دەرمانی خراترلە دەرد
Tuesday, 29/08/2017, 12:54
مێژووێنەی چۆمێکی بە خووڕە کە بە هەر حەرەکەتیكی بچووک لە خاڵێکی دیاریکراولە پێ شووێنی ئەو چۆمەدا،کە دەبێتە بەرهەمی شەپۆل و پێچو خەمێک کە لە سەرچآوەی چۆمەکەدا رووی دەدا. بەوواتایە ئەو جموجۆڵە بچووکانە کە لە جێگایەک سەر وەدەر دەنێن کە کەندو کۆڵی ژێڕ پێی ئەو چەمە یە کە دەبنە هۆی هەستانەوەو نیشتنەوەی ئاوی ئەو ڕووبارە مەزنە.دیرۆک وێنای خرۆشآنی ئاوێکی وێڵ وبە تەوژمە کە حەوجێی بە هێزێکە بتوانێ کەندولەندی رێگوزەری سەرەتاو کۆتایی گەیشتن بە ئامانجەکان هەڵسەنگێنێ. شرۆڤە وکاردانەوەکان دو تەوەری لە مێژینەی کۆمۆنەکانی سەرەتایین بۆ راخستنی ژیانێکی وەک هەوی. پاراستن ئەرکی فەلسەفی وئەخلاقی خۆی گەرەکە وحێزبی بەتوانا بۆ پارساتنی تاک یان کۆمەڵگا یان نەتەوەیەک کە سەدان فاکتۆڕی بە قووەتی سەردەمیانە دەخوازێ.
مێژوو هاتە. نەهات نییە.گەر هاتیش پێویستە مرۆڤی دوورناس ولە خۆبردوو شآنی وەبەردا.خوێندنەوەی لاپەڕەکانی مێژوو وەک پەڕتووکێک دەچن کە لە سەر ماسەی فێڕگەیەک دانراون کە قوتابیەکانی ئەو فێڕگەیە تاک تاکی کۆمەڵگایەک پێکدێنن کە پێی دەگوترێ کۆمەڵگای بەرەو شآرستانییەت.مامۆستای ئەو کۆمەڵگایە دەبێ کەسانێک بن کە وانە سەرەتاییان لە بنەماڵە ولە کۆمەڵگایەک وەرگرتبێ کە تێیدا مەزن بون. ئاسمان ناتوانێ هاوکات خاوەنی دوو خۆرەتاو بێ خۆرە تاوێک کە بە مەیل وئیرادەی حێزب یان کەسانێک بچەرخێ کە چاوی راستیەکان نەبینێ ودەفکری پەروار کردنی دەسەڵاتێک دابێ کە تاملان غەڕقی زلکاوێکە کە بۆگەنی کردوە. خۆرەتاوێکیش کە تیررێژ تیرڕێژببێتە خێڕو بیر بۆ داڕشتنی ژیانێکی پڕ لە خۆشەویستی . ئەوەیە یەکەم هەتاو بۆ ئاسمانی نەتەوەیەک کە ساڵەهای خوێنی لێدەچۆڕێ . بۆیە دانیشتوانێ سەر خاک وجوغڕافیای هەر نەتەوەیەک پڕن لە هەزارو ڕامان ودین وئاییندارو بێ ئایین. تڕاژیدیا کاتێک دەستی پێکردوە کە دەرمانی دەرد لە خودی دەرد گرانترو بە ژانتر بێ.سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئیڕان وکورد، بۆ کوردی تامەزرۆی ئازادی ئەو حیزبانە دەرمانێک بون کە لە دەردی مێژوویی پڕژانتر بون.
" رووداوی باڵەکایەتی لە باشووری کوردستان"
یەکەم چەخماغەی شەڕی خۆترێنی دێمۆکڕات وکۆمەلە لە شونێک لە شاری مهاباد لێدرا کە ٧١ ساڵ لەوەی پێش قازی محەممەدی نەمر وفیداکاریان لێ لە سێدارەدا وشەهیدیان کرد وکۆماریش لە ڕەحەمی دایکی نێشتماندا مردوئاواتی کۆماریش نەهاتەدی. لە چوار چڕا بوو کە بۆ یەکەمجارقاسملوو/ د،خ / لە متینگێکدا گووتی: کۆمەڵە ( ئەوکات یەک کۆمەڵە بوو) بە قابڵەمە دۆڵـمەیەک تیڕ دەخۆن.! ئاخر بۆ یەکەم هەنگاوی چآرەسەری لە جیاتی ئەوەی دووژمن هاسان نەنرخێنن، خۆیان بچووک دەکردوە! هەر ئەو گووتنە بوو بەهۆی شەڕی ناوخۆیی و سەدان ڕۆڵەی کورد بە دەست یەکترسنگی یەکتریان کردە قەڵغان وخۆ کوژی مێژوویی! ئەوە هەمان کەندولەندە کە رێگوزەری چۆمێکی خوڕڕێن تێیدا سەقامگیر بووە ومێژوووانایشی لێیان بۆتە زلکاوێکی تژی لە نەهامەتی کە بێبەختیەکەی وەک بارانی بێوادە شۆڕ شۆڕ بە سەر کوردی هەژاردا دەبارێ.
داستانی خودای راستان گەیشتە ئاستێک کە ئەو کەسەی ئەوڕۆ داوای رێفڕآندۆم ودەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دەکا لە سەر ناوی قیادەمووەقەت هەر دووک لای ڕادا بۆکۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە لە باشوری وڵات.ئێستێش دوای ٣٧ ساڵ لە دەربەدەری ولێکترازان وشەڕە دندووکە گەێشتوونە رادەیەک کە بۆ دەست ماچکردنی سوڵتانی سەری ڕەش کێبڕکێیانە. بۆیە مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی زۆر بە هاسانی دێمۆکڕات وکۆمەڵەی کردە دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان!
ئێمـەیان وافێر کردوە هەر کات هۆرەی مێژووی بێ دەسەڵاتی رووی تێکردین بە بێ یەکودوو هاوار بکەین : خەتای دوژمن وخەتای فێڵو تەڵەکەی داگیرکارانە کە پەستا پەستا تووشی شکست وبەدبیاری دەبین. بنکەو بارەگای یەکێک لە کۆمەڵەکان سەر بە بێچووە دەرەبەگێکی وەک عەوڵای موهتەدی بۆ راخستنی داوی مەرگ بۆ منداڵی هەژارەکان هیچ سنوورێک ڕەچاو ناکا.لە سەر ناوی پێشمەرگە ورزگاریی رەنجدەر پۆل پۆل منداڵی بێ تاوان وساویلکە دەکەنە قوربانیی خواستەکان.دوای ئەو هەمووە ساڵانە دەفکری دروستکردنی هۆدەیەک دان کە تێدا وەحەسێن وجار جارەش بۆ زاخاوی مێشک وحەسانەوەی ئەرکی پێشمەرگایەتی چەند پەیکێک ویسکیش هەڵاوێن!ئاخر مامۆستای خواردنەوەی ویسکی لەو بارودۆخەدا لە سەرکردەکانیان فێڕبون.
لە سەر زەوی هاووڵاتی وخاکی خاوەن ماڵ بڕێنی دار بۆ سەرپۆشێکی شەوانە کوا کۆماری ئیسلامی پێ دەڕووخێ؟ ئەوەی لە باڵەکایەتی روویدابابەتێكی سوک وهاسان نەبووە.چەکەرەی ئەو تڕآژیدیایە دەبێتە دارێکی بەری بۆ دەسەڵاتدارانی تاران تا بڵێن: خۆ ئەو جار ئێمە نە بووین کە چخماخەی نەهامەتیەکی دیکەتان بۆ لێدەین. بۆ خۆتان لاوازو بێ دەرەتانن.نەتەوەیەک کە پێش قەراوڵەکەی ئەوحیزبانە بن کە بۆ مائۆوسۆڤیەت سنگ بکوتن وخۆیان و نەتەوەکەیان لە بیر بکەن هەر ئاوایان لێ بەسەردێ.رۆژگار زۆری پێیە، ئەوکارەساتانە مرۆڤی هوشیارو فیداکار بنبڕی دەکەن. گومان نییە لە داهاتودا لەوەش خراتر دێتە بەر ڕێگای ئەو جۆرە لە سیاسەتی رزگاری وخۆ بەزلزانی.حیزبێک کە خۆی لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ داهاتووی نەتەوەکەی بدزێتەوە تووشی رقوتووڕەیی خاکی کوردستان ونەتەوەی کورد دەبێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست