کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بوچی تا ئیستا گوری جەنگیزخان نادوزریتەوه؟

Sunday, 20/08/2017, 21:17


جەنگیزخانی سوار چاکی مەنگولەکان تا ئیستا گورەکەی به نادیاری ماوەتەوە ، لیکولەرو زاناکان له ئاسمان و له زەوی هەوله کانیان بو دوزینەوەی گوری ئەو جەنگاوەره گەورەی سەردەمی خوی خستوته گەر ، بەلام هەولەکانیان پوچەل بونەتەوه . مەنگولیا زیدی له دایکبون و شوینی مردنی جەنگیز خانە ، بەلام لەسەر داوای خوی به جوریک نیژراوه هیچ که سیک نەتوانیت گورەکەی بدوزیتەوه ، ئه مەش له کتیبیکی میژوویدا نوسراوەتەوه و وەک چیروکیک به نادیاری ماوه تەوه . ئەو ئیمپراتوریتەی  جەنگیز خان دایەزراندووه له زەریای ئارامەوه دەستپیدەکات بو دەریای قەزوین ، بەرله وەی بمریت وەسیەت بو چوار دەورەکەی دەکات به شیوەیەکی نهینی بینیژن ، هەر بویه ئەو کاتەی دەمریت سەربازه کانی تەرمەکەی به دلته نگیەوه له شان دەنین و بەرەو ئەو جیگایەی دەبەن که به نیازن لیی بنیژن . سه یر له وەدایه له کاتی به ریکردنی ته رمەکەیدا هەر که سیک بەرەو رویان هاتبیت کوشتویانه ، به جوریک خه لکانیک هەبووه بەریکەوت له و ناوچەیەوه رویشتوون ، بەلام سەربازه کانی جەنگیزخان دەستبه جی کوشتوویانن بو ئەوەی هیچ کەسیک شوینی گورەکەی ئاشکرا نەکات . دوای ئەوەی پروسەی ناشتنی ئەو ئیمپراتوره تەواو دەبیت هەزار ئەسپ ئاماده دەکریت بو ئەوەی به سەر گورەکەیدا غار بدەن و بچوکترین پاشماوەی ئەو گوره دیار نه مینیت تەنانەت شوین پیەکیش . تا ئیستا ( ٨٠٠ ) سال به سەر مردنی جەنگیزخاندا تیپه ریوه و هیچ کەسیک نەیتوانیوه گورەکەی بدوزیتەوه . مەنگولەکان نایانەویت گوری جەنگیزخان بدوزریتەوه ، له بەر ئەوه نیه که کەسایەتیەکی بارزو مەزنی نەبیت لایان ، بەلام به پیجەوانەوه وینەی سەر دراوەکانیان وینەی جەنگیزخانه و له گەل ئەوەشدا لەسەر شوشەی مەی خواردنەوه و چەندین کەل و پەلی تر وینەی جەنگیزخان نەخشینراوه ، ئەمەش ئەوه دەسەلمینیت که تەنها له سەر وەسیەتی خوی بووه .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە