هۆکار و چۆنیەتی هێرش و پەلاماردانەکەی مەلا سامان سەنگاوی ئاشکرادەکەین
Tuesday, 22/08/2017, 19:22
بۆ یەکەمجار مالپەری ١٧ ی شوبات هۆکار و چۆنیەتی هێرش و پەلاماردانەکەی مەلا سامان ئاشکرادەکات
-------------------
سەرجاوەیەک لەدەزگای زانیاری بە مالپەری ١٧ شوباتی راگەیاند ئەوکارە توندوتیژانەی ئیستا لەئازاردانی ئەو دەنگانە لەئارادەیە کەکاریگەریان لەسەر خەلکداهەیە یەکیتی وەک حزب بەشدارە و پیلانی مەکتەب سیاسیە نەوەک بەرپرسێک بەتەنها ، ئامانجیش سەرکوتی سیاسی و بەرتیلدانە بەپارتی بۆمەسەلەی ریفراندوم کەدەنگی ناکان بترسینن چونکە یەکیتی رەوشی سیاسی لەهەموو لایەکەوە خراپە تەنانەت لەلیکدانەوە و هەلسەنگاندنیش روبەروی زۆر هەلە دەبنەوە و کۆنترولی سیاسی خۆیان لەدەست دەرچووە ، لەدريژەی زانیاریەکان دا ووتی من لەنزیکەوە ئاگاداری کەیسی ليدانی مەلاسامانم ، ئەوتاوانە بەبریاری بریاردەری بکوژی کاوەگەرمیانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی مەحمود سەنگاوی بووە بەلام بەپالپشتی وئاگاداری دەزگای زانیاری و دژە تیرور، راستی ئەوەش بەوەی لیک دایەوە گەر دژە تیروری لاهور لەگەلدانەبوایە لە١٠ شوینی زیاتری کامیرای چاودیری هەیە و تاوانبارەکان بەروونی دەرچوونە بەلام هەمویان شاردوتەوە
چۆن تاوانەکە ئەنجام دراوە؟
رۆژی ١٨ مانگ کاتژمیر ١٠ بەیانی ئوتوموبیلێکی جۆری BMW رەش تابلۆ سەوز کە ناسراوە بەعلوج لەبەغداوە دەهینریتە نێو چەمچەماڵ و بەدوای مالی مەلاسامانەوە دەبن و خانەوادەی مەلاسامانیش بینیویانە، بەلام وەک هەر تیپەرینی ئوتوموبیلی تر لیکیان دابۆوە ، لەناو چەمچەماڵیش سەیارەیەکی تریش پاسەوانی یان لەدوای ئەو ئوتۆمبیلە وەک پالپشت دەبیتت دوای ئەوەی مامۆستا سامان لەماڵ دیتە دەرەوە بۆماوەی ٥٠٠ مەتر بەدوایدا دەبن تادەگاتە لای مزگەوتی سالار فەقێ کە لە گەرەکی ئەنفالەکانە ، (کە دەبیت بليین ئەوهەفتەیە لەومزگەوتەیە ووتاری داوە نەوەک لەو مزگەوتەی خۆی کەبەبەردەوامی ووتاری تیا دەدا )
لەبەردەم مزگەوتەکە بەرۆژی روناك و لەبەرچاوی خەلک ٦ کەس کەپانتۆل و قەمیسیان لەبەردا دەبیت و ٣ کەسیان کەسیان دیتە خوارەوە لیی دەدەن وبەشیکی تریشیان وەك چاودیریکردن و پاسەوانی ئەو تاوانبارانە دەبن دواتر هەر ئەو ئوتۆمبیلە BMW رەشە بەبەرچاوی ٨ کامێرای چاودێری ماڵەکانەوە دەڕوات و لەهەردوو خالی پشکنینەکانی چەمچەماڵ و تاسڵوجە دەڕۆن دواتر بەرەو کەرکوک و بەغدا دەڕوات وە بەبریاری لاهور تالەبانی بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی کامیراکانی خالی پشکنین لەماوەی کاتژمیر ١٠ بۆ دوای ٣ دوای نیوەڕۆ دەکوژێنرێتەوە تا هیج بەلگەیەك بەدەستەوە نەدرێت و ئوتومبیلەکە دەگەریتەوە بەغدا ، ئەمە جگە لەوەی لەبەردەم ئەو مزگەوتەی لەمامۆستا سامان دراوە ٢ کامیرای چاودێری بوونی هەبووە بەڵام لەئێستادا ئاسایشی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە کە لەکاتی ڕوودانەکەدا کامێراکان کار یان نەکردووە.
شایەنی باسە، لەم مانگەدا لەزۆنی سەوز چەندین پێشێلکاری ئەنجامدرا لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەم زۆنە کە یەکێتی لێی بەرپرسیارە، بۆیە ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی هیومان ڕایتس ۆچ لەپەیوەندیەکدا باس لەو کەیسانەی خوارەوە کرا وبڕیاردرا بەیەکەوە کاربکەین لەسەریان:
١) ئەشکەنجەدانی مامۆستا سامان سەنگاوی لە چەمچەماڵ
٢) زیندانی کردنی ملازم فەرامۆش
٣) زیندانی کردنی چالاکوانەکەی کەلار بۆ ١٠ رۆژ
٤) ڕفاندنی ئەمڕۆی فەرهاد سەنگاوی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست