کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارام قادر به‌نهێنی كۆمه‌ڵی كردوه‌ به‌دوله‌ته‌وه‌

Monday, 28/08/2017, 22:57


دوای ئه‌وه‌ی ئارام قادر ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی ئیسلامی لیستێكی ڕاگه‌یاند, له‌ئێستادا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌وه‌ته‌وه‌ كێژاوه‌وه‌ چونكه‌ دڵنیابووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئارام قادر به‌دروستكردنی لیست زیانی زۆری لێده‌دات.
 به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان "مه‌ترسیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له‌ئارام قادر ئه‌وه‌یه‌ به‌شێكی زۆری كادیره‌ گه‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌نهێنی چه‌ندین ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردی له‌گه‌ڵدان بۆیه‌ مه‌ترسی له‌تبونی كۆمه‌ڵی لێده‌كه‌وێته‌وه‌".
 هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان "ئارام قادر خۆی بڕیارداوه‌ هیچ كه‌س له‌لایه‌نگرانی نابێت بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تاكاتی خۆی، بۆیه‌ ئێستا كۆمه‌ڵ به‌نهێنی بووه‌ به‌ دوبه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م دوبه‌شیه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌رده‌وێت و نه‌هزه‌ كۆنه‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و حیزبه‌".
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌كه‌سێكی نزیكی خۆیه‌وه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ "لیسته‌كه‌ی پێكدێت له‌كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و هاوكات ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كۆمه‌ڵ وازده‌هێنن ده‌خرینه‌ ناو لیسته‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ش شۆكێك ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە