کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتێک وشەکان مانای خویان لە دەست ئەدەن

Tuesday, 15/08/2017, 3:00


کاتێک نەتەوێک لە هەڵ و مەرجێکدا گیر دەکات و بە جورێک  سەروک جاشێک یا ملهوڕ و دیکتاتورێک  دەبێتە سەروکیان ، ئیتر لەو وڵاتە قانون، ئازادی و رەوایی  واتای خویان لە دەست ئەدەن و ئێرادە و فەرمانی دیکتاتور، جێگای قانون و زاکون دەگرێتەوە  و فرەێک لە وشەکانیش مانای خویان لە دەست ئەدەن. لە باشوری کوردستانیش ئێستا بە هۆی دیکتاتوری سەروک جاشێک و بنەماڵەکەیەوە ، فرەێک لە وشەکان مانای خویان لە دەست داوە . یەکێ لەو وشانە ، سەربەخویی و راپرسیە کە لە ناوەرۆکی خویان خالی کراون . سەدان ساڵە کورد بۆ سەربەخویی هەوڵی داوە ، بەڵام کاتێک سەروک جاشێکی گەندەڵ بە ناو مەسئود بەرزانی ، هەڵاڵە و بانگشەی دەکات کە دەسەڵاتی خوێ  پتەو بکات و لە تەک داگیرکەراندا سەودای پێ بکات ، خەڵک و روناکبیری وەرەز هاتو لەم جورە کایەی گشتپرسیە  قیزیان دێتەوە و ناتوانن بەشداری تێدا بکەن و ببنە سوتەمەنی دەستگای بانگشەی سەروک جاشەکانی نوێ و هەوڵ ئەدەن ئەم گەمەیە خو سەپاندنە لە قاو بدەن . 
گشتپرسی بۆ سەربەخویی وڵاتێک بە جاش و گەندەڵکاران و دیکتاتورەکان و ماستاوچیەکانی چەند روو ناکرێت ، بەڵکو پێویستی بە سەرانی  دەست پاک و یەکیەتی و یەک رێزی نەتەوێکی یەک گرتوی هەیە . هەروەها هەلو مەرجی ناوخویی و نێونەتەویی لە بار بێ . ئێستا لە باشور پارلەمان کە نوێنەری گەڵە داخراوە ، یەک حێزبی بەد ناو و گەندەڵ بە ناوپارتی بەرزانی بۆ داپوشی دزی و گەندەڵیە سیاسی و ئابوریەکانی ، بانگشەی گشتپرسی دەکات کە بەڵکو لە ئێراق و ئامریکا ، هەندێ ئیمتیاز بۆ بنەماڵە و حێزبەکی دابین بکات و بۆ ماوەێکیتربە دەسەڵاتی نارەوای خویان درێژە بدەن . ئەم حێزبە بە هەمو بەهاکانی نەتەویی کایە ئەکات و بە هەرزان دەیفروشێت و لە هیچ شەرمەزارێ، رسوایی و بەد ناویك سڵ ناکاتەوە ، جا نوکەری و جاشیەتی ئێران بێ یا توران و تورک  یا هێنانی هێزی ئەنفاڵەکەری سەدام بێت بۆ پێتەختی باشور و پەکخستنی پارلەمان بێت . لەم کایەی گشتپرسیە ناوەختەدا ، پارتی نایەوێ تەنیا بێ وبە داخەیشەوە ماستاو چیانی ناو یەکیەتیش  وەک کوسرەتە نەخوش، مەڵا بەختیارپەک کەوتە  و قوباد مکانیک و ماستاوچیانی یەک گرتویش بە سازی پارتی هەڵدەخەنەوە  و چەپلە بۆ سەروکە جاشەکەیان لێ ئەدەن. 
پارتی دەستی بە کایەێکی خۆکوژی داوە، یا دەبێ لە کورد و ئێراق و ئامریکا  ئیمتیاز بگرێت یا خوێ دوچاری ئابڕوو چون و نسکوێکی تر بکات.  جا ئەگەر گشتپرسی دەنگی بەڵێ زور بوو ئەوا دەست ئەکات بە بانگشە و خو سەپاندنی پارتەکەی ، جا ئەگەر دەنگی بەڵی کەم بوو یا گشتپرسی لە بارچو، ئەوە تاوانەکەی ئەخاتە پاڵ گوڕان و کۆمەڵی ئیسلامی  و کەسانی نەیاری تر .پارتی بە دوای سەربەخویی کوردستان نیە بەلکۆ بە دوای جاشیەتی تورک و ئیمتیاز گرتن و گەوجاندنی خەڵکی کوردستانە کە لە هەڵبژاردنی نوێ بۆ پارڵەمان ، هەر پارتی یەکەم بێت ، جا بە گەوجاندن بێ یا بە تەزویرو گزی . پارتی سەربەخویی راناگەینێت چۆن ئەزانێ تورکەکان نەفتی بۆ نافروشن و قوڕگیان لە دەستی تورکە و خەفەیان دەکات ، بۆیە گشتپرسی دەکات بۆ گەوجاندن و سواری شەپولی ناسیونالیستی کورد بوون و لە بار بردنی ئارزوەکانی کورد و لە هیچ شکست و ژێر کەوتنی کورد و ئاش بەتاڵێکی تر سڵ ناکەتەوە و باکی نیە.  
پارتی فرە دژایەتی رۆژئاای کوردستانی کرد و سنوری لێان بەست و خەندەقی هەڵکەند، تا کاتێک ئامریکا ناچار بوو پێیان هوشدار بدات ، ئەمە دژێ بەرجەوەندی ئامریکاشە ، پارتی و جاش مەسئود تێگەیشتون کە ئامریکا بۆچی پشتیوانی رۆژئاوا دەکات وبۆچی هاتوە ناوچەکە و دیارە بەرنامەی درێژ خایەنی هەیە و رۆژئاوای کوردستان بە جێ ناهێڵێت و بنکە و بارگای سەربازی خویان قایم دەکەن  و دواتر  دەیانەوێ گاز و نەفتی کوردستان و کەنداوی لوڕ(پارس) لە رێگای رۆژئاوای کوردستانەوە بگاتە دەریای مەدیتەرانە و ئوروپا .  پارتی بە غەریزە تێگەیشتوە کە نەقشەی ناوچەی خورهەلاتی ناوین دەگورێت و ئامریکا و ئیسرائیل و ئوروپایش بەو ئاکامە گەیشتون کە دەبێ بایەخ بدرێت بە سەربەخویی و ئازادی گەلی کورد وەکۆ وەفادارترین نەتەوەی ناوچەکە . بۆیە پارتی و جاش مەسئود دەستیان خستوە بەر کە گشتپرسی و دواتریش سەربەخویی کوردستان بە ناوی ئەوانەوە گرێ بخوات یا هاشەی ئەوە بکەن کە ئێمە فرەتر لە هەمو حێزبێک لە سەر سەربەخویی داکۆکییمان کردوە و لە سەری پێیمان داوەتە گەز . 
بەڵام ئامریکا دەزانێت ، پارتی بە دوای گەوجاندنی خەڵکە و بۆیە راستە خو پێیان وتوە کە دەبێ گشتپرسی بکەوێتە کاتی دوای جەنگی دائەش لە رەقە و کاتێک حکومەتی رۆژئاوا سیستمی دەسەڵاتی خوی لە ناوچەکە بچەسپێنێ . پارتیش وەک تورکەکان لە سەقامگیری رۆژئاوا دەترسن و دەیانەویست گشتپرسی لە بەرا هەڵبژاردنی سە روک کۆماری ئامریکا لە ٢٠١٦ بکەن ، بەڵام بۆ پارتی نەکرا و ئێستا دەیەوێ بە بانگشەی گشتپرسی، بەشێک لە خەڵک بگەوجێنێ و بتوانێ دەنگێکی فرەتر لە هەڵبژاردنی داهاتوی  پارلەمانی کوردستان بهێنێت و نەکات ببێتە پارتی سێیەم  و دوڕاوی گوڕەپانی پارلەمان  و دەسەڵاتی باشور.    
روناک بیران و پارتەکانی ئازادی خوازی کوردستان دەبێ بە راشکاوی دژی بانگشەی پۆچ  و گەوجاندنی  گشتپرسی بەرزانی راوێستنەوەو و سیاسەتەکانی پارتی گەندەڵ و پاوانخواز لە قاو بدەن و گشتپرسی تەنیا لە ژێر دەسەڵاتی قانونی پارلەمانی کوردستان بێت نەک تاکە کەس و حێزبێک . تەنیا پارلەمانی کوردستان مافی هەیە گشتپرسی بکات و سەربەخویی لە کاتی گونجاودا رابگەینێ .  
     پارلەمانی کوردستان دەبێ فروشی نەفت لەم چەند ساڵەدا شەفاف بکاتەوە و گەندەڵاکاران بداتە دادگا و ئەوانەێک لە شەنگاڵ خەیانەتیان کرد و دایانە دەستی دائەشەوە بدرینە دادگا.  بە هیوای سەربەخویی چوار پارچەی کوردستان . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە