کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیتلاعات و نه‌خشه‌ی رووداوه‌که‌ی باڵه‌کایه‌تی

Friday, 01/09/2017, 0:46


ره‌نگه‌ له‌ بیرتان بێت هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئێران ماوه‌یه‌ك پێش ئێشتا ناوچه‌کانی باڵه‌کایه‌تی له‌ سنووری کوردستانی ئێراق و رۆژهه‌ڵاتی ئێران بۆمباران کرد، به‌ڵێ زیانێکی زۆری لێکه‌وته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ کام له‌و بنکانه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران و خه‌باتکارانی کوردانی رۆژهه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ڵبکه‌نێت و کۆتایی به‌ چالاکییه‌کانیان بهێنێت.
وه‌کو ئاشکرایه‌و زۆرینه‌ ده‌زانن که‌ حوکمڕانییه‌تی کۆماری سێداره به‌ فێڵ و ساخته‌ و پیلانی بۆگه‌ن به‌ناوبانگه‌و ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌و ناوچانه‌ بپێکێت به‌شێوه‌یه‌کی فێڵبازانه‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی داڕشت که‌ کێشه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ له‌وناوچه‌یه‌ دروستبکرێت و ره‌نگڕێژیی و چاوه‌ڕوانیی کاردانه‌وه‌کانیشی کردبوو چی ده‌بێت، پیلانه‌که‌ش له‌ (قوم) نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوو، هه‌ر ئاوهاش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع له‌ ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی جێبه‌جێکرا، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ هه‌ردوو لا به‌شداربوون فه‌رمانیان پێدرابوو ئه‌و کاره‌ بکه‌ن، به‌ڵام له‌ چاوی ئێمه‌ی ساده‌بیندا هه‌ر رووکه‌شی رووداوه‌کان ده‌خوێنینه‌وه‌و ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تیه‌کی تری به‌دوادا دێت، که‌ کوردانی هاوڵاتی هه‌ردوولا رق به‌رانبه‌ر یه‌کتر په‌یدا بکه‌ن، که‌ ئه‌مه‌ش به‌شێکی تری نه‌خشه‌که‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت هۆشمه‌ندانی ناو خه‌ڵکه‌که‌: جه‌ماوه‌ر له‌وه‌ ئاگاداربکه‌نه‌وه‌ که‌ کورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ و ئه‌و سنوورانه‌ ده‌ستکردن و ئه‌م رووداوانه‌ش بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌و دووبه‌ره‌کی نێوانمانه‌ که‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، نه‌که‌ن هێنده‌ ساده‌و عاتیفی بیر بکه‌نه‌وه که‌ ئه‌وه‌ رووداوێکی ڕێکه‌وت بووه‌و له‌ نه‌فامیه‌وه‌ روویداوه‌، کۆماری سێداره‌ی ئێران که‌ له‌ داهاتوودا (ده‌جال) به‌ 70 هه‌زار که‌سه‌وه له‌ ئه‌سفه‌هانه‌وه‌ به‌رێده‌کات بۆ جیهان تا دنیا تێك بدات ئایا ده‌ستی له‌ رووداوێکی وا قێزه‌وندا نییه و بێئاگایه‌‌، له‌ کاتێکدا زۆربه‌ی موسئوله‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی به‌ ئاشکرا ملکه‌چن وهاوکاری ئیتلاعات ده‌که‌ن و ئه‌و 2 حیزبه‌ ملهوڕه‌ی باشووریش که‌ دژی هاوڵاتیانیان وه‌ستاون و تێده‌کۆشن، ببینن چۆن کوردستانیان کردووه‌ به‌ جێی ته‌راتێن و راوڕاوێنی میت و ئیتلاعات و زۆربه‌ی هێزه‌ سیخوڕییه‌کانی جیهان، ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و گیرفانی خۆیان.. بڕوخێت یه‌کێتی و پارتی و به‌کرێگیراوه‌کانی ناو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات... بژی میلله‌تی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ له‌تله‌تکروه‌که‌. بژی ئه‌و خه‌باتکاره‌ دڵسۆزانه‌ی خۆیان له‌ بیرکردووه‌ بۆ سه‌رخستنی کێشه‌ی ره‌وای میلله‌ته‌که‌یان.
------------------------------
تێبینی:
یاسای لۆجیك ده‌بێژێت گه‌ر به‌ردێك بگریته‌ شوشه‌یه‌ك ئه‌وا شوشه‌که‌ ده‌شکێت ئێدی پیویست ناکات داوای به‌ڵگه‌ بکرێت بۆ ئه‌م یاسا فیزیاییه‌
ئه‌و رووداوه‌ش که‌ له‌ باڵه‌کایه‌تی روویدا ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت راسته‌وخۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداربوون تیایدا ئاگاداربوون به‌ نه‌خشه‌ گڵاوه‌که‌، به‌ڵکو نه‌خشه‌داڕێژه‌کان به‌ره‌نجامه‌کانی کارێکی وایان ره‌چاوکردبوو، هه‌رواش روویدا به‌داخه‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ سه‌ره‌داوی هۆی ئه‌و رووداوه‌ ده‌بێت له‌وێوه‌ ده‌ست پێبکه‌ین چۆن ئه‌و چه‌کدارانه‌ ئه‌و باخه‌یان دۆزیه‌وه‌و هه‌ڵبژارد تا داره‌کانی ببڕن؟ پاشان بۆچی داری ئه‌و باخه‌؟ دواتر پاڵنه‌ری ئه‌و برایانه‌ کێ وچی بوو بۆ ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌و پاڵنه‌ری پێشمه‌رگه‌کان چی بوو تا ته‌قه‌ بکه‌ن، ئه‌مه‌ رووداوێکی ڕێکه‌وت و ئاسان نییه‌.
زۆر که‌س هه‌یه‌ ئه‌م قسانه‌ی پێ ناخۆشه‌، به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌کان له‌ هه‌ست و ئامانج و کاره‌کانیان ده‌دات، به‌س راستی هه‌ر ده‌بێت بگوترێت گه‌ر که‌سانێکیش پێی ناخۆش بێت و نه‌خشه‌ سیخوڕییه‌کان ئاشکرا بکات
سایتی کوردستان پۆست ده‌زانێت چی بڵاو ده‌کاته‌وه‌و چی بڵاوناکاته‌وه‌، وه‌ك ماڵپه‌ڕێکی پیشه‌یی هه‌میشه‌ش ئه‌و خه‌ته‌ی پاراستووه‌ زۆر نزیك بێت له‌ راستی پپێشبینی و شیکارییه‌کان
نابێت ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش له‌ بیر بکه‌ین وه‌ك چۆن حیزبه‌کانی باشوور کلک ده‌له‌قێنن بۆ باندی سیخوڕی وڵاتانی دراوسێ، هه‌رواش له‌ ناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیشدا ده‌ستی ره‌شی شاردراوه‌ هه‌یه‌ بۆ تێکدانی خه‌باتی راسته‌قینه‌ی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە