Monday, 28/08/2017, 22:47
وشەی بەدناوی مەنعەتەجەول لای خەڵكی سلێمانی، پرە لە یادەوەری ناخۆش و مەرگەسات، واتا ئەو رۆژانەی كە حیزبی بەعس هاتوچۆی لە ناوچەیەكدا قەدەغە ئەكرد.ئێستاش هەر بەو شێوە، چەندین مەنعەتەجەول لە سلێمانی لەلایەن مەسئولەكانەوە ئەكرێت كە تازەترینیان مەنعەتەجەولەەی سامان گەرمیانیە كە بەوهۆیەوە دوو رۆژ دەوامی زانكۆی كۆماریش پەكی كەوت!ماوەی دوو رۆژ لەسەر رێگای سەرەكی قولەرەیسی كە زانكۆی كۆمار و چەندین شوێنی نیشتەجێبوونی وەك شاری نمونەیی و... لێیە، بەهۆی كۆمەڵێك چەكداری سامان گەرمیانیەوە مەنعەتەجەولە، چونكە پارچەیەك زەوی بەنرخی شارەوانی لەسەر رێگا سەرەكییەكە داگیر كردووە و ئەیویست بەنزینخانەی بە نایاسایی تیا دروست بكات. رۆژی یەكەم چەكدارەكانی سامان گەرمیانی بە زەبری چەك، شۆفڵەكانی شارەوانیان دەرپەراند. رۆژی دووەمیش دوای بڵاوەپێكردنێكی زۆری هێزەكانی ئاسایش، شارەوانی سلێمانی توانی ئەو زیادەرۆیە لاببات.كارەساتەكەش ئەوەیە لە ماوەی ئەو دوو رۆژە داسەدان قوتابی و خوێندكاری دەرچووی ئامادەیی لە شار و شارۆچكەكانی ترەوە بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم ئەیانویست سەردانی زانكۆی كۆمار بكەن كە لەسەر ئەو رێگا سەرەكیەیە، بەڵام بەهۆی چەكدارەكانی سامان گەرمیانی كە ئەو رێگایەیان گرتبو، دەوامی زانكۆی كۆمار و تەنانەت هاتوچۆی چەندین كۆمەڵگەی نیشتەجێ بوون لەو ناوچانەدا راوەستا!.
ئێستا هەر رێگا بگیرێ، یەكسەر خەڵك ئەڵێن دیسانەوە مەنعەتەجەولەكەی سامان گەرمیانییە!
هاوژین لەتیف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست