کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمان کارا مەکەنەوە، بیگوێزنەوە

Saturday, 26/08/2017, 20:37


دەرکەوت ئەو شوێنەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی باڵا دەست و دەست ڕوێشووتن،گەرەنتی نەك یاسا بەڵکە ژیانیش مەحاڵە. هەر کات شتێکی بەدڵ نەبێ و لەبەرژەوەندی خۆیدا نەبێ ،هەرچی بیانەوێ ئەیکەن و سڵ لەهیچ ناکانەوە. بینیمان کەوا چۆن پەرلەمانیان داخست لەبەرئەوەی ئەندامان وویستیان یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکەنەوە کە ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندی پارتی نەبوو. هەروەها کاتێ پارتی و بنەماڵەی بارزانی کەنترۆڵی بواری ئابووریان کرد و بەتەواوی قۆرغیان کرد،هاتن و میلەتیان برسی کرد و مووچەی مووچەخۆرانیان بڕی،،، دەرئەنجامی ئەم جۆرە لە سیاسەتی پارتی پێوستە حزب و پەرلەمان و سیاسیەکان تۆزێ ئازا بن و داوای کارا کردنەوە نەدەن و لەبەرئەوەی چ گرەنتەیەك هەیە کە پارتی جارێکی تر دایناخەن و وەزیر و پەرلەمانتار ئەودیوی دێگەڵە ناکەنەوە؟!
پارت و ئەو بەناو دوکانە سیاسیانە پێوستە لەمەوەو بەدوا بە ڕاشکاوی داوای گواستنەوەی پەرلەمان لەهەولێرە بدەن و بڕیار بدەن لەهەر شوێنێکی تر بێ بەتایبەتی لەو شوێنەی پارتی باڵا دەست نیە. بۆیە من پێشنیار ئەکەم شارێکی وەك (کەرکوك) بکەنە مەکۆی سەرەکی پەرلەمان و ئەرکی پاراستنی بدرێتە دەست هێزێکی نا کوردی،ئەشێ (کلدان و ئاشوری و کریستیانەکان) بەم ئەرکە هەڵسن لەبەرئەوەی ئەمان تاکە گروپێکن تا ئێستا بەر لێشاوی گەندەڵی و مافیایی دەسەڵاتی کوردی نەکەوتوون. 
پێشبینی ئەکرێ شاری کەرکوك بۆ هەموان جێگای نیگەرانی نەبێ و ڕازیبن لەسەری. جا ئەگەر یەکێ لەسەر ئەوە ناڕازی بوو،ئەوا ئەبێ پێمان بڵێین دڵ و قودسی کوردستان چەند ڕاست و مانا دار بوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە