کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمەی حاجی مەحمود تووشی ئەڵزیامەر بووە

Tuesday, 15/08/2017, 3:32


لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و هاتنی ووشەی ڕێفراندۆم لەسەر زاری زۆربەی بەناو سیاسیەکانی کوردی  باشووربەتایبەتی گفتوگۆکردن لەسەر کەرکوك و ئایندەکەی، هەمویان وایان دەرئەخست کەرکوك کوردستانیە و دڵ و قودسی کوردستانە و ئامادەن بێگەڕێننەوە بۆ سەر هەرێم. دیارە یەکێك لەو کەسانەی پێداگری کرد و ئەیووت ،کەرکوك کوردستانیە و چۆن ئەبێ گومانمان هەبێ و نابێ ڕیفراندۆم لەوێ بکرێ. کاکە حەمە ئەیووت چ میلەتێك هەیە ڕیفراندۆم لەسەر خاکی خۆی بکا. 
ئەو مێژووە ئەوەندە دوور نیە و کەچ ئێستا کاکە حەمە لەتەك مەسعود بارزانی کەوەك سێبەری ئەوی لێهاتوە و لێی جیا نابێتەوە. دێت ئەڵێ پێوستە ڕیفراندۆم بە کەرکوك و ناوچەکانی ترەوە بکەین. کاکە حەمە گوڵەخانە وای لێهاتوە گەر ڕێفراندۆم لەهەرێمیش نەکرێ ،ئەو لەناوچەی گوڵەخانە و شاخی سوورێن هەر بە ئەنجامی بگەیەنێ،وا ئەزانێ ئێتر سەردەمەکەی سەردەمی ڕێفراندۆمە و ناکرێ‌ کە نەکرێ. لای کاکە حەمە تازە شەرمە لێی پەشیمان بێتەوەو لەکەلی (عەمود)بێتە خوار. ئەم کاکەیە هەموو شت لای پەیوەندی بە سەردەمەوە هەیە و چۆن ماوەیەك سەردەمی شەڕی سارد هەبوو ئەم ئەو کات یەك مەتر بەفر باری بوو بەڵام ئێستا سەردەمی ڕیفراندۆمە و هەر جارێ ئەچێ بۆ لای مەسعود هەر چوار گیرفانە سەوزە عەسکەریەکەی بۆ پڕ ئەکا لە دۆلار. 
بەڕاستی بۆ کەسێکی وەك کاکە حەمە شوورەییە دوای کەسێکی وەك مەسعود بکەوی و خۆت بکەی بە کوڕە گەورەیی و شوێنی (تەحە)بگرێتەوە. هەر هیچ نەبێ تۆ ڕۆڵەیەکی نازدارت بەم دواییانە شەهید بوو کە ڕەنگە لەهەموو مێژووی بنەماڵەی بەرزانی تاکە کەسێکیان لێ شەهید نەکرابێ. جگە لەوەی مناڵەکانی ئەو خەریکی وورچ کووشتن و وێنەی فیسسسسسسسبووکن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە