کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(هومان رایتس وۆچ) ريكخراويك لة دوورووىی

Tuesday, 29/08/2017, 13:02


(هومان رایتس وۆچ) ئەو ڕێکخراوە جیهانیەیە کە لەپاش جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا بۆ پارێزگاری کردن لە مافەکانی مرۆڤ....
لەکوردستان لێژنەی مافەکانی مرۆڤ هەیە کەسەرۆکەکەی
(ضياء بطرس) کەسێکی مسیحیە...
کاری ئەو ڕێکخراوە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئاین و رەگەزە بەبێ  جیاوازی وە پارێزگاری کردن لەنەتەوەو ئاینە کەمینەکانی جیهان....
بەڵام لەراستی دا وانیە...!
 راستە ئەم رێکخراوە لەسەرەتای دروست بوونیەوە چەندان کاری چاکی ئەنجام داوە بەڵام لەهەمان کات دا چاو پۆشی لەچەندان کۆمەڵکوژی و زوڵمی ولاتان کردووە کە بەرامبەر بە نەتەوەو ئایینە بێ دەسەلاتەکان کراوە...
بۆنموونە....
۱..ساڵانی سەرەتای شەستەکان کاتی سەربەخۆی جەزائیر
فەرەنسا تەنها لەماوەی دووساڵ ۲۵٠٠ هەزار جەزائیری کۆمەلکوژ کرد بەدەیان ژن و منداڵ کوژران کەچی نە ئەو رێکخراوە نە UN هیجیان نەگۆت بێ دەنگ بوون...؟
۲..کۆتایی شەستەکان سەرەتای حەفتاکان لەشەڕی ئەمریکاو ڤێتنام ئەمریکا هەزاران بۆمبی ناپاڵم و بۆمبی فسفۆری و چەکی کیمیای بەرامبەر گەلی ڤێتنامی ڕەش و ڕووت بەکارهێنا کەس هیچی نەوت....؟
۳..ساڵی ۱۹۷٤ کاتێک ڕژیمی بەعس هیرشی کردە سەر ناوچە ئۆتۆنۆمیەکەی کوردی بەسەدان کەسی کوشت و گوندەکانی وێران کرد ئەوکاتیش هیچ دەنگ نەبوو ؟
٤...وە چەندان کوشتارگەی گەورە بەدەستی ئیسرائیل ئەنجام درا وەک یافا و سەبرەوشاتیلا و دێریاسین کە ئەوناوچانە موسلمانن کە بەسەدان کەس کوژرا کەس قسەی نەکرد...؟
۵...ساڵانی هەشتاکان زیاتر لە ۲٠٠ هەزار کورد ئەنفال کران نە ریکخراوی مرۆیی نە UN نە ئەمریکای مەسلەت چی کەسیان زمانیان نەگەڕا...؟
٦...لەبەهاری ۱۹۸۸ هەڵەبجە کیمیا بران کرا زیاتر لە ۵٠٠٠ هەکەس شەهید و ۱۵٠٠٠ بریندار دیسان ریکخراوە کارتۆنیەکە قسەی نەکرد ؟
۷...ساڵی ۱۹۵۱ تاکو ۱۹۵۳ لەسەر سنوری وڵاتی چین و سۆڤیەت کەهەردوکیان حکومەتی کۆمنستی بوون
 لەناوچەی تورکستان زیاتر لەیەک ملیۆن موسلمانیان کوشت و ئەویتریان راگواست بۆ شوێنەکانی تر دیسان هیچ دەنگ نەبوو...؟
۸...ساڵی ۱۹۹٤ تاکو ۱۹۹۵ لە یۆگوسلاڤیا کاتێک کروتیا و سلۆڤینیا سەربەخۆ بوون هیچ دەنگ نەبوو بەڵام کاتێک بۆسناو کۆسۆڤۆی موسلمان سەربەخۆیان راگەیاند حکومەتی سربی کوشتارگەکی گەورەی ئەنجام دا زیاتر لە ۷٠ بۆ ۸٠ هەزار موسلمانی شهید کرد لەو دوو ولاتە کەچی ریکخراوی مافی درۆی هیچ قسەکی نەکرد؟
۹...ساڵی ۱۹۹۹ تاکو ۲٠٠٠ کاتێک روسیای شیوعی بێ هیچ هۆکارێک هێرشی کردە سەر هەردوو هەرێمی موسلمانی چیچان و داغستان لەماوەی دووساڵ ٤۵ بۆ ۵٠ هەزار موسڵمان شەهید کران بەسەدان گەنجی تری دەستگیر کرد رایگواستن بۆ زیندانەکان دیسان نە مافی مرۆڤ نە ئەوروپا
 نە ئەمریکای ماسۆنی هیچیان گۆت...؟
۱٠...کاتێک کە شەری ناوخۆ لە سوریا دروست بوو خەلکی ئاوارەی ئەوڕوپابوو ئەوروپا ئیقامەی نەدا بە موسلمانا تەنها دینەکانی تر نەبێ 
 ئیستاش لە ئەوڕوپا یان دەبی دین بگۆڕی یان دەبێ بگەرێیەوە بۆ ولاتی خۆت ئەگەر موسلمان بی بەلام لۆ دینەکانی تر چ لەگۆرێ نیە ئیقامەی وەردەگرن شوقەی وەردەگرن ...مافی مرۆڤ هیچ ناڵێ؟
۱۱..ئیستا دەبینین بەهەزاران موسڵمان لەبۆرما شەهید دەکرێ بەغەدر کەچی نە UN نە ئەمریکا نە ئەوروپای درۆزن هیچیان نابینن و نابیستن بەداخەوە...؟
لێرەدا زۆر خاڵی تر هەیە بەڵام درێژەی پێ نادەم 
 من دەڵێم ئەو رێکخراوە تەنها بۆ پاراستنی بێ باوەڕان و دینەکانی تر بێجگە لە ئیسلام دامەزراوە
کاتێک ساڵی ۲٠٠۲ تەیموری رۆژهەلات کە موسلمان نیە لە وڵاتی ئەندەنوسیای موسلمان جیا بۆوە یەکسەر UN هەموو ولاتی ئەمریکا و ئەوروپا دانیان بەسەربەخۆی ئەو ولاتە نا هاوکاریان کرد 
بەڵام هەرێمی کوردستان کە خەلکەکەی موسلمانی سوننەن
 پاش ئەوەندەساڵ لە خەبات و خۆ بەکوشتدان و پارێزگاری کردن لە کەمە نەتەوایەتی و ئایینەکان تەنها لەبەر ئەوەی موسلمانە هیچ ولاتێکی ئەوڕوپی و ئەمریکیش ئامادە نیە یارمەتی بدات بۆ سەربەخۆ بوونی 
 وە ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێم بەبەردەوامی رەخنە لە هەرێم دەگرن و ناشیرینی دەکەن بەوەی کە غەدر لە نەتەوەو ئایینە کانی تر دەکات
 بەداخەوە وە دەولەتی کوردی بە مەترسی دەزانێ بۆ ئایینە کەمینەکانی هەرێم لەکاتێکیش پێچەوانەکەی راستە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە