چەقوو کێشەکانی وڵات
Sunday, 20/08/2017, 21:38
چەقوو کێشەکانی وڵاتیش
وەك دوژمنی کورد بەش بەشن
تاڵان کەرو دزو جەردەو
گەندەڵ و پیاوی غەشن
لە لێدان و ڕفاندن و
لە کوشتنیشدا هاوبەشن
دانیان لەگەڵ یەك ناکوڵێ و
لەگەڵ یەکتر دائەنیشن
ئەوەی کۆیان ئەکاتەوە
بۆ دوژمنان گەلی کوردەو
بۆ ئەوانیش تاڵان و تاوان کردنەو
چاویش لە یەکتر ئەپۆشن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست