کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا پارتی دێمۆکراتی کوردستان، سەر بە بنەماڵەی بارزانی، حیزبێکی سیاسییە؟

Tuesday, 15/08/2017, 21:35


لە سیاسەتدا بنەما زۆرن بۆ تاریفکردنی وشەی / سیاسەت/ شیکردنەوەی ئەو وشەیە تەنیا بەشێکە لە زانیاری لە شێوەی پێناسەکردنی تێئۆریی سیاسی لە ئاست تاک وکۆمەڵگاو وڵات وحیزبی سیاسی.ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی سیاسەت بۆ بە ئامانج گەیاندنی ئەرکی سیاسی یا کۆمەڵایەتی یەکجار زۆرن.
------------------------------------
کاتێک باس لە حێزبێکی سیاسی دەکرێ بۆ یەکەمجار کەسان و بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبە دەچنە ژێرپرسیار؟ بەوواتایە ئایا ئەو کەسانە توانای بەرێوەبردنی ئەوحیزبەیان هەیە؟ توانای خوێندنەوەی  مێژووی سەردەمیان هەیە کە داییم لە ئاست ئاڵوگۆڕەکانی هەییدابۆوەرچەرخانێکی سەردەمیانە کە دەبێتە هۆی ئاڵۆگوڕێکی مەزن وچارەنووسساز. سیاسەت بە مانای گشتی خۆی رێوڕێبازێکە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات یان کۆمەڵگا یان دانیشتوانی ئەو خاکەی کە پێناسەی تایبەتی لە حاند سیاسەتی ناونەتەوەیدا وەرگرتووە.
سیاسەت بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی حەوجێی بە ئامرازگەلێک هەیە کە هەڵبژاردەی کۆمەڵگا وێنەی پێنجەیەک بە سەریدا پلە بە پلە دەڕۆنە سەر تادەگەنە کۆتایی ئەو مەبەستەی کە بەرخۆدانی بۆ دەکرێ. هەروەهامەرج نییە لە هەموو قۆناغەکاندا ئەوەی کە مەبەستە بێتە دی.چوون هیچ رێبازێکی سیاسی گەڕەنتی بەوە نادا کەئامانجی کۆتایی وسیاسی تەنیا سەرکەوتنە.مژاری هەرە گرینگ پێناسەی رێگوزەرێکی چارەسەریە کە داهاتووی سیاسی حێزبێک کاری بۆ دەکا. بۆیە پشتبەستن بە سەرکەوتنی کورتخایەن ، رێگاخۆش دەکا بە شکستێکی درێژخایەن و مەترسیدار.
چەمکی سیاسەت بۆ چارەسەری کێشەی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری جودا لە هزرو داخوازیەکانی تاکی کۆمەڵگا نییە.بە بێ لە بەر چاوگرتنی ویستی کۆمەڵگا وچارەنووسی ژیانی سیاسی / ژن وپیاو / وتاکی کۆمەڵگاو شآرەزابون لە سەر کۆمەڵناسیی لە سەر گرنگیی / بنەماڵە / کە بەرچاوترین وچووکترین کۆمەڵگایە هیچ حیزبێکی بە ڕواڵەت سیاسی ناتوانێ بەرەوپێش بڕوا. ناسنامەی سیاسی بون وپێناسەی سیاسی بۆ حێزبی سیاسی تەنیا لە ناو خۆی حێزب ولە ناوخۆی وڵاتێکی داگیرکراوی وەک کورد بە مانای ئەوە نایە کە ئەو حێزبە حیزبێکی / سیاسییە /. چون چەکدارو لایەنگرو ئەندامی بەرێوە بەری هەیە.بە هۆی ئەوەی کۆمەڵگا یەکدەست نییە وبیروباوەڕەکان جودان، حێزىێک دەتوانێ سیاسەت بەڕێوە بەرێ کە زۆر شارەزایانە باوەشی بۆ چێن وتوێژەکانی کۆمەڵگا بکاتەوە.ساڵی ١٩٦٤ بە بێ حوزووری مەلا مستەفای بارزانی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان / عێڕاق / دامەزرا لە کاتێکدا مەلا بۆ خۆی لە شاری مهاباد دەژیا.بەوواتایە یەکەم هەنگاوی / نادێمۆکڕاتیک / لە وێڕا دەستی پێکرد کە بنەمای سەرەکی سیاسی بونی ئەو حیزبەی خستە ژێر پرسیارو بەرەو دێکتاتۆڕی وسەرەڕۆیی ڕاکێشآ.! کەسێک بۆ خۆی لە هەڵبژاردن ودیاری کردنی پۆست وپلەی حیزبی بەشدار نەبێ کەچی بکرێتە کەسی یەکەمی ئەو حیزبە کە تا کاتی مردنی دەستی لێهەڵنەگرێ!لەوەش بترازێ دوای خۆی کوڕوکوڕەزای ببنە دمڕاستی سیاسەتەکانی ئەو ڕێکخراوەیە.!
" ڕۆڵی ئایین وتەریقەت لە ناو بنەماڵەی بارزانی "
سەرهەڵدانی شێخ عوبەیدوڵلا نەهری لە سەر ڕێبازی ئایینی سوننە بوو بۆیە بۆ ئەوەی دژایەتی ئایینی شیعە بکا لە ئیڕان خۆی دەباوەشی تورکانی سوننە ئایینی عوسمانی هاویشت.دیتمان چۆن ساتوسەودای وڵاتانی ئێڕان وتورکی عوسمانی شکستی بەو سەرهەڵدانە هێنا. سەرهەڵدانی بنەماڵەی بارزانیش قەت لە سەر بنەمای ڕاستەقینەی سیاسی ودێمۆکڕاسی دانەڕژاوە.سۆفیزم وتەریقەتی نەقشبەندی ئەرکی سەرکەیان بۆ پێکهێناون لە ئاست کۆ کردنەوەی چەکدارومرید ولایەنگربۆ درێژە پێدان بەو شەڕەی کە ٧١ ساڵە دەگەڵ دەسەڵاتدارانی یەک بە دوای یەکی بەغدا دەیکەن.خۆهەڵاواسین بە دۆزی رەوای کورد لە ژێر پەردەی خوموختاری وحوکمی زاتیو،،، بۆتە رێكارێکی بێ فایدە وناکام لە ئاست کێشەی کورد.
مرۆڤ ئەگەر سرنج بداتە ڕێبازی ئەو ٧١ ساڵەی بە ناو پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان / عێڕاق/ ئەوەندەی جاڕی دێمۆکڕاسیان هەڵداوە سەت ئەوەندەش لە ناو خۆو دەرەوەی چوارچێوەی حیزبەکەیان دەستیان سوورە بە خوێنی ئازادیخوازانی پارچەکانی دیکەی وڵات.لە ترۆری ناوخۆیی وسەرەڕۆیی بێ هەوساریی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانیش گەڕێ کە بۆ ترساندنی خەڵكی رەخنەگەر هەموو ئاکارێکی دزیویان ڕەچآو کردوە.( ئەوڕۆکەش مەسعودی کوڕی هەمان ئاکارەکانی مەلای باوکی لە ئاست کوشتن وترۆرکەسانی ئازادیخواز ڕەچاو دەکا).حیزبێک کە لە سەر بنە مای ناسیونالیزمێکی سەقەت وئایین وتەریقەت ئاودێر کرابێ قەت پێناسەی حێزبی سیاسی وەرناگرێ. شکستی ساڵی ١٩٧٥ نیشآنی دا کە ئەو حێزبە خاوەنی هیچ پێوانەیەکی سیاسیبون نییە. دەنا چۆن دەبێ لە سەر گرێبەستێکی حەتوویی شآی ئێڕان وسەددام لە ئەلجەزایەرتێک بڕووخێن لە کاتێکدا خاوەنی سەت هەزار چەکداربون!
هەر ئەوڕٶش هەمان سناریو خەریکە دووپات دەبێتەوە.پارڵمان داخراوە، هێزی یەکدستمان نییە، ژێرخانی ئابووری داڕووخاوە، دیگەڵە بۆتە سنور،خەڵكی سەرگەردان، فشآری برسییەتی، گرانی، لە دەستدانی متمانەی سیاسی لە نێوان خەڵک ودەسەڵات و،،،تەواوی ئەوەمان پێنیشآن دەدەن کە پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان تەنیا سەر بە بنە ماڵەی بارزانییە وهیچ فڕێکی بە سەر سیاسی بوونەوە نییە ولە چوآر چێوەی هیچ زانستێکی سەردەمی سیاسیدا خۆی پێناسە ناکا. دەزگایەکە کە لە سەر ترۆرونۆکەرایەتی بۆ تورک وفارس وقۆر‌ق کردنی دەسەڵات وزۆر کردنی چەکداری مفتەخۆروداگیرکردنی جومگەکانی دەسەڵات لە نێوان کوڕو کوڕەزاوبنەماڵەدا دابەشکراوە.
نووسینەوەی پەیڕەوپڕۆگڕامی حیزبی لەو سەردەمدا کارێکی زۆر هاسانە. هەرکەس دەتوانێ جوانترین ودێمۆکڕاتیترین بەرنامەی حێزبی داڕێژێ وبە دونیای دەرەوەی نیشآن بدا. گرینگ پابەندبون بە بنە ماکانی ئازادی وسیستمی پەروەردە وڕآهێنان وهاندانی کۆمەڵگا بە ڕەچاو کردنی دێمۆکڕاسی وئازادی ڕادەڕبڕینە.کار بە کردەوە پێک دێ نە بە قسەی زل وگووتاری درۆزنانە.
حێزبێک لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستێ ٢یان ٣ کەس لە کوڕەکانی مەلای مەنشوور بەرپرسی یەکەمی بن! کوا ئەو حیزبە ناسنامەی سیاسەتی سەردەمیانەی پێدەدرێ؟ لە کوێ ئەو حێزبە توانیوەیە بە تەنیا  بە بڕێاری تاکە کەسێک گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەفت دەگەڵ دڕندەترین کوردکوژی سەردەم / ئەردۆغان / واژۆ بکا وپاشآن دەم لە سیاسەتی چارەسەری بدا!دوایین ویستگەی ژیانی ئەو حیزبە دوای مردنە مەسعود بارزانی کۆتایی پێدێ.شەڕلە سەر پێگەی بنە ماڵەومیراتی جێنشینی وسەروەتوسامانی ئەو خاکە مل بە کۆتە قۆناغێک دروست دەکا کە دەبێتە هۆی هەڵوەشآنەوەی سیستمی باڵادەستی عەشیرەگەری. چاوەڕوان دەبین ،،،. سیاسەت هونەری پێگەندنەکانی ئەگەرەکانە، لە نێوان سیاسەت و ئەوەی کە هەیە وسیاسەت ئەوەی کە دەبی هەبێ،جیاوازیی مەزن لە ئاراداهەیە. دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی لە هەدووک تەوەری ئەو دوو بابەتە گەلێک لاوازن.پرسیارێکی دیکەی سرنجڕاکێش ئەوەیە؟  لایەنی هەر دوودێمۆکڕاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وکۆمەڵەکانی وێ / ئەگەر وەک یەک دێمۆکڕات ویەک کۆمەڵە چاولێبکرین/ پاڕتی دێمۆکڕاتی سەر بە بارزانی ویەکێتی نیشتمانی تاڵەبانی، سەرجەم خاوەنی ٢٢٢ ساڵ تەمەنی حیزبین! بەڕآستی ئەوانە حیزبی سیاسین؟ ئەگەر سیاسین بۆ ئەوە حاڵورۆژیانە؟
جەعفەرکەریمی
سندووقی کوردستان پۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە