خیانەتی قەڵەم ترسناکترین خیانەتەکانە
Saturday, 26/08/2017, 21:31
چ گیڤارا ئەڵێ: ترسناکترینی خیانەتەکان، خیانەتی قەڵەمە، چوونکە گوولەیەک تەنها کەسێک دەکوژێت، بەڵام قەڵەم دەتوانێت نەتەوەیەک بکوژێت.
لینینی مەزنیش ئەڵی کاریگەری ڕۆشنبیری خۆفرۆش، ترسنکترینیانە، چوونکە پاساوی گونجاوتر دەهێننەوە، بۆئەوەی خەڵکەی لە خشتەبەرن.
خوێرینی کەسانی کۆمەڵگا، ئەوانن کە مکیاج بۆ دەمووچاوە قێزەونەکەی دەسەڵات دەکەن، باوکی یاخییەکان کامۆی مەزن.
سێ عەگیدەکەی ڕەێنەسانس،سێ جوانمێرەکەی سەرلەنوێ لەدایک بوونەوە، "نیکۆلای کۆپرنگ،١٤٧٣ بۆ ١٥٤٣" ،"چیوردارنۆ برۆنۆ" ١٥٤٨ بۆ ١٦٠٠"، "گالیلۆ ئۆ گالیۆ،١٥٦٣ بۆ ١٦٤٦" بە هێزی زانست کۆڵەکەی سەرجەم ئاینەکانیان داڕماند، بە بیرکردنەوە زانستانە و سەلماندیان کە خۆر ناجوڵێت، ئەوەزەویە دەجوڵێت، هەروەها خۆر ناوەندی گەردوون نیە، بەڵكوو گەروون بێکۆتاییە، وەکوو ژمارە بێکۆتاییەکان. ئێستاش ئەمڕۆ زانست هەر ئەوە دەڵێتەوە و پێداگیری لێدەکات. هەرچەند پێش ئەو سێ گەعیدە، فەیلەسووفەکانی ٢٠٠٠ ساڵی ڕابردووی پێش ئەو سی قارەمانە، سوکرات هەمان بیری داهێنا و لە پێناویشدا گیانی بەخشی، لەدادگەکەشدا عەگیدانە دژی هەموو جۆرە بەزییەک وەستایەوە، سوکرات تەنانەت پێشنیاری کەسە نزیکەکان و خۆشەیستەکانی خۆشی نە پەرژاند کە ڕا بکات یان لەبیروبۆچوونەکانی خۆی ژێوان بێتەوە، ڕێک وەکوو کۆمەنیستە ڕەسەنەکان، "فەرەح هاوسەری شا" توڕەی خۆپیشان دەدات کە دەسەڵات ئامادەیە "شیوعیە" ئێرانیەکان ئازاد بکات بەو مەرجەی پەشیمانی نیشان بدەن، کەچی شیوعیەکان ئامادەن لە زینداندا بمێننەوە و داوای لێبوردن لە شای مەزنی ئێران نەکەن.
ئەفسوسس دوای ئەو دەرییای بەڵگەی بەڵگەنەوستیانەی زاناو داناکان، کەچی تازە بەتازە، ساختەچیەکی وەک مەلا عەلی کەلەک، مەلا عبدول لەتیفی دەم بۆگەن، ساختەچیترینی مەلاکان مەلاکرێکار دەبنە دەم ڕاستی کۆمەڵگا" لەگەڵ دەریایەک ڕێزم بۆمەلاکانی هاوشێوەی پەپوولە ڕوحی وەک مامۆستا مەلاعەبدوکەریمی مدەریس". بوون بەکەڵەگای ئەم جانەوەرانەی نومان هێنان، تەنها تاوانی جەلالی و مەلایی سوشیال دیموکراتە عەیارە ٢٤رەکەی وولات نیە، بەڵکوو تاوانی هەرە گەورە لە ئەستۆی ڕۆشنبیرە سەرسەریەکاندایە، هەموومان دیتمان کە ٣٠٠٠ بەناو ڕۆشنیری سەرسەری ئەرێیان بۆ مەسعودی خاک وخەڵک فرۆشکرد، بەوانەشەوە کە بە ناوی ئۆپۆزسێۆنەوە خۆیان لە ڕەش ڕووتەکە کردۆتە جیڤارای قەڵەم لەشان، ئاخر لەنزیکەوە بەناو نووسەری ئۆپۆزسێۆن دەناسم، بەڕۆژ دژ بەدەسەڵات دەنووسێت، شەوانیش مایک دەگرێت بەدەستەوە، شەوێکیان لە ٥ ساڵی ڕابردوودا ئازیزێک تەلەفۆنی بۆ کردم و تکای لێکردم کە بێمە "پاڵتاڵک" هەرچەند ووتم کە دوای کاتم نیە، ئارەزیم نەماوە، ناچاریکردم بەتەلەفۆنیش پێکەوە گفتووگۆمان دەکرد، چوومە ژووری دەستخۆشی واتا ژووری سەربە بنەماڵەکان، هاوڕێکەم پرسی کە ئەو دەنگە دەناسیتەوە، بەکورتی شایستەی ناوهێنان نیە،هەمان کەس کەلە شاری مالمۆی باشووری سوید، سەردەمێک دەمێک ڕادێۆ و دەمێک بێژەرە بەرهەڵستارەکان بوو، دوای کە ئاشکرا بوو، شاری مالمۆ باشووری بەجێهڵاو گووم بوو. پێشتر کورتە باسێکم لە سەر ئەم قەڵەم سەرسەریەکرد،کە خۆم هیندە ئاشنای تاوانەکانی مەلا مستەفا نەبووم ئەو شەلاتیە ئاشناییم بە بنەماڵە زیاتر کرد، چوونکە خۆی خەڵکی ئەو دەڤەرەیە.
شەلاتیەکی دیکە کە شایستەی ناوهێنان نیە، هەموو تەمەنی لەناو پۆستاڵە بۆگەنەکانی بەعسدا بەسەربرد، کەچی لە فەیسسووکەی نووسی" تەحمولتان هەبێت تا سەرۆک سەربەخۆییەکیە ڕادەگەنێت" ئەمەشیان لە منداڵیەوە دەیناسم، هاوڕێیەکی کۆنی هەردووکمان، لینکێکی بۆ ناردم کەئەم سەر سەریە کە خۆی لە ناز نیعمەتی هۆڵەنداد داننشتوەو وەک گوێدرێژ دەخوا، ڕۆژێک لە ڕۆژان نە بیری لە نیشتیمان نە خەڵکەکە کردۆتەوە، دەسخۆشی لە سەرسەریترن کەسایەتی نوسەر خوێری "ڕێبوار وەلی ڕوداوو"دەکات، هاوڕیەکەم لەدەربەنیخانەوە تەنز ئامێزانە نووسی، ها فەرموو ئەوە ئازیەکەی جاران، ئەم سەرسەریە دەربەندییە، ئاگادار نیە، کەهەموو دەنگ سێبەرکەشی دەناسنەوە.
نەخێر، زۆری نەماوە کە کار لەکار بترازێت و چارەسەری ئەستەمبێت، پێشینان واتەنی بەردێک نەزان بیهاوێتە گۆمێکەوە، بە سەدان دانا دەرنایەتەوە. کاتێک چەتەیی سەرسەرێتی بگاتە کەرتی پزیشکی ئەوە ترسناکترینی دیاردە کوشنندەکانە، پێشینان واتەنی " خۆی دژ بە بۆگەنی بەکار دەێت، ئەی ئەگەر خۆی خۆی بۆەگەنی دروستکرد چی؟ لە مەسعود نەزان و لە جەلال ساختەچی لەوە زیاتر بەرهەم نایەت، مەسعود لە دوا سنوورەکانی دەبەنگیدا تۆز دەکات، جەلالیش خوای سەری و شەلاتیەکانە، ئاخر ئیتالییای ناوەندی زانست وهونەر فەلسەفە، لەپر بەهۆی پەلاماری ئەڵمانیاو فەڕانسا بەلجیکاوە، هونەرو زانستی تێدا خنکا، بەهۆی بەرپاکردنی شەڕ ئاژاوەوە، پەیکەرتاشەکان، داڤنشیەکان گووم بۆ ماوەیەک..
جەلال تاڵەبانی بۆ خواستە بۆگەنەکانی خۆی، ویستی خەڵک و خاکی دایە دەست کەسایەتی تا سەر ئێسقان گەمژەو نەفام خێل پەرست هەلپەرت، هەتا کۆتایی ٢٠١٣ ژیانی ئاسایی بوو، هەرچەند هەرهەموو لەپیلانی تورکە فاشیەکان ئاگادربوون، بە جەلال و سەرجەم ڕۆشنبیرە سەرسەریەکانەوە، کە تورکیا سات لەدوای سات پێگەی خۆی لە باشوور قایم و قایمتر دەکات، بەڵام جفت بنەماڵەی تۆوی بێدەنگیان ڕژاند بە بەرچاوی ڕۆشنبیرە سەرسەریەکانەوە،کار گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئیتر دوکتۆر و مامۆستاش ببنە شەلاتی وخوێری، مامۆستا دەستی دایە فرۆشتنی تەنانەت پرسیارەکان، تەنانەت کۆشفرۆشیش لە پێناو چەتەیدا، سەدان هەزاران کیژۆڵە بوونە قوربانی حەزە بۆگەنەکانی خوێڕی و سەرسەریەکانی بنەماڵە وەک خوێریترینی کەساتیەکانی وەک نێچیر و شێخ جەعفەر.
دەتوانم لەدادگایەکی مرۆڤ دۆستانەدا کە دوکتۆر بکەم بە گەواهی، کە لە کوردستان گورچیلەی سالمی نەخۆشیان دەرهێناوە و بە گورچیلە نەخۆشەکەوە ناردیانە بۆ جۆرجیا، لە زۆر کەسانم بیستووە کە نەخۆش چۆتە لای دوکتۆرێک کیسەیەک دەرمانی بۆ نووسیوە، پاشان چۆتە لای دوکتۆرێکی دیکە، دوکتۆرە نوێکە پێی گووتووە کە ئەو دەرمانانەی بۆ نوسراوە، هیچ پەیوەندی نیە بە نەخۆشیەوە، دیسان دوکتۆرە نوێکە کیسیەکی دیکە دەرمانی بۆنوسیووە. پاش ئەو هەموو تاوانە دڕنندانە ٣٠٠٠ نووسەری سەرسەری کۆدەبنەوە ئەرێ بۆ مەسعود دەکەن، ئەمە جەگە لەوەی کە دەریەک خەڵکیش، دنیا بسووتێت ئەو خەمی نیە و بە ئەرکیخۆی نازانێت.
جاران دەگووترا کەبومەلەرزە لەئەنجامی پێوەدانی مێشە بەگایەوە کە گۆی زەوی لەسەر پشتی خۆی هەڵگرتووە،خەڵکێکی زۆر خەندەیان بەو جۆرە بیرکردنەوە دەهات، بەلام بۆئەوەی کە شیش بسووتێت نە کەباب، وەڵامیان تەنها ماشاالله بووە.
ئەمانە ئەمڕۆ سەر سەری نەبوون، بەڵکوو لەشاخیش هەر شەلاتی بوون بۆیە لەئاشبەتاڵەکەی ١٩٩١یەکدا بەبێ تەقە نیشتیمانیان بەجێهێڵا، "فەرهادی مەلا ڕەسوڵ" جەلالیەکی شەلاتی کە خاڵۆزای بیۆلۆجیمە، بە ئاگاداری مامی کۆچکردووی خۆشەویستم عەلی دلسۆز هەڵەدنی، هەروەها خاڵۆژنە خونچەم کە شکور هێشتا لەژیاندا ماوە، لەهەڵەدن پێی گووتم کە یان بچم بۆ ئێران یان خۆم تەسلیم بکەمەوە، چوونکە پێشمەرگەی حشع بووم ودانیشتبووم، ووتم فەرهاد خۆت دەزانیت کەمن لەم گوندەدا "هەڵەدن" نەژیام بەڵام من لە خانوەدا لەدایک بووم واتا ماڵی باپیرە گەورەم بەهەشتی "حاجی حەمەئەمین" هەروەهازۆرینەی کەس کارەکەم لێرەیە، فەرهاد هێندە خوێڕی بوو ووتی بڕیاری سەرەوەیە، توومەز لیژنە دانیشتووە کە من هاتووە بۆ تەنزیمات ڕوحیان چووە بوو، گوایە من شەوانە لەهەڵەدن قسە لەگەڵ سۆشیالیستەکان دەکەم، بەداخەوە زۆرێک لەخزمان لەم دوایەدا کۆچی دواییان کرد کە ڕووبەڕوو بەفەرهادم گووت نامەرد کە تۆ خاڵۆزامیت و نەتوانم لەگووندەکەی خۆمدا دانیشم ئیتر کودستانی کوردستانی چیتانە، فەرهاد پێی ووتم کە من دڵنیام لەبەر شەرمی خزمان دەزانیت کە قسە ناکەم بۆیە بە شێوە دەم درێژی دەکەم، هەموو هەڵەدنیش دەیان زانی کە "عبدوقادر" هەموو ڕۆژێک لە هەڵەدنەوە دەچووە سلێمانی لەئەمەنەکە دادەبەزی.
مام هۆچی مینە دەفەرموێت: ئیمپریالیزم دەستی بگات بەهەر جێگایەک، پێش هەموو شتێک ئەخلاق ووردوو خاش دەکات. خۆشبەختانە هێشتا ئەخلاق نووزەی تێدا ماوە، هیمەت جوانمێرانەی دەوێت.
بە ٣٠٠٠ هەزار نووسەرە سەرسەریەکە و ئەوانەی کەلە ژێرەوە نووسەری شەلاتیشن، هەرهەموو دەزانن کە دەسەڵات مافیایەکی بێ ئەخلاقە، مافیاش هەیە بە مافییا خۆی ئەخلاقی هەبێت، لەئەڵمانیا لە کارگەیەک کارم دەکرد دووسی هاوڕی ئیتالییام هەبوو، بێسنوور مرۆڤ دۆست قسە خۆش و هاوڕی دۆست بوون، زۆجار باسی دەکرد، کە دەیەو بچیت بۆ ئەمەریکا بەس باوک ودایکی ئەریی ناکەن، چوونکە هەرهەموویان لەئەمەریکا مافیان. لەکۆتایدا بڕیاری کۆوتایی داو زۆر هەوڵیدا کەلەگەڵیاندا بڕۆم و ووتیشی کە ئامۆزاکەی بەڵێنیداوە کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک نزیکی کاری مافییا ناکەوون، دوو هۆتێل و باڕ و ڕیستۆڕان رادەستی ئێمە دەکەن و هیچ ترست نەبێت، بۆم ڕونکردنەوە کەمن منداڵم لەسوید هەیە و دەبێت بگەڕێمەوە لای منداڵەکانم، کەگەیشتنە ئەمەریکا، هەموو جارێک تەلەفۆنی بۆ دەکردم و کۆڵیک دەگریاو دەیگریاندم، ٢٠١٤ گەیشتمە شاری شەهیدان شارە جوانەکەی "ئامد" دیاربەکرد، لە وێ بە کۆمەڵێک کۆمپانیا پسپۆڕی دروستکردنی هێمای ڕیگاوبان ئاشنا بووم، لێیان پرسیم بۆ کۆمپانیا باشووریەکان نایەنە لای ئێمە و ڕاستەوخۆ دەچتە لای ترکەکان کە هەموو گیانیان ساختەیە و نایەنە لای ئێمە بە بەدڵسۆزیەوە هەروەها گەرنتیەوە هەروەها هەرزانتریش کاریان بۆبکەین، برام ئێمە یەک خوێنن؟ ڕاست دەکەیت، ئەوان مافییای بێئەخلاقن بۆیە. چوونکە مافیاش ئەخلاقی هەیە.
هەموو دەزانین کە تورکیا ووڵاتێکە ناوەندی مافیاو ساختەچێتی تا دوا سنوورەکانی شەلاتیەت، بە پێی بەڵگەی جیهانی نوسراوە کە "تورکیا جیهان ژەهراوی دەکات"، کەچی ووڵاتیان پڕکردووە لەبەرووبوم و کاڵای تورکی ، ئەگەر ئەمە بەزانینەوە نەبێت، ئەدی چیە؟
تورکیا خۆی لەخۆیەوە کورد بەدوژمن دەزانێت، پێسترش راپۆرتیکی ئەمنستی ئەنەتەر نەشناڵم خوێندەوە، کە تورکیا هەوڵی کورد قڕاندن دەدات بە شیوەی دەرهێنانی منداڵدانی کیژانی کورد، بەو نیازە گڵاوی کە کورد، کۆمەڵگایەکە هەر خێزانێک کەمترینیان ٧ منداڵی هەیە، بەڵام تورکەکان لە دوو منداڵ زیاتریان نابێت، بۆیە لەماوەیەکی کەمدا تورک دەبێتە کەمینەو کود لە تورکیا دەبێتە زۆرینە.
ڕیفڕاندۆم
بەهەشتی "مەحمود باکسی" لە کتێبی "هەر باڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت" ئەڵی ویستم لە نمیشاگایەکی کتێبدا لە ئەڵمانیا ویستم کە باسی سەربەخۆیی بکەم،کەچی پیاوەکانی بنەماڵە وەخبوو بمکوژن، دەمانچەیان لێڕاکێشام.
هەروەها "مامە خوللە دوکترۆ مەحمود سۆرانی" باس لەوە دەکات لە ڤیدێۆ کلیپێکدا، کە فەرەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا ڕیک کەووتن کە کورد سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت، هەروەها مامە خولە سۆرانیش ئەڵێ: ئەو سێ ووڵاتە پێیان وتین کە بڕۆن سەربەخۆیی ڕاگیەنن، ئەرێی ئەمەریکاش لەسەر ئێمە و گەرێنتی ئەوانیشتان بۆمسۆگەر دەکەین، کەچی مەسعود ڕیگە پلانەکەی بۆ تورکەکان ئاشکرکرد، کاکە حمەی خەیار٤٠ کیلۆ خۆریش بەهەمان شێوە گەواهی دەدات.
ئیتر گەزی چی و جاوی چی؟
دەوڵەت بە شەلاتی سەرسەری وەک ئەو دووبنەماڵە دروست ناکرێت، ئەو لینکانە بکەرەوە، ئەوسا دەزانیت کە هەریەکەیان بە بەهای ٨٠٠ ملێۆن ٣٠٠ ملێۆن دۆلار خانوویان لە دەرەوەی ووڵات کڕیوە، بێگوومانیش بە لە دروستی هەواڵەکان، چوونکە بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە ڕۆژنامەیەکی وەک ئیندپێندت یان واشنتپۆستدا، لەسەریان دەکەوێت، چوونکە بنەماڵە دەتوانێت کە سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەکە تۆمار بکەن و بە دەیان وسەدان ملێۆن دۆلار ڕۆژنامەکان سسزابدرێن.
کوردێکی زۆر لە ئەوروپا دەژی و ئاگادارن کە مەدیای ئەوروپی و ئەمەریکی چەند حەیابەرن، هەموومان دیتمان سەرۆک وەزیری ئیسرائیل چۆن زیندانی کرا، هەموو دەبینن کە چۆن دەنگیان بە " مامە سوور، دۆناڵد ترامپ" هەڵچنیەوە و ئەگەر زۆرە کە دادگای بکرێت.
جگە لەوەوانەش تورکیا بە ئاشکرا١٤ بنکەی سەربازی لە باشوور هەیە،نهێنیش مەگەر بنەماڵە بزانێت، ئەم هاش و هوشەی ڕیفڕاندۆم تەنها پیلانێکی ئەردۆغانە، بۆ ئەوەی کە کێشەی کورد نەک بەرەو پێشەوە بڕوات بەڵکوو ئەوەشی هەیە، کە ڕێکەوتێکی هەڵەی جەلادەکەم بەغداد بوو، لەدەست بڕوات، تورکیا بە ئاشکرا هاوار دەکات، سەربەخۆی سووکایەتی بە برا کوردەکانم، بە ئەردۆغان بە ئاشکرا سوویاتەی بەنەتەوەکەمان دەکات، ئە چ کارەیە کە سەربەخۆی سووکایەتیە!
ئەردۆغان مەسعودی مەلاکەی بارزانی گەیاندە ئامدە و لەوی پڕوپاگەندەی بۆخۆی پێکردوو و بەکاری هێنا، دوایش دەرییایەک سووکایەتی پێکرد، سووکایەتی بەجامەنەکەی کرد، لە پێشچاوی ٢٠ ملێۆن کوردی باکوور، بۆ چاو شکاندن و سووکایەتی کەچی مەسعودی نامەرد چرکەی لێوە نەهات.
دەوڵەت بەکەسێکی نیشتیمان پەروەر و دانا دروست دەکرێت، پێش ئەوەی "لی کوا یو" ببێت بە سەرۆکی سەنگافوورە، بە سەنگافوورەیان دەگووت، زەنگاوی مێش و مێشوولە، کەچی کۆچکردوو بەماوەی ٢٠ ساڵ سەنگافورەی گەیاندە ئاستی وولاتانی جیهانی پێشکەووتووە، جەلە وبەلەکەی ئێمەش ڕۆژانە ٨٠٠ ملێۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشن کەچی هێشتا خەڵک برسیە.
ئەو ئاڵایەش بسووتێنە کە پەپوولە ڕوحەکانی وەک سەردەشتەکانی تێدا پەڕوباڵی لەژێردا دەسووتێندرێت.
هەردوێنێ پەلاماری مەلا سامان و فەرهاد سەنگاوی درا،بەم پاشەڵ پیسەوەداوای پشگیری لە دەرەوە دەکەن!
هەتا دوێنێ لە زۆرێک لە وولاتانی ئەوروپا یەکتریان دەخوارد،مرۆڤخۆری ڕاستی بون، خۆیان لە لەکاناڵی "نەشناڵ جوگرافی" دەوێن و باس لەو ڕۆژگارە دەکەن، کەچی ئێستا یەکێکن لە ووڵاتە دیموکراتیەکان.
سەرسەر و شەلاتی و خوێڕی
ئەگەر هەڵە نەبم کە محەمەد باقر حەکیم باس لە خەلافەتی عوسمانی و جانەوەریان دەکات،کە بۆ جارەسەری چەتەی پیاوەکانی سوڵتانی عوسمانی چەندین جۆری دەزگایان دروست کردووە، بەناوەکانی سەرسەر، شەلاتی و خوێڕی کە چاودێری بەهای کەل وپەل کارمەندەکان بکەن، بەڵام ناوبراو ئەڵێ چوونکە دەسەڵاتەکە خۆی لەسەر بناغەی چەتەیی دروست بوو بوو،بەکاتێکی کەم چاودێرەکان وەکوو سەرسەری و شەلاتی و خوێڕی یەکسەر خۆیان دەبوونە چەتە و هەوڵەکانی سوڵتان بەرهەمی نەبوو، چوونکە خۆیان واتا سوڵتانەکان سەرسەری و چەتە بوون. بۆیە سەرسەری ، شەلاتی، خوێڕی نازناوێکی سیاسیە بۆ دزو چەتەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست