریەکان نه‌جمه‌دین که‌ریم لە لاهور شێخ جەنگی توڕە بوەتەوە پێی وتوە: من وه‌ک هه‌ندێک قیادەی یەکێتی نیم لێت بترسم، تۆ به نسبه‌ت منه‌وه مناڵی و حه‌زناکه‌م خۆت له قه‌ره‌ی من بده‌ی، دوایی خراپ وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه کە تەسەوڕت نەکردبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست