کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌مه‌لا سامان ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ووتاری هه‌ینی بدات

Tuesday, 22/08/2017, 19:41


پاش لێکۆلینەوە لە کەیسی مامۆستا سامان لەلایەن ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی هیومان ڕایتس ۆچ چەند زانیارییەکیان دەستکەوتووە کە لەلایەن بەرپرسانی یەکێتیەوە هەڕەشەی تیرۆرکردن  لە مامۆستا سامان کراوە ئە گەر بەردەوام بیت لە وتاردان لە ڕۆژانی هەینی لە مزگەوت.
هاوکات، سەرچاوەیەکی تایبەت بە مالپەری ١٧ شوباتی راگەیاند: "ئەم گروپە چەکدارەی کە هێرشیانکردە سەر مەلا سامان  فەرمانی کوشتنیان پێبووە و یەکێك لەوانەی کەسەرپەرشتی لیدانەکەی کردوە،  کورە ھەژاریکە  پێشتر توشی کیشەی کۆمەلایەتی و یاسایی بووە پەیمانی   ئەوەیان پێ داوە لەدژە تیرور وەربگیری بەپلەیەکی باش و لە کێشەکۆمەلایەتی و یاسایەکەشی هاریکاری بکرێ ". 
رۆژی ١٨ مانگ کاتژمیر ١٠  بەیانی  لەلایەن ٦ چەکدارەوە بە ئوتوموبیلێکی جۆری  BMW   رەش تابلۆ سەوز کە لەبەغداوە هاتبوون بۆ چەمچەماڵ هێرشیانکردە سەر مامۆستای ئاینی مەلا سامان سەنگاوی لەبەردەم مزگەوت.
سەرچاوەیەك لەدەزگای زانیاری بە مالپەری ١٧ شوباتی راگەیاند ئەوکارە توندوتیژانەی  ئیستا لەئازاردانی ئەو دەنگانە لەئارادەیە کەکاریگەریان لەسەر خەلکداهەیە   یەکیتی وەک حزب  بەشدارە و پیلانی  مەکتەب سیاسیە نەوەک بەرپرسێک بەتەنها ،  ئامانجیش سەرکوتی سیاسی و بەرتیلدانە بەپارتی بۆمەسەلەی ریفراندوم کەدەنگی ناکان بترسینن چونکە یەکیتی رەوشی سیاسی لەهەموو لایەکەوە خراپە تەنانەت لەلیکدانەوە و هەلسەنگاندنیش روبەروی زۆر هەلە دەبنەوە و کۆنترولی سیاسی خۆیان لەدەست دەرچووە،

لەدريژەی زانیاریەکان دا ووتی من لەنزیکەوە ئاگاداری کەیسی ليدانی مەلاسامانم  ، ئەو تاوانە بەبریاری ئەندامی مەکتەبی سیاسی  یەکیتی مەحمود سەنگاوی بووە بەلام بەپالپشتی وئاگاداری دەزگای زانیاری و دژە تیرور، راستی ئەوەش بەوەی لیک دایەوە گەر دژە تیروری لاهور لەگەلدانەبوایە لە١٠ شوینی زیاتری کامیرای چاودیری هەیە و تاوانبارەکان بەروونی  دەرچوونە  بەلام هەمویان شاردوتەوە.
سه‌رنجیك .. ئێمه‌ له‌م  هه‌واله‌ دلنیاین به‌لام ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه‌ گه‌وره‌ بكرێ ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌ كردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كیتی  هه‌یه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە