پەکەکە سەلماندی، کە میتی تورک، فاشیلترین دەزگای موخابەراتییە
Monday, 28/08/2017, 22:25
دوای ئەوەی تیمێکی میتی تورک کە بەهاوکاری ژمارەیەک بەرپرسی چەتە و جاشی یەکێتی بۆتیرۆرکردنی جەمیل باک ڕەوانەی باشوری کوردستان دەکات٫ لەلایەن تیمێکی گریلای ڕاهێنراو دەستگیر دەکرێن و بۆ لێکۆڵینەوە دەبرێنە قەندیل٫ ئەمڕۆش بەرپرسێکی پەکەکە ئاشکرایکرد بە ڤیدیۆ دانپیانانی ئەو بەرپرسانەی میتیان لایە.
ئەم چالاکییە کەم وێنەیگریلاکانی پەکەکە دەریخست کە میتی تورک بێ هاوکاری موخابەراتی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕوسیا و وڵاتانی ئەورپی هیچ نین و فاشیلترین دەزگای موخبەراتین٫ دەریشکەوت تیرۆری بەرپرسانی پەکەکە لە ئەورپا٫ بە تایبەتی فەرەنسا بێ هاوکاری موخابەراتی ئەو وڵاتانە نەبووە.
ئۆجەلان بۆخۆشی لە بەرگرینامەکەیدا دەڵێت: منیان وەک مەسیح لە خاچدا٫ بەوردی باسی پیلانگیڕی موخابەراتی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و ڕوسیا و ئیسرائیل دەکات٫ کە چۆن لە موئامەرەیەکی ئەو زلهێزانەدا دەستکیرکراوە.
لە ئێستا کە پەیوەندی وڵاتانی ئەمریکا و ئەورپا لە گەڵ حکومەتەکەی ئەردۆغان بەرەو بچڕان و دابڕان دەڕوات٫ ئەمە وایکردوە موخابەراتی ئەو وڵاتانە وەک جاران هاوکاری دەستگای موخابەراتی میت نەکەن٫ هەر بۆیە تەماشە دەکەیت لە هەوڵی تیرۆرکردنی جەمیل بایکدا توشی شکستێکی گەورەدەبن و دەردەکەوێت میتی تورک فاشیلترین دەزگای موخابەراتیە٫ زۆر لەوە بچوکترن کە جاشەکانی باشور بە ئەردۆغان و دەزگا فاشیلەکەی سەرسامن.
دوێنێش لە وتارێکدا ڕێبوار کەریم وەلی جاش و موعتادی میت زۆر بەشپرزەی و سەخڵەتبوونەوە ئەیەوێت لە ئەهمێتی پەکەکە کەمبکاتەوە٫ پاساو بۆ فاشیلی میتی تورک دەهێنێتەوە؟٫ ئەوە دەرخەری ئەوەیە ئەردۆغان بەتەنها شپرزنەبووە٫ بەڵکو جاشەکانی لە باشور زۆر لەو شپرزتر و بەزیوتر دەردەکەون و بەداخەوەن بەوەی کە میتی تورکیا بەوشێوە مەزنە لەسەر دەستی گریلا ڕیسوابووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست