کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرده‌که‌ هی کێیه‌؟

Thursday, 31/08/2017, 19:20


ئەم نووسینەی عەلی حەمە ساڵح کە لە ئاوێنەدا بڵاوی کردۆتەوە، ئێمەش خستماانە نێو ئەرشیفی تایبەت بە خۆی، لەگەڵیدا بەو چەند وێنانە کۆمێنتار و  ساتیرە قسەی خۆمان کردووە!
-----------------------------
کاتێک کاک نه‌وشیروان یه‌کێتی نیشتمانی به‌جێهێشت سامانه‌ زۆره‌که‌ی یه‌کێتی لا گرنگ نه‌بو، گرده‌که‌ی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ناوه‌ندێک به‌کاریبهێنێت بۆ خزمه‌تکردنی گشتی. 
واته‌: ئامانج گرده‌که‌ نه‌بو، گرده‌که‌ یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌بو سه‌ره‌تا له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی کۆمپانیای وشه‌ به‌کارهێندراو دواتر خرایه‌ خزمه‌تی پرۆژه‌ی گۆڕان.. 
واته‌: گرده‌که‌ هی کۆمپانی وشه‌ بووه‌ ساڵی ٢٠٠٦ ، سێ ساڵ پێش دروستبونی گۆڕان، خاوه‌نی کۆمپانیای وشه‌ کاک نه‌وشیروان بووه‌.
کاک نه‌وشیروان، نه‌یده‌وست گرده‌که‌ بکاته‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ و ده‌یوست به‌ناوی کۆمپانیای وشه‌ بێت. 

بۆ؟
- زۆر که‌س ئه‌و کات ده‌یانوت: کاک نه‌وشیروان گرده‌که‌ی بۆ شه‌خسی خۆیه‌تی، به‌ڵام نه‌ده‌ڕۆشتن ئه‌م موناقه‌شانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بکه‌ن. جگه‌ له‌یه‌ک -دو سه‌رکرده‌ی گۆڕان..
ئێمه‌و مانان ئه‌و کات ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ خۆی وروژاند، راست‌و رون وتی: ئه‌م کاره‌ده‌که‌م تا دڵنیابم گرده‌که‌ له‌ده‌ستی ئه‌میندایه‌و هه‌ر بۆ خزمه‌تی گۆڕانه‌.
ده‌بو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ له‌وه‌ی گرده‌که‌ به‌ناوی کۆمپانیای وشه‌وه‌یه‌، ئه‌و کات وه‌ک ئێمه‌ ئه‌م موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا کردبا.
کاک نه‌وشیروان به‌ماوه‌یه‌کی زۆر پێش مردنی خاوه‌ندارێتی کۆمپانیای وشه‌ی گواسته‌وه‌ بۆ کوڕه‌کانی.. 
ئه‌و کات هه‌مو براده‌ران ئه‌مه‌یان ده‌زانی‌و چه‌ند که‌سێکی که‌م سه‌رنجی هه‌بو( یه‌ک – دو سه‌رکرده‌ی گۆڕان)، ئه‌نجام؛ لێی بێده‌نگ بوین.
ئایا کاک نه‌وشیروان مه‌به‌ستی چی بو له‌م کاره‌ی، بۆ سه‌رکرده‌کانی گۆڕان لێیان نه‌پرسی؟ 
پرسیاره‌ جدیه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌…. 
ئه‌م گرده‌ ده‌بێت بۆ گۆڕان بمێنێته‌وه‌، ده‌بێت گۆڕانیش بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک به‌کاری بهێنێت..، کاک نه‌وشیروان موڵک‌و ماڵی ویستبا بۆ خۆی یه‌کێتی جێنده‌هێشت، وه‌سیه‌تی کاک نه‌وشیروان بۆ ناشتنی له‌گرده‌که‌، رون‌و ڕاشکاو ده‌ڵێت: ئه‌م گرده‌ بۆ پرۆژه‌ی گۆڕان ده‌مێنێته‌وه‌.
 
کاک عەلی حەمە ساڵح ئەم عالەمە بە کەر و گا دەزانێت. نەوشیروان خۆی دەڵێت ماڵ و موڵکی یەکێتی بەشی منیشی تێدایە

پێشتر که‌ ده‌زگاکانی پارتی ئه‌م بابه‌ته‌یان وروژاند من ئه‌م پرسه‌م له‌گه‌ڵ چیاو نما باسکرد، وتیان: وه‌سیه‌تی باوکمه‌ ئه‌م گرده‌ به‌م شێوه‌ی ئێستا بۆ گۆڕان بمێنێته‌وه‌.
گرده‌که‌ هه‌ر بۆ گۆڕان‌و پرۆژه‌ی گۆڕان ده‌بێت‌و که‌سیش نیه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ بیر له‌فرۆشتن‌و به‌شکردنی بکاته‌وه‌. 
کاک نه‌وشیروان کردوویه‌تیه‌ ناوی کوڕه‌کانی، کوڕه‌کانی ده‌ڵێن: تا ئێمه‌ مابین بۆ گۆڕان به‌کاردێت، ئه‌گه‌ر قیاده‌ی گۆڕان پێیانوایه‌ کاک نه‌وشیروان هه‌ڵه‌بو ده‌بو پێشتر له‌گه‌ڵی باسی بکه‌ن( زۆر پێش مردنی به‌ناوی کوڕه‌کانی کرد)، ئێستاش ئه‌مه‌ بابه‌تێکی ئاسانه‌ ده‌توانن چۆن به‌باشی ده‌زانن وا موناقشه‌ی بکه‌ین و چاره‌سه‌ری بکه‌ین. 
نه‌ک له‌م ژورو له‌و ژور باس بکرێت و بدرێته‌ ڕاگه‌یاندن و ئه‌وه‌شی داویه‌تیه‌ ڕاگه‌یاندن ناوی خۆی نه‌هێتێت.
لای ئێمه‌ رون و ڕاشکا.. به‌کارهێنانی گرده‌که‌ بۆ پرۆژه‌ی که‌سی و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ئه‌م و ئه‌و به‌ ته‌واوی ره‌فزه‌و قبوڵنه‌کراوه‌، گرده‌که‌ ته‌نیا بۆ خزمه‌تی پرۆژه‌ی گۆڕانه‌.
هه‌ر کاتێک گرده‌که‌ بوو به‌ موڵکی شه‌خس و بۆ سودی گشتی به‌کار نه‌هات ئه‌و کات په‌یوه‌ندی ئێمه‌و گۆڕان ته‌واو ده‌بێ، به‌دڵنیایی هیچ نیه‌تێکی وانیه‌و که‌س چاوی له‌وه‌ نیه‌ گرده‌که‌ وه‌ک پرۆژه‌ی که‌سی به‌کاربێت.
 
پرسیارێکی بێ مانایە! بۆ دەبێت لە ناو ئەو هەموو گۆڕانخوازانەدا، تەنیا کوڕەکانی نەوشیروان دەستی ئەمین بن!؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گرفت بێت، چاره‌سه‌رکردنی زۆر ئاسانه، هیوادارم ئازاری کاک نه‌وشیروان نه‌درێت که‌ له‌ ژیاندا هیچی بۆ خۆی نه‌ویستووه‌. 
هیوام وایه‌ قیاده‌ی گۆڕان‌و کوڕه‌کانی كاك نه‌وشیروان قسه‌ی جدیان هه‌بێت و ڕێگا نه‌ده‌ن که‌س نان و پیاز به‌م پرسه‌ بخوا. 
چۆن کاک نه‌وشیروان هیچی بۆ خۆی نه‌ویستووه‌ قیاده‌و سه‌رکرده‌کانی گۆڕانیش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگاو ڕێباز ده‌بن، تکایه‌ که‌س تۆمه‌تی ناڕه‌وا دروستنه‌کات.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە