پاشگه‌زبونه‌وه له ریفراندۆم بریارێكی خۆكوژیه
Friday, 18/08/2017, 22:42
ته‌نها به دواخستنی ریفراندۆم سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان ده‌گۆرێن و ره‌شوسپی خاوه‌ن هه‌ڵویستی دروست و بێهه‌ڵوێست به جوانی ده‌رده‌كه‌ون و نیازه‌كانی پشت په‌رده‌ی ئیدعای سه‌ربه‌خۆیی له ریفراندۆم ئاشكرا ده‌بن، ئه‌گه‌ر له كاتی دواخستنی ریفراندۆم بۆ كاتێكی تر په‌یمانی دانپێدانی به‌غدا به سه‌ربه‌خۆییشیان پێ بێت و نه‌ته‌وه یه‌كرگرتووه‌كانیش سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م دانیشتن و په‌یماننامه‌كانیش بكات به‌شكست بۆمان ده‌شكێته‌وه .
ته‌نها دواخستنی ریفراندۆم ئه‌گه‌ر به‌غداش راستگۆ بێت له قسه و گفته‌كانی، وای لێدێت كورد به خۆی بێهوده ده‌بێت و باوه‌ری به هیچ شتێك له ئانده‌دا نامێنێت . زۆر شتی وامان بینیوه، داعش كۆتایی بێت پێگه‌ی ناوه‌ند قورس‌تر ده‌بێت و گوێ به هیچ نادات و دواكاری كورد ده‌چنه خانه‌ی له‌بیرچونه‌وه، كه پرۆسه‌یه‌كی گرنگی له‌م جۆره دوابخرێت و نه‌یارانی ئه‌وه‌نده زۆر‌و زه‌به‌ند بن، له هه‌ر كاتێكی تردا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی زۆر كزده‌بێت.
وه‌فده‌كه ئیدیعای ئه‌وه‌یان كرد كه ته‌نها به‌غدا له جێبه‌جێكردنی ریفراندۆم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه جه‌بێت بزانن كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌نده بچوك نیه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵه ده‌سێكه‌وه بێت یاری پێ بكات و سازشی له‌سه‌ر بكات . بۆیه هه‌ر دواخستنێك بۆ ریفراندۆم بۆ هه‌ر كاتێكی تر بێت وای لێده‌كات به مردوویی له‌دایكبیت و كه‌س باوه‌ری به ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نامێنێت و ئه‌وسا گه‌لی كوردستان ره‌حمتان پێناكات .
با ئه‌و فشاره ده‌ره‌كی و ناوه‌كیانه و خه‌ڵكی داروده‌ستی ئه‌م و ئه‌وی نێوخۆ له‌به‌رچاو بگرین، با ململانێ حزبیه‌كه‌ش وای كردبێت كه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی له‌به‌رچاو گیرابێت و حزب و كه‌سه كورتبینه‌كان به پێی كاری حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كاتی بیریان كردبێته‌وه و ریفراندۆمیان كردبێته مولكی كه‌سێك یان حزبێك، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی ریفراندۆم نیه و هیچ زه‌مانه‌تێك نیه بۆ جێبه‌جێ كردنی وه‌عده‌كانی به‌غدا له‌م ماوه كه‌مه‌ی بۆ ریفراندۆم ماوه و، ئه‌گه‌ر جیبه‌جێكردنی په‌یمانه‌كانیش بخرێنه پاش دواخستنی ریفراندۆم ئه‌وا ده‌بێت فاتیحه‌ی بۆ بخوێنین و ئه‌و متمانه‌یه نیه كه له بنه‌ره‌تدا راست بكه‌ن و كه‌سیش نیه زامنی راستگۆیی ئه‌وان بێت .
به‌ڵێ ده‌كرێت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌پاش ریفراندۆم كۆمه‌لێك مناوه‌ره بكرێت و گفتوگۆی چروپر له‌سه‌ر كات و ئالیه‌ته‌كان بكرێت به‌ڵام دواخستنی ریفراندۆم هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌بارده‌بات و سه‌ربه‌خۆیی ده‌خاته تونی باباوه . ده‌كرێت گفتگۆی ئه‌م وه‌فده له‌سه‌ر دانوستان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و دواخستنی بوایه نه‌ك قسه‌یان له‌سه‌ر دواخستن و نه‌خستنی ریفراندۆم و برینه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه له نیوه‌ی رێگاوه بێت .
ئه‌گه‌ر ریفراندۆم دوابخرێت و وه‌عد و په‌یمانه‌كانیش به فرت و فێڵ و مناوه‌ره داپۆشرێت ئه‌وسا ده‌زانین كه هیچیان لێ سه‌وز نابێت، ئه‌ی لۆمه‌ی كێ ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ناكۆكی حزبی و شه‌خسیان هه‌یه و كونی به‌رژه‌وه‌ندی رق و كینه‌ی شه‌خسی وحزبیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا كرد، یان سه‌رمایه‌داره چاوچنۆك و ملكه‌چه‌كانی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بێ ئه‌وه‌ی بۆ چركه‌یه‌كیش بیریان له ستراتیجی كورد كردبێته‌وه هه‌وڵی بێ پایانی خۆیان خسته گه‌ر، یان ئه‌و كاڵفامانه‌ی كه له پشتخانی حزبی و كاردانه‌وه‌ی شه‌خسی له‌مه‌ر حزبه‌كانی خۆیان ره‌فتاریان كرد، یان ئوانه‌ی په‌ندیان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه و له بیری بچوك و روانینی ته‌سكی رۆژانه وتێكه‌ڵكردنی رق و كینه‌ی كۆن و تازه و ناشاره‌زایی له بیری ستراتیجیه‌وه ره‌فتاریان كرد و خه‌ڵكیان سارد كرده‌وه و هه‌ڵوێستی بێگانه‌په‌رستیان ده‌ربری . لۆمه‌ی ئه‌وانه بكه‌ین كه ته‌نها له مه‌یلێكی نارۆسنبیرانه‌وه كه به ناوی رۆشنبیریه‌وه له لایه‌نداری و ناتێگه‌یشتن له بابه‌ته گه‌وره‌كه قسه و ره‌فتاریان كرد یان رۆشنبیره سێبه‌ره‌كانی حزب و حزبچێتی و ناوچه‌چێتی و ته‌نانه‌ت گه‌ره‌كچێتیه‌كان، یان خۆبه‌شتزان و له باڵاوه ته‌ماشاكه‌ران بۆ ئه‌وانیتر و كینه له‌دڵه‌كان . میله‌تی كورد و مێژوو وخوێنی شه‌هیدان لێتان نابورێت به هه‌ر هه‌مووتان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌م كاته‌دا هیچ گرنگیان به یه‌كێتی و ته‌بایی و هاوكاری و هاوپه‌یمانی و یه‌كبون نه‌دا و ته‌نها به ته‌سكبینی و پۆچگه‌راییه‌وه له ئامانجه گه‌وره‌كه‌یان روانی . له دواجاردا میژوو حوكمی خۆی ده‌كات و پاشگه‌زبونه‌وه دادتان نادات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست