یەکێتیش وەکو پارتی دەیەوێت سیاسەتی لاقەکردن بەرامبەر بە دەنگە ناڕازییەکان بەکار بهێنێت!
Thursday, 24/08/2017, 0:32
سەرەتا:
دەستدرێژیکردن و لاقەکردن بۆ سەر ئەو زیندانیانەی کە دژی دەسەڵات ناڕەزایی دەردەبڕن وەک (ئۆپۆزیسیۆنن)، یان ئەو زیندانییانەی لە کاتی شەڕدا دەگیرێن، یاخود هەر زیندانییەکی دیکە، هەموو ئەمانە مێژووی کۆنی خۆیان هەیە، رەنگە بتوانین سەرەتاکەی بگەڕێنینەوە بۆ سەردەمە دێرینەکان و دروستبوونی سیستەمی بەکۆیلەکردن و دواییش دیلە رەشپێست و بێدەسەڵاتدارەکان، ئەمیش وەک سەرەتایەک کە دەسەڵاتدارەکان بەرامبەر بە زیندانییەکان کردوویانە. قسەکردن لەسەر ئەمانە بابەتی دوور و درێژی ئەم راپۆرتە هەواڵەمان نییە، تەنیا بیرۆکەی ئەو دەستدرێژییە سێکسییەی لێوەردەگرین، کە ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتە دیکتاتۆر و کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا بوونیان هەیە و تاکوتەراش لە وڵاتە سەرمەیەدار و دیموکراتییەکانیش لە دەرەوەی دەسەڵاتی سیاسیی و ئیداری روو دەدات. ئەو دەوڵەتانەش کە رووداوێکی ئاوایان لێئاشکرا دەبێت، هەوڵ دەدەن تاوانەکە بخەنە ئەستۆی فەرمانبەر و دەسەڵاتدارانی خوار خۆیان، خۆیان لێبەری دەکەن.
سێکسکردن لەگەڵ (منداڵ، ژن، کەسی بێدەسەڵات) وەک نەخۆشیی دەروونیش چاوی لێدەکرێت، بۆیە ئەو کەسانە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەخرێنە ژێر چاودیری و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت، لێرەوە دەتوانین بشڵێن دەسەڵاتی کوردی بە سیستەمەکەیەوە جگە لە بەد رەوشتی، دەسەڵاتی نەخۆشیشە.
دەسەڵاتێکی سیاسیی و دیکتاۆریی بۆ ئەو مەبەستە ئەو کارە دەکات کە ئەو زیندانییە بخاتە ژێر فشارەوە، تا نهێنی لێ دەربهێنێت، ناچاری بکەن، ددان بە تاواندا بنێت و بەسەردا پیسەپێنێت، ئەم میتودە لە سنوری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەچنە دەرێ، چونکە دەبێتە هۆی تێکشکانی کەسێتی ئەو زیندانییە، دوای بەربوونیشی ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی و هەڵسوکەوت بکات.
دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان لەپاڵ ئازاردانی جەستەییدا، کاتێک دەستدرێژی سێکسیش بەکار دەهێنن.
هەموو سنورێکیان بەزاندووە، وەکو دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، کە دەمێکە بەرامبەر بە دیل و ناحەزانی خۆیان ئەم کارە نامرۆڤایەتییە دەکەن، هەڵبەت ئەوەی دەزگاکانی دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ نمونەی وڵاتە دیکتاتۆرەکان بەراود ناکرێت، چونکە کۆمەڵێک کەسانی سەرسەریی و شەلاتیی و جاسوس و پیاوکۆژ کۆمەڵگا بەڕیوەدەبەن، هەروەک چۆن دزیی و خیانەتیان لەگەڵ دزێکی ئاسایی، یان خیانەتیان لەگەڵ خیانەتی وڵاتانی دیکە بەراورد ناکرێت، ئاواش دەتوانین بڵێین دەسەڵاتی کوردی لە باشوور لە بەراوردکردنەکەشدا مافی دز و خائینەکانی دیکەیان خواردووە، چوونەتە ئەوپەڕی لێکدانەوەی عەقڵ، بۆیە هەندێک جار لە گێڕانەوەی دەمی قوربانییەکانیش بڕواکردن و لە عەقڵی رازیبوون و تێگەیشتن تێدەپەڕێنێت.
---------------------------
ئەگەر ئێمە لێرەدا باس لە سەرەتای دەستدرێژی لەگەڵ زیندانیی و کەسانی بێدەسەڵاتی کۆمەڵگای کوردیی بکەین، کە چۆن ئەو پارتانەی باشوور پێی هەڵستاون، دەتوانین سەرەتاکەی دەست بۆ مەلا مستەفا بارزانی رابکێشین، کە وەک مامۆستا و فەیلەسوفی قوتابخانەکەی قسەی لەسەر بکەین کە ئەم کابرایە بە تێکدەری رەوشتی کۆمەڵگای کوردی ناوبەرین، لەمیشەوە پێناسەی بکەین، کە چۆن کۆمەڵگای کوردیی لە نێو قوتابخانەکەی سەردەمی ئەودا رەوشتی سیاسیی و کۆمەلایەتی تێکشکاند، ئەو مێژووە بەراورد بکەین کە پێشتر چۆن خەڵکی شار و لادێ و عەشرەتەکان رەوشت و موراڵیان لەگەڵ ناحەز و نەیاریی خۆشیاندا بەرز بووە و بەم شێوەیەی ئەمڕۆ مامەلەیان نەکردووە ،بەڵام پارتیی ئەوەی تێکشکاند و کەلتورێکی ناشرینی دروستکردن، خستییە جێگای ئەوەی هەبوو، با لەم نمونەیەوە دەست پێبکەین.
سەعید ناکام لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا دەگێڕێتەوە و ئەڵێت: کاتێک باڵی مەکتەبی سیاسی جیابونەوە، مەلا مستەفا لای خەڵک دەیوت ئیبراهیم ئەحمەد و نوری شاوەیس ژنەکانیان حیزن بۆیە لە پارتی دەرمانکردون، هەندێک لە پیاوەکانی دەوروبەری پێیانوت ئەزبەنی ئەو قسەیە بۆ پێگەی سەرۆک جوان نییە، لە وەڵامدا مەلا مستەفا دەڵێت: ئەو خەڵکە هەرچییان پێبڵێی تێناگەن و بە قسەت ناکەن، بەڵام ئەگەر تۆمەتەی ئەخلاقت خستە پاڵ کەسێک یەکسەر نەفرەتی لێدەکەن.
تێبینی: بۆ خوێندنەوەی بیرەوەرییەکانی سەعید ناکام، سەردانی کتێبخانەی کوردستانپۆست بکە. ئەو کتێبە لە هەولێر چاپکراوە، لێ ئەو قسانەی زیان بە پەزی بنەماڵەی بارزانی دەگەیەنێت لێی لابراوە، ئەمەش سیاسەتێکی دیکەی دەسەڵاتی کوردییە، کە هەوڵ دەدەن نووسینەوەی بیرەوەیی ئەو کەسایەتیانە لای خۆیان چاپی بکرێت، تا ئەوەی بە دڵیان نەبێت لێی لابەرن و سانسۆری بکەن).
ئەمڕٶش منداڵ و نەوەکانی مەلا مستەفا ئەو سیاسەتەی باوکیان پیادەدەکەن، تا ئیستاش بەردەوامی هەیە و بە شێوەیەکی بەربڵاوتر، کە لە بری ئەو پرۆپاگەندە ناشرینەی وەکو مەلا مستەفا بە ناحەز و نەیارەکانی خۆی دەگووت، ئەمان راستەوخۆ دەستدرێژی دەکەنە سەریان و وێنە و ڤیدیۆیان دەگرن، فرانسۆ هەریری، ئەو کاتەی لە ئێران بوو، ددان بەوەدا دەنێ، دەڵێت: هەر کاتێک لە ئێران هەر کەسێک بە بیانووی خوێندەوە بیویستایە لێمان دوور بکەوێتەوە و گومانمان لێیان هەبوایە، دەمانهێنان و سواریان دەبووین، ئەوسا بەڕێمان دەکردن بۆ ئەورپا، تا دوایی لەوێ لێمان یاخی نەبێت و رووی نەیەت دژمان بوەستێتەوە، بۆ ئەوەش وێنە و دەنگمان تۆماردەکردن.
نمونەی دیکە زۆرن، کە دەزگای پاراستن لە پاڵ سزادان و لێدان و کوشتندا، لاقەی زیندانییەکانیان کردووە، مەسرور بارزانی خۆی یەکێکە لەوانەی هەندێک جار ئەو کارە سێکسییانە لەگەڵ زیندانیی دەکات، تەنانەت بەرامبەر بەو ئەندامانەی پارتییش کە لە باڵەکەی ئەو نەبن، یان گومانێکی لەسەریان هەبێت. وەک ئەوەی کە بەرامبەر بە سەرباز هەورامی کردوویەتی، پێشتر ئەو هەواڵە بڵاوکرایەوە.
مەبەست لە گێڕانەوەی ئەم نمونانە وەک سەرەتایەک پەیوەندییکردنی بە یەکێک لەو قوربانیانەی هەیە کەوا دەسەڵاتی کوردی دەستدرێژی کردۆتە سەری و بۆ خۆی پەیوەندیی پێوەکردووین، ئێمەش بە پێویستمانزانی ئەم راپۆرتە هەواڵەی لێدروست بکەین، ئەویش ئەو دەستدرێژییە سێکسییەیە کە یەکێتییش بۆ سەر نەیار و دەنگە ئۆپۆزیسیۆنەکانی زونی سەوز دەیکات، واتە ئەوانەی کە دەزگای زانیاریی وهێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی پێی هەڵدەستن.
کەسەکە نەیویست ناوی بهێنرێت، تەنانەت نەشیویست کات و شوێنی گرتنەکەشی ئاشکرا بکرێت، تەنیا ئەوە نەبێت رازیبوو بەوەی بگوترێت، کە بڵێێن لە سەردەمی نێوان ١٧ شوبات و کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی نێوان حیزبەکان رووی داوە، لەو کاتانەدا هەندێک کەس دەگیران و دوای ماوەیەکی کورت بەرەڵایان دەکردن، ئەو کەسە دەڵێت کاتێک گیرام، زۆریان لێدام و بردیانمە شوێنێک، بە تەنیا جێیان هێشتم، دوای ئەوە سێ کەس هاتنە ژوورەوە و بە زۆر جلوبەرگەکەیان پێ داکەنم، یەکێکیان بە ڤیدیۆ وێنەی دەگرت، منیش هەرچەند دەپارامەوە، بەڵام کەڵکی نەبوو، دوای ئەوە یەکێکیکیان بە زۆر لاقەی کردم و کامیراکەش وێنەی دەگرت، ئەویتریشیان جنێوی دەدا و دەیگوت ئاوات تەمبێ دەکەین دەفەرمو بڕۆ هەر بۆخۆت قسەمان پێ بڵێ.
بەو شیوەیە ئەو قوربانییە رووداوەکەی گێڕایەوە و نەیدەویست هەمووی وەکو خۆی بگێڕێتەوە و لە رێگای گومانەوە بناسرێتەوە. شایانی باسە لە دوای ئەو رووداوە، ئەو کەسە کوردستانی جێهێشت و لە یەکێک لە وڵاتەکانی ئەوروپا نیشتەجێ بووە، وتی کاتێک ئەوەیان بەرامبەرم کرد، هەوڵم دا خۆم بکوژم، بەڵام دوایی پەشیمان بوومەوە، ئەوەم داناوە بۆ تۆڵەسەندەوە، چونکە تاوانبارەکە دەناسم و ئەگەر دەستم بڕوات چی لێم کردووە، منیش وای بەرامبەر بکەمەوە! لە قسەکانییدا ناوی یەکێک لە بەرپرسەکانیشی هێنا، کە ئێمە لێمان پرسی بۆچی؟ لە وەڵامدا وتی: خۆ تەنیا هەر ئەویش نا، بەڵکو هەموویان شەلاتی و سەرسەرین، شایانی هەموو شتێکن بەرامبەریان بکرێت، نابێت وەک مرۆڤ مافیان پارێزراو بێت، بەڵکو وەکو ئاژەڵیک دەبێت لە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، من گەشبینم کە ئەو رۆژە هەر دێت.
دوای وەرگرتنی قسەی ئەو کەسە، دوو رۆژە کوردستانپۆست لە سەرچاوەیەکی دیکەوە هەواڵ و زانیاریی بە دەست گەیشتووە، بە باشمانزانی پێش بڵاوکردنەوەی بەدواچوونی تەواویی بۆ بکەین، بۆ ئەو مەبەستە توانیمان لە رێگای ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەواڵەکە پشتڕاست بکەینەوە و درێژە بە بڵاوکردنەوەی بدەین، کە ئەمیش دەبێتە دیاردەیەکی مەترسیدار لە سلێمانی، ئەویش ئەوەیە، یەکێتیی نیشتیمانی وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی دژی دەنگە ناڕازییەکان ئەو سیاسەتە ناشرینە بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بەکار بهێنێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: لەسەر داوای پاراستنی پارتی، کە پێشنیاریی کردووە بۆ کۆمەڵێک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسیی ناو یەکێتی، ئەوانەی یەکێتیی کە لەگەڵ پارتییدا تەبان و خۆیان تەسلیم کردووە و چوونەتە نێو باوەشی بنەماڵەی بارزانییەوە، داوایان کراوە کە هەروەک دەزگای پاراستنی پارتی هەڵسوکەوت بکەن و بە ڤیدیۆ وێنەیان بگرن، بەو شیوەیە هەڕەشە و تەمبێیان بکەن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی دژی دەسەڵاتی کوردی لە سلێمانی دەجوڵێنەوە. سەرچاوەکە دەڵێت ئەدهەم بارزانی یەکێکە لەوانەی ئەو پێشنیارەی بۆیان کردووە، وای راگەیاندووە ئەوانەی دەیانڕفێنن دەبێت هەتک بکرێن بەوە بیانترسێنن، هەڕەشەیان لێبکەن، کەوا ڤیدیۆیان لەسەر بڵاودەکەنەوە، سەرچاوەکە دەڵێت هەروەها ئەوەشیان باس کردووە، کە ئەم کارە زیاتر پاراستنی پارتی کردویەتی، پێویستە ئێوەش هەمان سیاسەت بەکار بهێنن دژی نەیارەکانتان لە سلێمانی.
پەیامنێری کوردستانپۆست لەو بارەیەوە داوای کرد، کە ناوی ئەو بەرپرسانەی یەکێتیی ئاشکرابکات، لە وەڵامدا وتی: هەڵبەت ئاشکرایە و هەموو کەس دەیانناسن، (کۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار، شێخ جەعفەر) ئەم بەرپرسانە ئاشکران کێن، بەڵام ئیستا دوانیان بڕیاریان داوە بەو کارە هەڵبستن، تەنانەت توانیویانە کار بکەنە سەر مەحمود سەنگاوی و لاهور جەنگی و پاڤێلیش، وایان باسکردووە، ئەو میتودە کاریگەری دەبێت بۆ ئەوەی دەنگە ناڕازییەکان بێدەنگ بکەن و ئەو سیاسەتەی پارتی بەکار بهێنن، تا سلێمانی وەکو هەولێر و دهۆک لێبکەن، سیاسەتەکەش وەکو وترا رفاندن، لێدان، هەڕەشە و لاقەکردن و بە ڤیدیۆ فلیمی بگرن.
سەرچاوەکە دیسان ئەوەی باسکرد، کە پاراستنی پارتیی دەمێکە ئەو کارە ناشرینە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەکار دەهێنێت، ئیستا ئەو سیاسەتە ئەدەهەم بارزانی دەیەوێت، یەکێتییە زەردەکانیش بە هەمان شێوە لە سلێمانی بیکەن و دەنگە نارازیی و ناحەزەکانی خۆیان بەم شێوەیە بێدەنگ بکەن.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی گومانی لەوەش هەبوو کە ئەو کارە بەرامبەر بە چەند کەسێک نەکرابێت.
سەرنجی کوردستانپۆست
لەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، ناوی سێ کەس هاتووە، کە یەکێتیی بەرامبەری ئەو کارە قێزەوەندەی کردووە، ئێمە ئەو بەشە و ناوەکانیمان سانسۆر کرد ....
لە کۆتاییدا ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕەشبینی خۆی لە ئایندەی حیزبەکەی نەشاردەوە و وتی: بەداخەوە ئێستا سلێمانی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسدا نەماوە و کۆمەڵێک شەلاتی و سەرسەری لە ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی شارەکە بەڕێوەدەبەن، ئەوەش پلانی پارتییە بۆ ئەوەی لە ڕێگای ئەو باندانەی مەکتەبی سیاسییەوە وێنە و ناوبانگی سلێمانی بشێوێنن، کە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی کوردی دەوەستنەوە.
تێبینی:
دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەوالە، کوردستانپۆست لە بابەتێکی دیکەدا دەنگە تۆمارکراوەکەی مەلا بەختیار بڵاودەکاتەوە، کە لە پاراستنی پارتی لەسەر مەلا بەختیار گرتوویەتی، هەر ئەو ڤیدیۆ و دەنگە تۆمارکراوانەش، کە مەلا بەختیاری کەویی کردوو تەسلیم بە پارتیی بوو. (چاوەڕوانی ئەو بابەتەش بن).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست